جەماوەری گۆڕان بۆ نەوشیروان مستەفا‌
03/02/2014 نوسەر: bzavpress

جەماوەری گۆڕان بۆ نەوشیروان مستەفا‌ "پارتی دەستاو دەستمان پێدەكات"


بزوتنەوەی گۆڕان لەسەر پێكهێنانی حكومەت دوا دەرفەت دەدات بە نێچیرڤان بە مەبەستی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت، ئەگەر مانگی شوبات حكومەت پێكنەهێنرێت گۆڕان بەشداری ناكات.

ئەم كۆبوونەوەیەی كە لەچەند رۆژی داهاتوودا لەگەڵ وەفدی دانوستانكاری پارتی سازدەكرێت دوا كۆبوونەوەیە كە گۆڕان لەگەڵ پارتیدا سازی بكات لەسەر پرسی پێكهێنانی كابینەی نوێ‌، ئەگەر هەست نەكات پارتی جدییە لە پێكهێنانی كابینەی نوێ‌ بە زوترین كات، گۆڕان دەكشێتەوە لە گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكومەت‌و وەك جاران درێژە بە كاری ئۆپۆزسیۆن بوون دەدات لە كوردستان.

لەلایەكی ترەوە جەماوەری گۆڕان بەپێی زانیاریەكان ، فشارێكی زۆریان خستووەتە سەر جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان‌و خودی نەوشیروان مستەفا‌و رۆژانە پێی دەڵین "پارتی دەستاو دەستمان پێدەكات".