سلێمانی بەفربارین زیانی گیانی و ماددی بەدوای خۆی هێنا
03/02/2014 نوسەر: bzavpress

سلێمانی بەفربارین زیانی گیانی و ماددی بەدوای خۆی هێنا


ئەو شەپۆلە بەفرو سەرمایەی رووی لە سەرجەم شارەكانی هەرێمی كوردستان كردووە، چەند روداوێكی هاتوچۆو گیان لەدەستدانی هاوڵاتیەكی بە دوای خۆیەوە هێناوە .

ئێوارەی ئەمرۆ لە گەرەكی دارۆغای شاری سلێمانی بەفربارین بەردەرگای ماڵێك دەگرێت و ، بەهۆی بەستنی بەردەرگاكەشەوە پیاوێكی بەتەمەن هەڵدەخلیسكێت و ئازار بەر سەری دەكەوێت ، دوای رەوانەكردنیشی بۆ نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی گیان لەدەست دەدات.

هەر بەهۆی ئەو شەپۆلە بەفربارینەوە ژمارەیەك ئۆتۆمبێل هەڵخلیسكاون و بەریەكتر كەوتون و زیانی ماددیان بەركەوتووە .