گروپێكی میسر هەوڵی ئەوە دەدات رەگەزنامەی ئەو وڵاتە لە د.یوسف قەرزاوی، بسێنێتەوە.
04/02/2014 نوسەر: bzavpress

گروپێكی میسر هەوڵی ئەوە دەدات رەگەزنامەی ئەو وڵاتە لە د.یوسف قەرزاوی، بسێنێتەوە.


ماڵپەڕی (ئەخباری میسر) بڵاویكردووەتەوە، لەسەر ئەو هێرشانه‌ی‌ (د.یوسف قەرزاوی) بۆ سەر وڵاتی ئیمارات و كوده‌تا چیه‌كانی‌ میسر، گروپێی میسری بەناوی " رەوتی گەل" هەوڵی ئەوە دەدەن رەگەزنامەی میسری لە د. یوسف قەرزاوی بسەنرێتەوە.

ئەو گروپە كە پاڵپشتی عەبدول فەتاح سیسی، وەزیری بەرگری میسر دەكەن بۆ سەرۆكایەتی، لە بەیاننامەیەكدا داوایانكردووە: رەگەزنامەی میسری لە قەرزاوی بەسەنرێتەوە چونكە فیتنە لەناو گەلانی عەرەبیدا دروست دەكات و ئاماژەشیان بەوەكردووە، كە رێگە یاساییەكان بۆ ئەو كارە دەگرنە بەر.

د.یوسف قەرزاوی، بە رەگەز میسریە و لەوڵاتی قەتەر نیشتەجێیە، یەكێك لە فەتوادەر و زانا بەناوبانگەكانی جیهانی ئیسلامی و وەك و رابەری رۆحی ئیخوان موسلمین سەیر دەكرێت.