03/02/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
نزا پاڕانەوە
دوعای
هیدایەت یان تەمەن درێژی و دەست کەوتنی دونیاو زۆر بوونی مناڵ بۆ کافر
ئەکرێ بەڵام دوعای ڕەحمەت و بەهەشت ومەغفیرەتیان بۆ ناکرێ.
بەکورتی چەند بەڵگەیەک ئەخەمە پێشتان لە سەر ئەوە بۆ ڕوون بوونەوەی زیاترو تێگەشتنی چاکتر لەسەر ئەو باسە.
نەهیمان لێکراوە دوعای لێ خۆش بوون بۆ کافر بکەین
خوای بەرز ئەفەرموێ [مَا كَانَ لِلنَّبِيِّ وَالَّذِينَ آمَنُوا أَنْ يَسْتَغْفِرُوا لِلْمُشْرِكِينَ وَلَوْ كَانُوا أُولِي
قُرْبَى مِنْ بَعْدِ مَا تَبَيَّنَ لَهُمْ أَنَّهُمْ أَصْحَابُ
الْجَحِيمِ] (التوبة : 113) واتە: (پێغەمبەر و ئەوانەی بڕوایان هێناوە
بۆیان نیە داوای لێخۆشبوون بکەن بۆ ئەوانەی هاوبەشی بۆ خوا دائەنێن-شەریکی
بۆ خوا بڕیار ئەدەن- ئەگەر هاتو خزمی نزیکیشیان بن لە دوای ئەوەی بۆیان
دەرکەت کە ئەوان لە سەر شەریک دانان مردوون و هاوەڵی ئاگری جەهەننەمن).
هۆی دابەزینی ئەو ئایەتە وەک هاتووە لە صەحیحی بوخاری وموسلیم ئەوە بوو کە
ئەبو طالب مامی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم لەسەرەمەرگا
پاش ئەوەی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم داوای لێ کرد بڵێت لا
اله الا الله وە ڕازی نەبوو بیڵێ و لەسەر شەریک دانان بۆ خوای بەرز مرد،
پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم فەرمووی : (أَمَا وَاللَّهِ
لَأَسْتَغْفِرَنَّ لَكَ مَا لَمْ أُنْهَ عَنْكَ) واتە: ( والله داوای لێخۆش
بوونت بۆ دەکەم لە خوا مادام نەهیم لێ نەکرێ لەوەی داوای لێ خۆش بونت بۆ
بکەم). ئەوجا ئەو ئایەتە هاتە خوارەوە ئیتر پێغەمبەری خوا ێلى الله علیه
وعلى اله وسلم داوای بۆ نەکرد.
وە هاتووە لە ئەبو هورەیرە رضي
الله عنه ئەفەرموێ: ( زَارَ النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ
قَبْرَ أُمِّهِ، فَبَكَى وَأَبْكَى مَنْ حَوْلَهُ، فَقَالَ: «اسْتَأْذَنْتُ
رَبِّي فِي أَنْ أَسْتَغْفِرَ لَهَا فَلَمْ يُؤْذَنْ لِي،
وَاسْتَأْذَنْتُهُ فِي أَنْ أَزُورَ قَبْرَهَا فَأُذِنَ لِي، فَزُورُوا
الْقُبُورَ فَإِنَّهَا تُذَكِّرُ الْمَوْتَ») رواه مسلم واتە: (پێغەمبەر
صلى الله علیه واله وسلم سەردانی گۆڕی دایکی کرد، جا گریا وە ئەوانەی دەوری
خۆشی گریاند، ئەوجا فەرموی: ئیزنم خواست لە پەروەردگارم بەوەی ئیزنم بدات
داوای لێخۆش بوون بکەم بۆ دایکم ئیزنی نەدام، وە داوای ئیزنم لێ کرد لەوەی
سەردانی گۆڕەکەی بکەم ئیزنی دام، ئێوەش سەردانی گۆڕەکان بکەن بە تەئکید
مردنتان بیر ئەخاتەوە).
وەک بینیتان لەو ئایەت و فەرموودەیە نەهی
کراوە لە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم کە دوعای لێخۆش بوون
بۆ مامی وە دایکی بکات! کەواتە بە هیچ شێوەیەک دروست نیە دوعای لێ خۆش بوون
و ڕەحمەت بکەین بۆ هیچ کافرێک ئەگەر چەندەی یارمەتی موسڵمانانیشی دابێ و
بەکەڵکیان هاتبێ ناگاتە مامی یان دایکی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى
اله وسلم.
دروستە دوعای هیدایەت و تەمەن درێژی وزۆر بوونی مناڵ بۆ کافر بکەین
ئەبو هورەیرە رضي الله عنه ئەفەرموێ: (قَدِمَ الطُّفَيْلُ وَأَصْحَابُهُ
فَقَالُوا: يَا رَسُولَ اللهِ إِنَّ دَوْسًا قَدْ كَفَرَتْ وَأَبَتْ،
فَادْعُ اللهَ عَلَيْهَا فَقِيلَ: هَلَكَتْ دَوْسٌ فَقَالَ: «اللهُمَّ
اهْدِ دَوْسًا وَائْتِ بِهِمْ») متفق عليه واتە: (توفەیل و هاوەڵەکانی هاتن
بۆ لای پێغەمبەر صلى الله علیه واله وسلم ووتیان: ئەی پێغەمبەری خوا صلى
الله علیه واله وسلم دەوس کوفریان کردو سەرپێچیان کرد، دوعای بکە لە خوا
لەسەریان -بۆ لەناوچون- ووتیان : دەوس لە ناوچوون پێغەمبەری خوا صلى الله
علیه وعلى اله وسلم فەرموی : خوایە هیدایەتی دەوس بدەی وە بیانهێنی بۆ
لام).
وە هاتووەکە : (عُقْبَةَ بْنِ عَامِرٍ الْجُهَنِيِّ:
أَنَّهُ مَرَّ بِرَجُلٍ هَيْئَتُهُ هَيْئَةُ مُسْلِمٍ، فَسَلَّمَ فَرَدَّ
عَلَيْهِ: وَعَلَيْكَ وَرَحْمَةُ اللَّهِ وَبَرَكَاتُهُ. فَقَالَ لَهُ
الْغُلَامُ: إِنَّهُ نَصْرَانِيٌّ! فَقَامَ عُقْبَةُ فَتَبِعَهُ حَتَّى
أَدْرَكَهُ. فَقَالَ: "إِنَّ رَحْمَةَ اللَّهِ وَبَرَكَاتَهُ عَلَى
الْمُؤْمِنِينَ، لَكِنْ أَطَالَ اللَّهُ حَيَاتَكَ، وَأَكْثَرَ مالك،
وولدك") رواه البخاري في الادب المفرد وحسنه الالباني واتە: (عُقْبَةَ بْنِ
عَامِرٍ الْجُهَنِيِّ رضي الله عنه بە لای پیاوێکدا ڕۆیشت کە هەیئەتی
-سەرو سیمای- لە هەیئەتی موسڵمان دەچوو، سەلامی لێکرد وەڵامی سەلامەکەی
دایەوە : وعلیک ورحمة الله وبرکاته. جا غولامەکە ووتی: ئەوە نەسرانی بوو!
جا عقبة رضي الله عنه هەڵسا شوێنی کەوت هەتا پێی گەیشت. فەرموی: رەحمەت و
بەرەکەتی خوا لەسەر بڕوادارانە، بەڵام خوا تەمەن درێژت بکات، وەماڵت زۆر
بکات، وە مناڵت زۆر بکات).
پێشەوا ئەلبانی رحمه الله لەسەر ئەو
ئەسەرە ئەو تەعلیقەی نوسیوە لە کتابی صحیح الادب المفرد 1/430 ئەفەرموێ:
(قلت: في هذا الأثر إشارة من هذا الصحابي الجليل إلى جواز الدعاء بطول
العمر، ولو للكافر، فللمسلم أولى، (انظر الحديث 41/56) ، ولكن لا بد أن
يلاحظ الداعي أن لا يكون الكافر عدواً للمسلمين، ويترشح منه جواز تعزية
مثله بما في هذا الأثر، فخذها منا فائدة تذكر.) واتە: (ئەڵێم: لەو ئەسەرە
ئیشارەت هەیە لەو ێەحابە بەڕێزەوە بۆ ئەوەی کە دروستە دوعا بکەین بە تەمەن
درێژی، ئەگەر بۆ کافریش بێت، جا بۆ موسلمان ئەولاتریشە،(انظر الحدیث 41/56)
-مەبەستی هەر لە کتێبەکە بگەڕێنەوە سەر ئەو فەرموودە کە ئەویش باسی تەمەن
درێژیە والله اعلم-، بەڵام هەر ئەبێ ئەوەی دوعا ئەکا مولاحەزەی ئەوە بکات
کە ئەو کافرەی دوعای بۆ دەکات دوژمن نەبێ بۆ موسڵمانان-کافری حەربی نەبێت-،
وە لەوەش وەردەگیرێ کە دروستە تەعزیەی کافری وەک ئەوە بەو چەشنە دوعایە
وەک لەو ئەسەرەیە، جا لە ئێمەی وەرگرە ئەو سوودە باس بکرێ-یانی لێمی وەرگرە
لەوەیە لە شوێنێکی تر نەیبینی-).