06/02/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
مه‌لا نیازی: رێگه ناده‌م هیچ كه‌سێك سوكایه‌تی به‌خۆم و حزبه‌كه‌م بكات
له‌دوای ئه‌وه‌ی له به‌رنامه‌ی دووجار بیربكه‌ره‌وه له كه‌ناڵی NRT میوانبوو له‌سه‌ر ته‌وه‌رێك كه دوترێت ئایا "پارته ئیسلامیه‌كان له كوردستان ئاین-یان" به‌كارهێناوه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان،
له‌به‌رامبه‌ریشدا مامۆستا مه‌لا كامه‌ران له تۆری كۆمه‌لایه‌تی فه‌یسبوك ره‌نخه‌ی توندی له مه‌لا نیاز هه‌ورامی گرت
هه‌روه‌ها مه‌لا نیازیش رایگه‌ند: له‌دوای ئه‌مه دیاره له‌لایه‌ن هه‌ندێك كه‌س له په‌یجه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ماڵپه‌ڕه‌كانه‌وه ده‌ستیانكردوه به‌هێرشكردنه‌سه‌ر من و تۆمه‌ت و ته‌شیریان بۆ كردوم كه یه‌كێك له‌وانه،
مامۆستا كامه‌ران عه‌لی كه ئه‌و مامۆستا ئاینیه‌ی له‌به‌ر (ده‌ركی سه‌را) فه‌توای جیهادكردنیدا دژی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌و دژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ناوبراو بابه‌تێكی له په‌یجی ره‌سمی خۆی له فه‌یسبووك له‌سه‌ر من بڵاوكردۆته‌وه، بۆته مانشێتی زۆرێك له ماڵپه‌ره ئیسلامیه‌كان كه تێیدا ته‌شرو ناوزڕاندنێكی زۆری به‌من كردووه‌و به‌مانایه‌كی تر، هه‌تا سوكایه‌تی به كه‌سایه‌تی و كاری من كردووه، بۆیه منیش وه‌كو مافێكی یاسایی خۆم ئه‌مڕۆ له بنكه‌ی پۆلیسی سه‌را سكاڵای یاسایم له‌سه‌ر ناوبراو تۆماركردووه‌و داوای گێرانه‌وه‌ی مافی ماددی و مه‌عنه‌وی خۆم كردووه له رێگه‌ی یاساوه.
مه‌لا نیازی هه‌ورامی وتیشی: پێم وایه ئه‌مه سوكایه‌تیه به‌من و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی وه‌كو ئه‌وقافیشم لێ ئاگاداركردۆته‌وه، چونكه ئه‌و گومانی دروستكردووه له‌سه‌ر كه‌سایه‌تی من له‌سه‌ر بڕوانامه‌ی من له‌سه‌ر حزبه‌كه‌ی منیش له‌به‌رئه‌وه من رێگه ناده‌م هیچ كه‌سێك سوكایه‌تی به‌من بكات وه‌ك مامۆستا نیازی و نه‌سوكایه‌تی به‌حزبه‌كه‌م بكات كه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه.