98% ی دایكان ده‌بێت تا ته‌مه‌نی ٦ مانگی ته‌نها شیری خۆیان به
منداله‌كانیان بده‌ن، ئه‌مه به‌شێكه له ڕاپۆرتی ڕێكخراوی ته‌ندروستی
جیهانی.
به‌داخه‌وه له‌وڵاتی ئێمه یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی كه كه‌مترین ڕێژه‌ی
هه‌یه له به‌خێوكردنی منداڵ به شیری دایك، ئه‌مه له‌كاتێكدا كه شیری
دایك له دوو ساڵی سه‌ره‌تای ته‌مه‌نی منداڵدا زۆرترین كاریگه‌ری هه‌یه
له‌سه‌ر ته‌ندروستی و ژیان و مردنی منداڵ هه‌یه. له توێژینه‌وه‌یه‌كدا
ده‌ركه‌وتووه كه‌وا مردنی مندالانی خوار ته‌مه‌ن ٥ ساڵ له 12% بۆ 15%
كه‌متره له‌نێو ئه‌و منداڵانه‌ی به‌شیری دایك به‌خێو ده‌كرێت.
ئه‌و منداڵانه‌ی كه له دوای چه‌ند كاتژمێرێك هاتنه دنیایان شیری دایكیان
ده‌درێتێ 20% ڕێژه‌ی مردن له ناویاندا كه‌متره له چاو ئه‌و منداڵانه‌ی
كه شیری دایكیان نادرێتێ.
به‌گوێره‌ی توژینه‌وه‌كان توێژه‌ره‌وان و زانایان پێیان وایه
كه‌مته‌رخه‌می دایكان له پێدانی شیری خۆیان به‌منداڵه‌كانیان هۆكاری
كه‌مته‌رخه‌می ڕاگه‌یاندن و لایه‌نی به‌رپرسه به‌و بواره‌وه، چونكه
ئه‌وان زانیاری ته‌واو ناده‌ن به دایكان له‌باره‌ی سوده‌كانی شیری
دایكه‌وه بۆ منداڵ.
شیری دایك، یه‌كه‌م واكسینه بۆ منداڵ:
شیری دایك له مادده به‌سوده‌كانی ناو خوێن و خواردنی زه‌خیره‌كراوی
جه‌سته‌ی دایك دروست ده‌بێت، كه هه‌ر لیترێك شیری دایك ٣٣٠ میلی گرام
كالیسیۆمی تێدایه، به‌پێی شێوازی ژیان و ئاووهه‌وا شێوازی ئه‌و ماددانه
ده‌گۆڕێت كه له شێری دایكدا هه‌یه، بۆ نمونه ئه‌گه‌ر دایك له
جیگایه‌كدا بژی كه ئوو هه‌واكه‌ی گه‌رمه ئه‌وا منداڵه‌كه پێویستی به‌وه
نیه كه ئاوی بدرێتێ، چونكه شێوازی شیری دایكه‌كه جیاوازتره له‌و
ئافره‌ته‌ی له جێگایه‌كی فێنك یان سارد دا ده‌ژی.
ئه‌و خواردنانه‌ی كه كاریگه‌ریان له‌سه‌ر شیری دایك هه‌یه:
ئه‌و خواردانه‌ی كه ڕۆژانه دایك ده‌یخوات كاریگه‌ری ڕاسته‌خۆی له‌سه‌ر
شیره‌كه‌ی داده‌نێت، كه زۆربه‌یان ده‌بنه هۆی سك ئێشه‌و نائارامی منداڵ،
له‌وانه؛
- سیر، پیاز، كه‌له‌رم، لۆبیا، ڕێواس، قه‌یسی و نیسك و نۆك...هتد، ئه‌م
خواردنانه كاریگه‌ریان له‌سه‌ر تام و بۆنی شیری دایك هه‌یه، هه‌روه‌ها
ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه بۆ ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێر سك ئێشه‌ی هه‌بێت،
یان هیچ حه‌زێكی نه‌مێنێت بۆ شیره‌كه.
- زۆر خواردنی شوتی، كاڵه‌ك، هه‌ڵوژه، یان خواردنی میوه‌ی كاڵ و نه‌گه‌یو ده‌بێته هۆی سك چوون و سك ئێشه.
- خواردنی هه‌ندێك جۆری خواردن له‌لایه‌ن دایكه‌وه منداڵ تووشی حه‌ساسێت ده‌كات، وه‌ك: شیری مانگا، هێلكه و بادام.
- هه‌ندێك خواردنیش هه‌یه كه كاریگه‌ری باشیان هه‌یه له‌سه‌ر شیری دایك
وه ده‌بێته هۆی زۆربوونی شیره‌كه‌ی وه‌كو: كونجی، حبوبات (گه‌نم و جۆ)
به‌تایبه‌ت جۆیه‌ك كه پێسته‌كه‌ی لابرابێت، ماست، شیر، دۆ، ماسی، ڕازیانه
و كاهو.
سوده‌كانی شیری دایك بۆ منداڵ:
١. شیری دایك ده‌بێته هۆی زیره‌كی منداڵ.
٢. سیه‌كان به‌هێز ده‌كات و ده‌بێته هۆی تووش نه‌بوون به ته‌نگه نه‌فه‌سی و نه‌خۆشیه‌كانی سی.
٣. شیری دایك بڕێكی باش ترشه‌ڵۆكی چه‌وری، شه‌كری لاكتوس، ترشه‌ڵۆكی ئه‌مین و ئاوی تێدایه.
٤. شیری دایك دژی نه‌خۆشیه، چونكه دژه‌ته‌نه‌كانی له‌شی دایكه له ڕێگای شیره‌وه ده‌گوازرێته‌وه بۆ منداڵ.
٥. شیری دایك منداڵ ده‌پارێزێت له نه‌خۆشی هه‌وكردنی سیه‌كان، ژه‌هراوی
بوون به خواردن، هه‌وكردنی بۆریه‌كانی هه‌ناسه، ئاوه‌دزه كردنی
(ئیلتهاب)ی میكرۆبی، ئاوه‌دزه‌كردنی گوێ، هه‌ستیار بوون (الرژی،
حه‌ساسیه‌ت)، زیپكه، سكچوون و سورێژه.
٦. به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه شیری دایك له ١٠٠ به‌ش یان مادده پێك هاتووه كه ئه‌م به‌شانه یان ماددانه له شیری وشكدا نابینرێن.
٧. مژینی سنگی دایك له‌لایه‌ن منداڵه‌وه یارمه‌تیده‌ره كه منداڵه‌كه
شه‌ویلگه‌یه‌كی به‌هێزی هه‌بێت وه ددانه‌كانی ته‌ندروست بێت.
٨. له‌لایه‌نی ده‌روونیه‌وه شیری دایك سودێكی زۆری هه‌یه بۆ منداڵ كه
په‌یوه‌ندی نێوان دایك و منداڵ به‌هێز ده‌كات، چونكه كاتێك كه منداڵ
له‌دایك ده‌بێت ته‌نها له دووری ٣٠ بۆ ٣٨ سانتیمه‌تری خۆی ده‌بینێت كه
ئه‌مه‌ش مه‌ودای نێوان دایك و منداڵه له‌كاتی شیر پێدانی‌دا.
٩. منداڵ خۆشحاڵ ده‌بێت به گه‌رمی سنگی دایكی و زیاتر شیر ده‌خوات.
١٠. ئه‌و منداڵانه‌ی كه به‌شیری دایك به‌خێو كراون تا ته‌مه‌نی ١٥ ساڵ
كه‌متر توشی نه‌خۆشی شه‌كره‌ی جۆری ١، شێرپه‌نجه، نه‌خۆشی ئێم ئێس و
نه‌خۆشیه‌كانی دڵ ده‌بن.
١١. ئه‌و مندالانه‌ی كه شیری دایكیان دراوه‌تێ كه‌مر تووشی گرفت ده‌روونی، هه‌ڵسوكه‌وت و فێر بوون ده‌بن.
١٢. شیری دایك پێك هاتووه له پرۆتین، چه‌وری، كاربۆهیدرات و چه‌ندین
مادده‌ی دیكه كه هه‌موویان كاریگه‌ریان له‌سه‌ر گه‌شه‌ی مێشك و جه‌سته‌ی
منداڵ هه‌یه.
١٣. شیری دایك ئه‌گه‌ری نیشانه‌كانی مه‌رگی له‌ناكاوی منداڵ كه‌مده‌كاته‌وه.
١٤. شیری دایك كاریگه‌ره له‌سه‌ر ئه‌و گرفتانه‌ی له له‌ته‌مه‌نی
گه‌وره‌یدا تووش ده‌بن وه‌كو: قه‌ڵه‌وی، به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن،
به‌رزبوونه‌وه‌ی كۆله‌سترۆڵی خوێن، گه‌زنه‌ك (بیرۆی ته‌ڕ)، دیابێت
(شه‌كره)، ئاسم (ته‌نگه‌نه‌فه‌سی)، شێرپه‌نجه‌ی خوێن.
١٥. شیری دایك ڕێژه‌ی ئیسترێس و خوێنی دوای منداڵ بوون كه‌مده‌كاته‌وه.
١٦. پێدانی شیری دایك به منداڵ له ساڵی یه‌كه‌می ته‌مه‌نیدا ڕێژه‌ی نه‌خۆشیه‌كان و مه‌رگ داده‌به‌زێنێت.
١٧. له‌شیری دایكدا ترشه‌ڵۆكی چه‌وری هه‌یه كه بۆ گه‌شه‌ی مێشك به‌سووده.
١٨. ئه‌و منداڵانه‌ی كه شیری دایكیان ده‌خۆن تووشی قه‌له‌وی نابن، به‌ڵكو كێش و باڵایان له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نیان گه‌شه ده‌كات.
١٩. ئه‌و منداڵانه‌ی كه ناته‌واون و به شیری دایك به‌خێو ده‌كرێن زیره‌ك
ترن و زووتر فێر ده‌بن له‌و منداڵانه‌ی كه ناته‌واون و به شیری وشك
به‌خێو ده‌كرێن.
٢٠. شیری دایك هه‌میشه ئاماده‌ی وپێویستی به گه‌رم كردنه‌وه و سارد كردنه‌وه و پاككردنه‌وه له میكرۆب نیه.
سوده‌كانی پێدانی شیر به منداڵ بۆ دایك:
١. نزیكبوونه‌وه‌ی دایك و منداڵ له‌لایه‌نی سۆزداریه‌وه، هه‌ست كردنی كه‌متری دایكه‌كه به هیلاكی و نیگه‌رانی.
٢. پێدانی شیر به منداڵ ئه‌ندازه‌ی ئسترێس و خوێنی دوای منداڵ بوون كه‌م ده‌كاته‌وه.
٣. ده‌بێته هۆكاری زوو كۆبوونه‌وه‌وی ماسولكه‌كانی ڕه‌حم له‌دوای منداڵ
بوون، چونكه كاتێك منداڵ شیری دایكی ده‌خوات جسته‌ی دایكه‌كه هۆرمۆنێك
دروست ده‌كات كه یارمه‌تی ده‌ره بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕه‌حم بۆ دۆخی پێش
دووگیانی.
٤. دابه‌زینی كێشی دایك، چونكه دایك پێویستی به بڕێكی زۆر كالۆری هه‌یه
بۆ دروست كردنی شیر، بۆیه كاتێكی باشه دایكان بڕی ئه‌و كێشه زیاده‌یه‌ی
كه له‌كاتی دووگیانی دا زیادیان كردووه كه‌می بكه‌نه‌وه.
٥. پێدانی شیر به منداڵ گره‌نتیه بۆ ته‌ندروستی دایكه‌كه، ئه‌و
دایكانه‌ی كه شیر ده‌ده‌ن به منداڵه‌كانیان كه‌متر تووشی نه‌خۆشیه‌كانی:
كه‌م خوێنی، دیابێتی جۆری ٢ (نه‌خۆشی شه‌كره)، تره‌كینی ئێسك و
شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك، ره‌حم و هێلكه‌دان ده‌بن.
ئه‌و دایكانه‌ی ساڵی یه‌كه‌می ته‌مه‌نی منداڵه‌كه‌یان شیر ده‌ده‌ن به ڕێژه‌ی 15% كه‌متر تووشی نه‌خۆشی دیابێت جۆری ٢ دبن.
٦. ئه‌و ئافره‌تانه‌ی نایانه‌وێت له‌دوای منداڵ بوون زوو دووگیان ببنه‌وه
ئه‌وا پێدانی شیر به منداڵ 99% ڕێگره له دووباره دووگیان بوونه‌وه.
خواردنێكی بێ به‌دیل
- هه‌ر له‌دوای له‌دایك بوونی منداڵ ده‌بێت پێدانی شیر ده‌ست پێ بكرێ،
ده‌بێت دایك ئه‌و شیره‌ی كه‌سه‌ره‌تا هه‌یه‌تی وه پێی ده‌وترێت ژه‌ك بیدات
به‌منداڵه‌كه‌ی، ژه‌ك: شیرێكی زه‌ردباوی خه‌سته كه له‌دوای منداڵ بوون
بۆماوه‌ی ٢٤ تا ٤٨ كاتژمێر دایك له‌و جۆره شیره‌ی هه‌یه، هیچ له شیری
ئاسایی دایكه‌كه ناچێت؛ به‌ڵام به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی پڕه له مادده‌ی به‌سود
بۆ منداڵی ساوا. پێدانی ئه‌م شیره به‌منداڵ ناهێڵێت منداڵ توشی سكچوون و
هه‌وكردنی بۆری هه‌ناسه و نه‌خۆشیه‌كانی چاو ببێت، بۆیه به‌م جۆره شیره
ده‌ڵێن یه‌كه‌مین ڤاكسینی منداڵ.
- سه‌ره‌تا دایك شیری كه‌مه (ئه‌ڵبه‌ته منداڵیش له‌سه‌ره‌تای ته‌مه‌نیدا
پێویستی به ئه‌ندازه‌یه هه‌یه)، ته‌نها ڕێگا چاره بۆ زیاد بوونی شیر
وه راهێنانی جه‌سته‌ی دایك بۆ دروست كردنی شیر زوو زوو پێدانی شیره به
منداڵه‌كه وه خواردنه‌وه‌ی شله‌مه‌نیه‌كانه له‌لایه‌ن دایكه‌وه.
- كاته‌كانی شیر پێدان به منداڵی ساوا نابێت دیاری بكرێت، هه‌ركاتێك له
شه‌و یان به ڕۆژ منداڵ برسی بوو وه پێویستی كرد ده‌بێت شیر پێ بدرێت،
به‌گشتی به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه ده‌بێت له شه‌وو ڕۆژێكدا ٨ جار شیر بدرێت.
- دایكان بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا بن له‌وه‌ی كه شیری ته‌واویان هه‌یه بۆ تێر
بوونی منداڵه‌كه‌یان ده‌بێت ڕه‌چاوی گه‌شه‌ی كێش و باڵای منداڵه‌كه‌یان
بكه‌ن به‌پێی ژمێریاری گه‌شه‌ی منداڵ، ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه كێشی زیادی
نه‌كرد ئه‌وا ده‌بێت له‌گه‌ڵ پزیشكی تایبه‌تی منداڵ راوێژ بكرێت بۆ پێدانی
شیری وشك، وه دایكان نابێت به‌بێ ڕاوێژی پزیشكی منداڵان هیچ جۆره شیرێكی
دیكه نه‌ده‌ن به منداڵه‌كه‌یان.
- دایكان ده‌بێت ئه‌وه‌شیان له‌یاد بێت كه ئازار و به‌نج و به‌كار هێنانی
ده‌رمانی دوای منداڵ بوون هیچیان ڕێگر نین له پێدانی شیر به
منداڵه‌كه‌یان، ته‌نها له‌چه‌ند كاتێكدا نه‌بێت كه ده‌بێت پزیشك دیاری
بكات.
- سه‌ره‌تای شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ته‌مه‌نی منداڵ نابێت بێجگه له‌شیری دایك
هیچ شتێكی كه بدرێت به‌منداڵ، مه‌گه‌ر ئاو ئه‌ویش به‌پێی پێویست وه
چه‌ند دڵۆپێك.
- دایكان خۆیان بپارێزن له‌وه‌ی كه‌به پاڵكه‌وتووی شیر نه‌ده‌ن به منداڵه‌كانیان، به‌ڵكو له‌باوه‌شی بگرن له‌كاتی شیر پێداندا.
- ئه‌و دایكانه‌ی كه شیر ده‌ده‌ن و كاری ده‌ره‌وه‌ش ده‌كه‌ن مه‌جبورن
كه‌وا شیره‌كه‌یان بدۆشن و بیده‌ن به‌منداڵه‌كه‌یان، ده‌بێت ئاگاداری
ئه‌وه بن كه باشترین كات بۆ دۆشینی شیره‌كه‌یان به‌یانیانه، وه
خواردنه‌وه‌ی په‌رداخێك شیر، شه‌ربه‌ت، چای كه‌م ره‌نگ كاریگه‌ره له‌سه‌ر
زۆربوونی شیر، خواردنه‌وه گه‌رمه‌كان زیاتر كاریگه‌ریان له‌سه‌ر زۆربوونی
شیر هه‌یه.