26/06/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
جەعفەر ئیمنكی: گۆڕانی شهرمهزاركرد
ووتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت : خەڵكی ناوچە جێناكۆكەكان بە ڕاشكاوی وەڵامی بوختانەكانی نەوشیروان مستەفا یان دایەوە .
جەعفەر ئیبراهیم ئیمنكی ، وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان لە چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ گۆڤاری گوڵان زمانحاڵی حزبەكەی ئاماژە بۆ ئەوەدەكات : هەڵبژاردنەكانی یەك دوو رۆژی رابردووی پارێزگای نەینەوا ، لە شارۆچكەی مەخموور ، بزووتنەوەی گۆڕان ،116 دەنگی هێناوە ،ئەوەش ئەو راستیە دەخاتە ڕوو بزووتنەوەی گۆڕان جێگەی متمانەی خەڵك نییە و خەڵكی ئەو ناوچانە دەنگ بە گۆڕان نادەن،ئەمەش وەڵامێكی ڕاشكاوانەی خەڵكی ئەو ناوچانەن ، بۆ قسەكانی نەوشیروان مستەفا .
بۆیە هەوڵدان بۆ بوختان و چەواشەكردنی مێژوو سەبارەت بەو ناوچە دابڕاوانە كارێكە دوورە لە ئاكاری سیاسیی كەسێك كە خۆی بە سیاسەتمەدار بزانێت.
س.ع