26/06/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ڕاسته مۆم به فرمێسك دەكوژێتەوه!
ڕۆژێك پێش جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی ساڵی(٢٠٠٩)له شاری سلێمانی بووم جوتێك پێڵاوی
زۆر ناشیرینم له‌پێدا بوو دایكم گله‌یی لێ ده‌كردم هه‌ر ده‌یوت ڕۆڵه
ده‌ڵیت له لادێوه گه‌ڕاویته‌وه ده‌بڕۆ جوتێك پێڵاو بكڕه، بیكه‌ره پێت
بۆ ئه‌م جه‌ژنه..
هه‌رچه‌نده پێڵاوه‌كان به تێڕوانینی خۆم زۆر جوانه بوو، چونكه له
ئه‌وروپا به پاره‌یه‌كی زۆر كڕێبووم، به‌ڵام له به‌ر چاوی دایكم زۆر
ناشرین بوو!، به‌هه‌ر حاڵ به‌قسه‌م كرد چوم بۆ دووكانێكی پێڵاو فرۆش
لهجامخانهكهیدا هه‌ر ورد ده‌بوومه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی جوتێك پێڵاوی جوان
هه‌ڵبژێرم، له ته‌نیشتمه‌وه پیاوێكی زۆر مه‌عقول ڕاوه‌ستا بوو، جوتێك
جزمه‌ی له پێدا بوو، وام زانی كرێكاری سه‌قف تێكهره، چونكه ئه‌و
كه‌سانه‌ی كه چیمه‌نتۆ تێده‌كه‌ن جزمه ده‌كه‌نه پێیان.. لای هه‌مووان
ئاشكرایه كه ڕه‌مه‌زانی ئه‌مساڵیش له كوردستان زۆر گه‌رم بوو، چونكه
ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی به سهرپایهوه(نه‌عل) بێته ده‌ره‌وه هه‌ر ئاسایی بوو.
كابرا له ته‌نیشتمه‌وه ئاهێكی زۆر قوڵی هه‌ڵكێشا، منیش زانیم كه زۆر شت
له دڵیدایه بۆیه وتم ئه‌رێ بێزه‌حمه‌ت ئه‌م پیڵاوانه كامیانت به‌لاوه
جوانه؟
ئه‌و پیاوه به‌ڕێزه فه‌رمووی جله‌كانت چۆنه زانیم كه‌سێكه كه زه‌وقی سه‌لیمه و خاوه‌نی سه‌لیقه‌یه..
ووتم: عاده‌ته‌ن من پانتۆڵ لهپێدهكهم، ده‌ست نیشانی جوتێك پێڵاوی بۆ
كردم، منیش هه‌ر ده‌مویست بزانم نهێنی ئه‌و ئاهه قوڵه چی بوو هه‌ڵیكێشا،
من هه‌ر خۆم ده‌مویست وه‌ك رۆژنامه‌نوسێك له ژیانی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كوردستان
بزانم، بۆ ئه‌وه‌ی وته‌ی دڵی پێ بدركێنم عه‌رزم كرد ئه‌وه بۆ به‌م گه‌رما
ئه‌و جزمانه‌ت له‌پێدایه؟! ئایا كرێكاری؟
وتی نه‌خێر.. به‌ڵام به شه‌رمه‌وه..
پرسیم ئه‌ی هه‌ژاریت توانات نیه پێڵاو بكرێت؟
وتی ئێستا هه‌ندێك باری ئابووریم باش نیه به‌ڵام پێشتر بار‌و زروفم زۆر باش
بوو به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌موو پاره‌م له كچه (١٢) ساڵهكهمدا سه‌رف
كردن، چونكه توشی نه‌خۆشیه‌كی كوشنده بوو بوو ...
پرسیم: نه‌خۆشی كچه‌كه‌ت چی بوو؟
توشی نه‌خۆشی وه‌ره‌م بوو بوو!!
هه‌موو پاره‌كه‌م له‌ودا سه‌رف كرد، به‌ڵام ئێستا مانای ئه‌وه نیه كه من
سواڵ بكه‌م، به‌ڵكو زۆر بێزارم له خۆم.. ئه‌وه بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه
له ماڵ نه‌هاتومه‌ته ده‌ره‌وه پاره‌شم ئه‌وه‌نده پێ نیه تا جوتێك
پێڵاوی باش بكڕم، به‌ڵام ده‌ست نه‌خشینم زۆرێك له خه‌ڵكی پێویستیان پێمه
بۆ كاركردن! دیار بوو بۆی باس كردم كه وه‌ستای شیرینیه زۆرێك
له‌دوكانداره‌كان پێویستیان به‌مه بۆ كاركردن، له‌هه‌ر جێگایه‌ك كار بكات
ئه‌وا رۆژانه پاره‌ی باش وه‌رده‌گرێت!!
منیش كه ئهمهمزانی پرسیم ئه‌ی بۆ شل و شێواوی هه‌ناسه‌ی قوڵ هه‌ڵده‌كێشیت؟
قورگی پڕ بوو له گریان دیسان باسی كچه‌كه‌ی كرده‌وه..
وتی : له‌دوای ئه‌وه‌ی كه هه‌موو توانایه‌كی خۆمم به‌كارهێنا بۆ ئه‌و
كچه‌م بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری بكه‌م، به‌ڵام خوا بردیه‌وه بۆ لای خۆی، منیش
زۆرم خۆشده‌ویست ده‌رگام له‌سه‌ر خۆم داخست له ماڵه‌وه.. هه‌ر بۆ ئه‌و
كچه‌م ده‌گریام، تا پێرێ شه‌و كه شه‌وی قه‌دری پیرۆز بوو چومه مزگه‌وت
له‌دوای نوێژی به‌یانی گه‌ڕامه‌وه بۆ ماڵه‌وه خه‌وتم له خه‌ونمدا
كچه‌كه‌ی خۆمم بینی له به‌هه‌شت، له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك منداڵ هه‌ریه‌ك له‌و
منداڵانه مۆمێكیان پێ بوو، كچكه‌ی خۆم له ناویاندا بوو به‌ڵام مۆمی
كچه‌كه‌ی من كوژابووه‌وه، پێم وت كچی خۆم بۆ مۆمهكهت كوژاوه‌ته‌وه؟
كچه‌كه‌م وتی بابه گیان ئاخر هه‌رچی تۆ ده‌گریت به فرمێسكت مۆمه‌كه‌ی من
دهكوژێنیتهوه من هه‌ر دایدهگرسێنمهوه تۆ هه‌ر به فرمێسكت
ده‌یكوژێنیته‌وه، ئیتر به ئاگاهاتم چاوم هه‌مووی فرمێسك بوو فرمێسكه‌كانم
سڕی بڕیارمدا ژیانم وه‌ك جاران ئاسایی بێته‌وه چیتر به فرمێسكهم ئازاری
كچه‌كه‌م نه‌ده‌م و مۆمه‌كه‌ی نهكوژێنمهوه به‌دوای ژیاندا وێڵ بم!!
كه گۆیم له ووته‌كانی بوو منیش چاوم پڕ بوو له فرمێسك به‌ڵام باوكه‌كه
هه‌ر نه‌ده‌گریا له‌به‌ر خۆشه‌ویستی كچه‌كه‌ی، منیش و ئه‌ویش به‌یه‌كه‌وه
پێڵاومان كڕی له یه‌ك و داوام لێ‌كرد كه یه‌كتر بناسین، زۆر خۆشحاڵی خۆی
ده‌ربڕی منیش باسی حاڵی خۆمم بۆ كرد زۆر دوعای خێری بۆكردم، پاشان وتی
تكایه بۆ كه‌سی باس مه‌كه..
منیش وه‌عدم دایه كه باسی نه‌كه‌م بۆهیچ كه‌س، كه‌چی له‌م ڕۆژانه‌دا له
گۆڤارێك له كوردستان وێنه‌ی من و نوسینێكی منی دیبوو په‌یوه‌ندی كردبوو
به گۆڤاره‌كه‌وه ئه‌وانیش ته‌له‌فونی منیان دابووێ، په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ
گرتم هه‌ڕچه‌نده نه‌مناسی یه‌كه‌مجار، به‌ڵام زۆر مه‌منونی ئێوه بوو، كه
هه‌ر حه‌زی كردوه هه‌واڵم بزانێت و له باروگوزهرانم بپرسێت، منیش
وامزانی پێویستی به پاره‌یه؛ به‌ڵام باسی بۆ كردم كه ئێستا سوپاس بۆ خوا
كار ده‌كات گوزه‌رانی زۆر باشه!
منیش ته‌كلیفم لێ‌كرد كه ئه‌و خه‌ونه‌ی بگێڕمه‌وه ئه‌ویش ڕازی بوو.
زۆر حه‌زم كرد ئێوه‌ش سود له‌و به‌سه‌ر هاته وه‌ربگرن.