03/02/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ئاشنای ڕۆحه‌كه‌م
ئاشنای ڕۆحه‌كه‌م گوڵی ئه‌وینـم
ئه‌ی هاوده‌ردی دڵ هاوسه‌ری ژینـم
هه‌موو ساتێ تۆ له هزرو هه‌سـتی
لـه نێو دڵَمدای تۆ خۆشه‌ویسـتی
ئاشنای ڕۆحه‌كه‌م هاوبه‌شی خه‌مـم
چۆن بڵێم ته‌نیام كه تۆی هاوده‌مـم
به‌لاَم گه‌ر ساتێ من دوور بم له تـۆ
ده‌روون گڕ ده‌گرێ به چه‌شنی پشكـۆ
ئاشنای ڕۆحه‌كه‌م ئه‌ی هاوڕازی مـن
به‌ڵێ، هه‌ر تۆ بووی گوڵ نیازی مـن
هاوسه‌ری ئازیز خۆشه‌ویسـتی دڵ
له‌نێو باخی ژین تۆی تـاقانه گوڵ