دیمەنێك لە ژیانی  عەبدوڵڵای کوڕی حوزافە..
03/02/2014 نوسەر: bzavpress

دیمەنێك لە ژیانی عەبدوڵڵای کوڕی حوزافە..



هەرکەس بە دڵسۆزی دینەکەی خۆی بپارێزێت، ئەو دوونیای لا بچوکە..

کاتێك هاوەڵان فێری ئازایەتی و ئیخلاس بوون.. قەدری خوای گەورەیان دەگرت و دەیان زانی خوا بە ئاسمانەوە لە هەموو شت گەورەترە، ئێمە کە خۆمان بە موسڵمان دەزانین، رۆژانە چەند جار "اللە اکبر" بە گوێماندا دەدرێت، بەڵام تێناگەین کە خوای گەورە لە هەموو شتێك لەم گەردوونەدا گەورە ترە ..

هاوەڵان دوو شت فێربوون .. بۆیە ئازا بوون بۆیە زوو ئیخلاسیان بۆ دروست بوو، کەوتنە کارکردن بۆ ئەم ئیسلامە، بۆیە خاکی پیرۆزی مەککەو مەدینەیان بە جێهیشت بۆ ئەم ئاینە لە پەنا شاخ و شارو کەناری رووبارەکاندا شەهید بوون، بۆ گەیاندنی ئاینی ئیسلام بڵاو بوونەوە.. ئەمە نهێینیەکە دەبێت هەموو کەس بیزانێت .. نهێنییەکەش بریتیە لە دوو زانست..
یەکەم : خوێندنەوەی کتێبی خوا کە قورئانەکەیەتی و خوای باڵادەست خۆی پێی ناساندوین ..
دووەم: خوێندنەوەی دروستکراوەکانیەتی کە گەردوون و مرۆڤ و دروستکراوەکانی دەروپشتمانە..
واتا زانستی (کتاب اللە المقروء، کتاب اللە المنظور )..
ئیتر خوایان ناسی و ئەوانەشی شوێن کەوتوی ئەو هاوەڵانە بوون وەك ئەوان پەروەردە بوون، بێجگە پەروەردگار لە کەس نەدەترسان هەر لەویش دوایان دەکرد، هەموو کاروبارێکی خۆیان دەگەڕاندەوە بۆ لای پەروەردگاریان..
من چۆن بتوانم ئەم ووتەیەی خۆمتان بۆ بسەلمێنم؟ وەرەن تەماشای ژیانی ئەم هاوەڵە کەن تەنها نمونەیەك دێنمەوە کە ژیانی پڕیەتی لە سەروەری و ئازایەتی و دڵسۆزی و خۆساغکردنەوە بۆ ئەم ئاینە..

ئەویش عەبدوڵڵای کوڕی حوزافەیە- ڕەزامەندی خوای پەروەردگاری لێبێت-
لە ساڵی ١٩ کۆچی عەبدوڵڵا بە دیل دەکەوێت بەردەستی رۆم و "هەرقل" پاشای رۆم خۆی لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەم هاوەڵەبەرێزەماندا دەکات- ڕەزامەندی خوای پەروەردگاری لێبێت- ..
- هرقل دەبیستێت کە هاوەڵانی محمد (صلی اللە علیە وسلم) هەموو پیاوی ئازاو چاونەترس و خۆڕاگرن..!
دەیویست تاقیکردنەوە بکاتە لەسەر چەند دیلێك کە بەردەستی کەوتوە لەوانە عەبدوڵڵاکوڕی حوزافەیە.. بانگی دەکات و دەست دەکات بە لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا..
سەرەتا پرسیار لە عەبدوڵڵا  دەکات و دەڵێت: من دوایەکت لێدەکەم ئەگەر کردت ئەوا ئازادت دەکەم..؟
- عەبدوڵڵا کوڕی حوزافە دەڵێت: چییە؟
- هەرقل دەڵێت: ببە بە نەصرانی و واز لە ئیسلامەکەت بێنە.. ئەگەر واتکرد ئەوا من ئازادت  دەکەم و وازت لێ دێنم و رێزیشت دەگرم.
- عەبدوڵڵای کوڕی حوزافە زۆر بە ئارامی و بە هێمنی دەڵێت: پێم خۆشە هەزارجار بمرم لەوەی کە تۆ بانگی منی بۆ دەکەیت.

- هەرقل توشی یەئس نەبوو، بەڵکو بەردەوامە چونکە  ئەوێت بڕوای پێبنێت.. پێ ووت: دەتبینم پیاوێکی خاوەن شەهامەت و کەرامەتیت.. ئەوەی کە دوام لێکردی بیکەیت (واتا بوون بە نەصرانی و مەسیحی) ئەوە نیوەی موڵکی خۆمت لەگەڵ دەکەم بە دوو بەشەوە لە پۆستەکەشمدا دەتکەمە شەریك واتا دەبیتە پاشا.؟ واتا ئیمپراتۆریەتی رۆمانی چی تێدابێت دەیکات بە دوو بەشەوە لەگەڵ هاوەڵێکی رەشوڕوتی پێغەمبەر(صلی اللە علیە وسلم) پاشان کە دیلەو لە دیلیەوە دەبێت بە پاشای رۆمان..!

لێرەدا دەبێت عەبدوڵڵای کوڕی حوزافە چی بکات..؟ چونکە دوونیای لای بچوك بوو خوای پەروەردگاری لا گەورە بوو هەموو سەروەت و سامانی هەرقلی لەبەرچاو وەك پوشێک وابوو.. لە چاو ئیسلامەکەیدا هەمووی ناگاتە باڵە مێشولەیەکیش
- عەبدوڵڵا کوڕی حوزافە بە زەردەخەنەو پێکەنینەوە و گاڵتە پێکردنەوە دەڵێت: بێگومان گاڵتە کردن بە هەرقلی رۆم هەروا گاڵتە نیە و قسەی هەرقلیش هەروا ئاسان وسانە نیە لەبەردەم هەموو سیناتۆرو ئەندام پەرەلەمانەکانیدا ئەم قسەیەی کردوە..
دەڵێت : سوێند بەخوا هەموو ئەوەی کە تۆ خاوەنداری دەکەیت، ئەوەی عەرەب خاوەنیەتی و ئەوەیشی لەسەر زەویدایە بمدەیتێ من واز بێنم لە دینی محمد (صلى الله عليه وسلم) یاخود بۆ چاو تروکانێك من پەشیمان نابمەوە لەم ئاینە..! یاخود بڵێ پەشیمان بەرەوە بگەڕێوە بۆ ئیسلام تەنها یەك چاوتروکان ئەو کارە بکە.. بەخوای پەروەردگار ئەویشت بۆ ناکەم..سوێند بەخوا ئەمجارەش هەرچی هەیە لەسەر ئەم گۆی زەویە بمدەیتێ ئینجا واز لەم ئیسلامە ناهێنم..

- هەرقل ووتی: ئاخر دەتکوژم .. ئیتر کەوتە ئیرهاب و تۆقاندنی..

- عەبدوڵڵا کوڕی حوزافە ووتی: چیت لە دەست دێت بیکە..

- هەرقل فەرمانیدا: کە بە تیر.. رەمی بکەن، لە قاچو دەستیەوە دەست پێ بکەن بۆ ئەوەی ئازاری زۆری پێبگات، فەرمانیدا بەوانەی کەشارەزابوون واتا قەنصەکانی رومان، ووتیشی مردنیم ناوێت دەبێت بە زیندووی بمنێتەوە.. تەنها بۆ ئەوەی ئیخلاس کەم بکاتەوە پەشیمانی بکاتەوە لەئیسلام و بیکاتە نەصرانی.. بەڕاست و چەپیدا تیریان دەهویشت و هەندێکی بە نەرمی بەرقاچو دەستی دەکەوت، هەموو جارێکیش هەرقل دەیگوت پێی پەشیمان نەبیتەوە دەتکوژم ، ئەویش بەردەوام دەیفەرموو: چی دەکەی بیکە، من واز لە دینی خۆم ناهێنم..

- هەرقل بەرەو شتێکی خراپتر رۆشت کە تۆقاندو ئیرهابێکی زۆر گەورە بوو فەرمانی دا کە لە مەنجەڵی گەورەدا تا دەتوانن زەیت و رۆن گەرم بکەن تا بەتەواوەی دەقرچێت.. ئینجا موسڵمانێکی دیلی تریان هێنا خستیانە  ناوی، کە دەریان هێنایەوە تەنها ئیسقانەکانی مابوو، هەموو گۆشتەکەی تووابووە سوتا بوو، ئەم کارە تۆقاندو ئیراهابیەش لەبەرچاوی عەبدوڵڵای کوڕی حوزافە- ڕەزامەندی خوای پەروەردگاری لێبێت- دەیانکرد

پاشان دیسانەوە سەرلە نوێ هەرقل داوای کردەوە لە عەبدوڵڵا کە ببێتە نەصرانی .. ئینجا لە جاران زیاتر رەفزی دەکرد و رەتی کردەوە، ئیتر هەرقل ئارامی لێبڕاو فەرمانیدا بیخەنە ناو رۆن و زەیتەکە.. لەو کاتە دا عەبدوڵڵای کوڕی حوزافە- ڕەزامەندی خوای پەروەردگاری لێبێت- چاوەکانی پڕ بوو لە گریان..، هەرقل لە خۆشیاندا گەڕایەوە ووتی داخو چی بێت..؟ وا دەستی کردوە بە گریان، ووتی : کاریگەریمان هەبوو لەسەری پەشیمان دەبێتەوە لە دینەکەی، وای پەی برد هەرقل کە گوایە لە مردن دەترسێت، بۆیە گریاوە..

- هەرقل ووتی : بۆم بێنن بزانم بۆچی گریاوە.. دیسانەوە ووتی ببە بە نەصرانی، ئەویش بەوپەڕی ئازایەتیەوە لە جاران زیاتر رەتیکردەوە.. ئیتر ئەوەندەی تر هەرقل توڕەبوو بە تووڕەییەوە ووتی ئەی بۆچی دەگری چی تۆی گریاند؟

عەبدوڵڵای کوڕی حوزافە- ڕەزامەندی خوای پەروەردگاری لێبێت-:
ووتی: ئاواتە خوازم بەوەی کەچەند رۆحێکم هەبوایە لە پێناوی خودا بمبەخشیایە، بۆ ئەوە دەگریم.. بەڵام کە داخ دەخۆم بۆ ئەوەی کە یەك جار دەمرم ..حەزم دەکر لە ڕێگای خوای گەورەو ئەم دینە چەند جار گیانی خۆمم پێشکەش بەم ئاینەی محمد بکردایە..! بەڵام بەداخەوە کە یەك جار دەمرم..

هەرقل توشی مەئویسی بوو داوایەکی زۆر عەجیبی لێدەکات..
ووتی بە عەبدوڵڵا: دوات لێدەکەم بەس وەرە ناو چاوم ماچ بکە ئەوا ئازاد دەکەم..؟
ئینجا عەبدوڵڵا ووتی: من مەرجم هەیە ماچی دەکەم، بەڵام دەبێت هەرچی دیلی موسڵمانە ئازادی بکەیت..؟ پەیمانم دەدەیتێ؟

- هەرقل ووتی : پەیمان بێت کە ناوچام ماچ بکەیت خۆت و هەموو دیلە موسڵمانەکان ئازاد بکەم..

پاشان عەبدوڵڵا دەڵێت : لە دڵی خۆمدا ووتم ئەگەر من ناوچاوی ئەم دوژمنەی خوای گەورە ماچ بکەم.. هیچ زەرەرێکم لێناکەوێت بەو هۆیەشەوە کۆمەڵێك موسڵمان لە مردن رزگار دەکەم، هیچ کێشیەکم بۆ دروست نابێت لە لایەن بیروباوەڕەکەمەوە ، دەڵێت: ناو چاوی هەرقلم ماچکردو .. ئەویش هەموو دیلەکانی موسڵمانانی ئازادکرد..

کە ئەم باسەی عەبدوڵڵایان بۆ عومەری کوڕی خەتاب گێڕایەوە، زۆر خۆشحاڵی خۆی بۆ عەبدوڵڵا دەربڕیو، داوای کرد لە موسڵمانان کە هەموو هەستن دەرحەق ئەوکارەی عەبدوڵڵا ناوچاوی عەبدوڵڵا ماچ بکەن ... خۆی یەکەم کەس بوو کە ماچی کرد.

يرزقنا الإخلاص في القول والعمل، وأن يعظم قدره في قلوبنا، حتى لا نرى أحدا سواه، إنه ولي ذلك والقادر عليه.