06/02/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
رەوشی ملیۆنێک کەمئەندام لە ئەفغانستان
زیاتر لە ملیۆنێک کەمئەندام کە بەھۆی شەڕی ناوخۆی ئەفغانستان ئەندامێکی جەستەیان لە دەستداوە لە رەوشێکی خراپدان بەهۆی هاوکاریی نەکردنیان لە لایەن حکومەتەوە.
ژمارەی کەمئەندامان کە بەھۆی شەڕی دوور و درێژی ناوخۆی ئەفغانستان ئەندامێکی جەستەیان لە دەستداوە، ملیۆنێکی تێپەڕاندووە. ئێستا زۆربەیان بەھۆی بێکارییەوە لە ژیانێکی زەحمەتدان.ئەوان بەهۆی هاوکاریی نەکردنیان ناڕەزایی بەرامبەر حکومەت دەردەبڕن.
ژیانێکی گران، داهاتێک کە بەشی زۆریان لە ئاستی نەبوو دایە، بۆتە هۆی ئەستەمتر کردنی ژیان بۆ ئەو کەمئەندامانەی ئەفغانستان.