26/06/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ده‌مارگیری و شێرپه‌نجه‌ی حزبایه‌تی و نیشانه‌كانی
كاتێك نه‌خۆشیه‌ك یان فایرۆسیك بڵاو ده‌بێته‌وه،به‌هه‌زاران كۆمپانیا
ده‌كه‌ونه گه‌ڕان به‌دوای دۆزینه‌وه‌ی هۆكارو،جۆری فایرۆس و،چۆنیه‌تی
چاره سه‌ری نه‌خۆشیه‌كه،به‌ڵام به داخه‌وه ئه‌م نه‌خۆشیه ترسانه‌كه
بڵاوه!وه‌ك پێویست و به‌ئه‌ندازه‌ی مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌و زیانه‌كانی
هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی ڤایرۆس و چاره‌سه‌ره‌كه‌ی نه‌دراوه!له‌كاتێكدا
نه‌خۆشیه‌كه له‌و جۆره نیه مترسیه‌كه‌ی ته‌نها ڕوو له فه‌قیرحاڵه
هه‌ژارو كوڵۆڵ و ساده‌و ساویلكه‌كان بكات،به‌ڵكو زۆرێك له‌سه‌ركرده‌و
سه‌رانی حزبه‌كان و،زاناوپێشڕوانی كاروانی ئیسلامیش گیرۆده‌ی ئه‌م
نه‌خۆشیه‌ن،یان هیچ نه‌بێ هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ن،ئه‌مه‌ش بێ گومان مه‌ترسی
بڵاوبونه‌وه‌و ته‌شه‌نه‌كردنی نه‌خۆشیه‌كه زیاتر ده‌كاو،ئه‌گه‌ری
چاره‌سه‌رو بنه‌بڕكردنیشی كه‌متر ده‌بێ،ئه‌وه‌تا ڕۆژانه‌ش كاریگه‌ریه خراپ
و دژواره‌كانی له‌سه‌ر زۆرێك له سیاسه‌ت مه‌داره گه‌وره‌كان و زانا‌و
سه‌ركرده دیار‌و به‌تواناكان لێره‌و له‌وێ به‌دی ده‌كرێ و،به‌ئه‌ندازه‌ی
بڵاوبونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌و كاریگه‌ریه‌كه‌ی،نه‌خۆشی و نیشانه‌كانی
له‌قسه‌و هه‌ڵوێست و ڕه‌فتاره‌كانیاندا ده‌رده‌كه‌وێ و،له‌ئاست و
به‌رپرسیاریه‌تیان ده‌ێنێته خوارو،له چوار چێوه‌ی بازنه‌ی حزبه‌كانیاندا
بچوك و داخراو دابڕایان ده‌كات،ئیتر ئه‌سته‌م ده‌بێ بتوانن ئه‌ركی خۆیان و
به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و بنه‌ماكانی به‌رپرسێتی و خاڵه به‌هێزه‌كانی فه‌رمان
ڕه‌وایه‌تی له‌خۆیاندا دیار‌و به‌رجه‌سته بكه‌ن،بۆیه ورده ورده له‌دڵی
خه‌ڵكی دینه ده‌رو له‌پێش چاویان دینه‌خوارو،بۆ خۆیان و له‌ناو خه‌یاڵ و
به‌ئومێدی ئاره‌زوه‌كانیان ده‌ژین،بێ گوێدانه ڤایرۆس و نه‌خۆشی و
مه‌ترسیه‌كانی،كه به‌رده‌وام كاریگه‌ری خراپتری له‌سه‌ر له‌شیان ده‌بێ
و،نه‌خۆشه‌كان به‌ره‌و قۆناغی شێرپه‌نجه ده‌بات،كه‌به‌داخه‌وه له‌و
قۆناغه‌شدا چاره‌سه‌ر گران و ئه‌سته‌م ده‌بێ،ڤایرۆسه‌كه ڕاسته‌وخۆ
ده‌چێته دڵ و مێشكی نه‌خۆشه‌كان و،گۆڕانكاری به‌سه‌ر دین و دیدو ژیری و
شێوازی بیركردنه‌وه‌یاندا دێنێت،وه‌فاو ئینصاف و دادوه‌ری له‌مێشكیاندا
ده‌سڕێته‌وه‌و،رق و قین و كورت بینی و حه‌سه‌د له‌دڵه‌كانیان جیگیر
ده‌كات،بێ كه‌ڵك و بێزراو‌و نه‌خوازراو ده‌بن،به‌شێوازێك ده‌گۆڕێن خه‌ڵكی
خۆیان سه‌رسام و خه‌ڵكیتریش به‌دگومان ده‌كه‌ن له‌خزمه‌ت و دڵسۆزی و ماندوو
بون و سه‌روه‌ریه‌كانی ڕابردوشیان!!
ئێستاش له‌خۆمانه‌وه ده‌س پێ ده‌كه‌ین و چاوێك ده‌گێڕین،بۆ نیشانه‌و
نه‌خۆشی وئاسه‌واره كانی،بزانین ئه‌و ده‌رده كوشنده‌یه،تاچه‌ند ناخی
ئێمه‌ی بڕیوه‌و له‌ناوماندا بڵاوه؟چه‌نده ڕه‌نگی په‌ڕاندوین و؟چ
جیاوازیه‌كی له‌نێوان ئێمه‌و ئیسلامه ڕاسته‌یه‌كه‌دا خستۆته ڕوو؟سه‌ره‌تا
دڵنیام له‌وه‌ی كه‌ئێمه‌ی ئیسلامی باشتر‌و ئاسانتر ده‌توانین نه‌خۆشیه‌كه
ئاشكرا‌و نیشانه‌كانی دیاری بكه‌ین،چونكه پشت ئه‌ستورین به‌زۆر كێشانه‌و
پێوانانه‌ی بێ وێنه‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه،كه‌له‌ڕاسته راِستره‌و له ته‌رازوی
زێڕه‌نگه‌ر وردتر،بۆ كه‌سێ ڕاستی بوێ و،كاری ئیسلامی وه‌ك په‌رستش و
به‌ندایه‌تیه‌ك بۆخودا ئه‌نجام بدا،نه‌ك كردبێتیه پیشه‌و پرۆژه‌یه‌كی
بازرگانی بۆ خۆژیاندن به‌كاری بهێنێ،یاخود وه‌ك كارمه‌ندێكی نادڵسۆزبێ و
ته‌نها كات به‌ڕێ كاو چاوی له‌موچه‌و ئیمتیازات بێ،درێژه به‌باسه‌كه‌م
ناده‌م،ته‌نها به دوو له‌و پێوه‌رانه كه‌دوو ئایه‌تی
خودایه،هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه ده‌خه‌مه ڕوو،پێم وایه نه‌خۆشی و نیشانه‌كانی
ڕون و ئاشكرا ده‌بن خودا پشتیوان بێ،یه‌كه‌م ئایه‌تی (إِنَّمَا المۆمنون
إِخْوَه‌ٌ)(الحجرات10)خودای گه‌وره له‌م ئایه‌ته ئیماندارانی كردۆته
برای یه‌ك و ته‌نها ئیمانی به‌مه‌رج گرتوه،بۆ بوون به‌برا،ئیتر
ئیمانداره‌كه هه‌ركێ و له‌كوێ و هه‌رچۆنێ بێ ،چه‌ند نه‌زان و چ كه‌م و
كوڕی و هه‌ڵه‌یه‌كی هه‌بێ،به‌مه‌رجێ له‌چوار چێوه‌ی ئیسلام ده‌رنه‌چوبێ
،به‌بڕیاری خودا برامانه‌و،كۆمه‌ڵه ئه‌رك و مافێكمان ده‌كه‌وێته
سه‌ریه‌ك،خودا له‌سه‌ری داناوین وئاگاداری ناخیشمانه،ده‌زانێ چ كات
به‌پاساوی نابه‌جێ و له‌ترسی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانماندا،ده‌مانه‌وێ
له‌برایه‌تیه‌كه خۆمان بدزینه‌وه‌و حاشای بكه‌ین،به‌هه‌رحاڵ ته‌رازوه‌كه‌ی
خودا ئاماده‌یه هه‌ر كه‌خۆمان كێشا،به‌ڕونی ده‌رده‌كه‌وێ و،هێما بۆ
حاڵه‌ته ناته‌ندروسته‌كانمان ده‌كات و،بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ كێشمان چه‌نده‌و
برایه‌تیمان له‌چ ئاستێكدایه،ئاشكراش ده‌بێ كه‌برایه‌تی ئێمه برایه‌تی
ئیمانی نیه،برایه‌تی ئیمانی فراوانه‌و هه‌موو باوه‌ڕدارێك ده‌گرێته
خۆ‌و،هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به‌به‌رژه‌وه‌ندی و سه‌ركه‌وتن و شكست و كات و
پله‌و بار‌و دۆخه‌وه نیه،برایه‌تی ئێمه‌ش سنورداره‌و ته‌نها له‌چوار
چێوه‌ی حزبه‌كانی خۆماندا بۆنی ده‌كه‌ین و،له‌كاتی ناكۆكیه‌كانمانداو كاتی
مه‌ترسی و شكست و باره ناهه‌مواره‌كانی براكانماندا برایه‌تیه‌كه
به‌ته‌واوه‌تی لاواز یاخود هه‌ر دیار نامێنێ،هه‌ڵبه‌ته لێره‌دا ته‌نها
مه‌به‌ستم نیشانه‌كانی ده‌مارگیری حزبایه‌تیه پێش چونه قۆناغی
شێرپه‌نجه‌وه،چونكه له‌وقۆناغه‌دا نه‌خۆشیه‌كه نیشانه به‌دفه‌ڕه‌كانی
بۆ هه‌موو لایه‌ك ڕون و ئاشكرا‌و دیاره،خۆماندوو كردن و تاقیگه‌ی گه‌وره‌و
ئامێری پێشكه‌توو پزیشكی تایبه‌ت و شاره‌زای ناوێ،ته‌نها نه‌خۆشه‌كه
بدوێنه،یه‌كسه‌ر له‌كاتی قسه‌كردن نیشانه‌كانی ده‌بینی و،ده‌زانی له‌گه‌ڵ
هه‌ناسه‌ی هه‌ڵقوڵاوی هه‌ناوی گه‌نیوی،چه‌ند بۆن و تامی زاری گۆڕاوه‌و چ
بۆگه‌نیه‌كی لێ ده‌بارێ و،چۆن وه‌ك مارو دوپشك ده‌رگای ده‌می له‌سه‌ر
پشته‌و ته‌نها ژه‌هر ده‌ڕێژێ وپێوه‌دان ده‌زانێ،وه‌كو مێشیش ده‌ستی ته‌نها
له‌سه‌ر برینه‌كان داده‌نێ و تام و چێژیش له‌و كێم و زوخاوه
ده‌كا،كێشانه‌ی دووه‌م ئایه‌تی(إِنَّ أَكْرَمَكُمْ عِندَ اللَّهِ
أَتْقَاكُمْ الحجرات 13 به‌م ته‌رازوه‌و له‌م كێشانه‌دا ده‌زانین،سه‌نگ و
قورسایی له‌كێشانه‌و پێوانه‌و نرخ و به‌های چاك و خراپ لای خودا،ته‌نها
له‌خواترسان و پابه‌ندیه به‌ئیسلام و به‌رنامه‌كه‌یه‌وه،ئیتر گرنگ نیه
ئه‌و باوه‌ڕداره كێ یه سه‌ربه حزبه یان بێ لایه‌ن به‌رپرس و ناوداره
یان ساده‌و نادیاره،بێ گومان له‌گه‌ڵ خۆكێشاندا ده‌رده‌كه‌وێ كه ئێمه
له‌نێو خۆماندا پێوه‌ره‌كانمان له‌گه‌ڵ ته‌رازوه‌كه‌ی خودا
جیاوازه‌و،له‌سه‌ر بناغه‌ی ته‌قوا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یه‌ك ناكه‌ین
و،ئایه‌ته‌كه‌شمان سنوردار كردوه‌و،وامان لێ كردوه ته‌نها له‌چوار چێوه‌ی
حزبه‌كه‌ی خۆماندا حساب بۆ دین و ته‌قوا ده‌كه‌ین،ئه‌ویش له‌گه‌ڵ
ڕه‌چاوكردنی به‌رژه‌وه‌ندی خۆماندا!لێره‌دا بۆ سه‌لماندنی ئه‌م
ڕاستیه‌پرسیارێك له‌خۆمان ده‌كه‌ین،ده‌ڵێین ئه‌گه‌ر ئه‌ندامێكی یه‌كێك
له‌حزبه‌كانمان لێمان جودا بێته‌وه؟ئایا به‌هه‌مان چاوی جاران ته‌ماشای
ده‌كه‌ین؟؟یان هیچ كارێكمان به دین و ته‌قواكه‌یدا نیه‌و؟؟تازه هه‌ركێ و چ
دین و ته‌قوایه‌كی هه‌بێ و هه‌رچۆنێ بێ لای ئێمه پله دووه‌و برای
دایكیه؟؟ئه‌ویش و هه‌موو ئه‌ندامانی حزبه ئیسلامیه‌كانی تریش
كه‌له‌حزبه‌كه‌ی خۆمان نین؟؟بێگومان له‌وه‌ڵامدا زۆربه‌مان ده‌ڵێن نه‌خێر
به‌یه‌ك چاوسه‌یریان ناكه‌ین!!ته‌نانه‌ت له‌دابه‌ش كردنی خێرات و
زه‌كاتیشدا ده‌گمه‌نه جگه‌له‌خه‌ڵكی حزبه‌كانی خۆمان هه‌ژارانی ترمان
له‌بیربێ،به‌وه‌ش نیشانه ناپه‌سه‌نده‌كانی ده‌مارگیری حزبایه‌تیه‌كه
به‌زه‌قی و ڕونی ده‌رده‌كه‌وێ ،ئه‌وه ده‌سه‌لمێ كه‌زۆرێكمان ده‌مارگیری
حزبایه‌تی زاڵه به‌سه‌ر دینداریمانداو،زیاتر بۆ خۆمان و حزبه‌كانمان ئیش
ده‌كه‌ین نه‌ك بۆ خودا‌و دینه‌كه‌مان.
له‌كۆتایدا ده‌چمه سه‌رباسی ئه‌و حزبانه‌ی كه ئیسلامی نین و،
هه‌ریه‌كه‌یان دروشم و بیروڕایه‌كی جیاوازی هه‌یه‌و،هه‌موویان له‌سه‌ر
بناغه‌ی بیر‌و ژیری و ئه‌زمونه‌كانی خۆیان به‌رنامه‌ی ژیانی خۆیان و كاری
ڕێكخراوه‌یی حزبه‌كانیان داده‌ڕێژن،چ قه‌ومی گه‌راكان و چ ئه‌وانه‌ی
باوه‌ڕیان به‌خودا نیه‌و به‌ئاشكرا له‌په‌یڕه‌وو پرۆگرامه‌كه‌یاندا ده‌یڵێن
و،چ ئه‌وانه‌ش دوو ڕوانه ئیسلامیان به‌زار قبوڵه‌و به‌كرده‌وه
به‌رهه‌ڵستی شه‌ریعه‌تی خودا ده‌كه‌ن،گرنگ ده‌بێ خاڵێكی هاوبه‌ش
بدۆزینه‌وه و جێگای قبوڵی هه‌موولایه‌ك بێت و،بشێ بۆ ئه‌وه‌ی بكرێته
كێشانه‌و پێوانه‌و،بتوانرێ به‌هۆیه‌وه نه‌خۆشی و نیشانه‌كانی ده‌مارگیری
حزبایه‌تی له‌ئه‌وانیشدا ده‌سنیشان و دیاری بكرێ،پێشم وایه گرنگترین
پێوه‌رو كێشانه‌و پێوانه لایه‌نه كوردایه‌تی و نیشتمان په‌روه‌ریه‌كه‌یه
كه‌هه‌موویان باسی لێوه ده‌كه‌ن،كه‌واته ناسنامه‌ی كوردایه‌تی و
به‌رژه‌وه‌ندی كورد و پاراستنی له‌هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان و،دڵسۆزی و
خیانه‌ت نه‌كردن لێی،ده‌كه‌ینه پێوه‌ر،بۆ له‌مه‌حه‌ك دان و كیشانه‌و
هه‌ڵسه‌نگاندن و به‌راورد كردنی ساغ و نه‌خۆشه‌كان و ده‌رخستن و ده‌سنیشان
كردنی نیشانه‌كانی ده‌مارگیری حزبایه‌تی.
ئێستاش پێكه‌وه ده‌چینه لای كێشانه‌و ته‌رازوه‌كه‌و،كلیكێك له‌سه‌ر
كوردایه‌تی و سیاسه‌ت و حزب و هه‌ڵوێست و ڕابردوو ده‌كه‌ین و،چاوێك
به‌پێوه‌رو ده‌رئه‌نجامه‌كاندا ده‌خشێنین،له‌خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌مدا
به‌داخه‌وه ده‌بینین ئه‌وانیش له‌ئێمه خراپتر،نیشانه‌كانی
نه‌خۆشیه‌كه،وه‌ك قه‌له‌مونی سه‌رباره‌دار،له‌په‌ڵه ڕه‌شه‌كانی كود كوژی
شه‌ڕه ناو به‌ناوه‌كانی په‌نجا ساڵی ڕابردوی كوردستانی باشور به‌هه‌موو
ئاسه‌واره شوم و ناپه‌سه‌نده‌كانیه‌وه،له‌گرتن و سوكایه‌تی و كۆچ
به‌یه‌كردن و،یه‌كتر ناچاركردن بۆ ئه‌و هه‌موو ته‌راتێن و هات و هاورده‌ی
دوژمنه سه‌رسه‌خته ده‌ره‌كی و ناوه‌كیه‌كانی ئێره‌و ئه‌وێ بۆسه‌ر یه‌كترو
بۆ كورد كوشتن و كورد ڕاده‌س دانی بێگانه‌و سیخوڕی و پۆلیسی بۆ كردنیان
به‌رچاو ده‌كه‌وێ و،له‌گه‌ڵ په‌راوێز خستنی سه‌دان شۆڕش گێڕو قاره‌مان و
ماندوو نه‌ناسی ئه‌وكاته‌ی ئه‌م میله‌ته،كه‌ئێستا چاویان له‌ده‌ستی هه‌ندێ
كۆنه جاش و به‌عسی و كورد فرۆشی ئه‌وده‌مه‌یه!!دێته ڕوو،به‌وپه‌ڵه‌و
تاوانانه،نه‌خۆش و نیشانه‌كانی ده‌مارگیری و شێرپه‌نجه‌كه‌ش،وه‌ك گای
به‌ڵه‌ك له‌ناو ئه‌وانیشدا به‌زه‌قی ده‌بینرێ و پێوه‌ره‌كه هێمایان بۆ
ده‌كات و،زۆرێك له‌ئێمه‌ش و ئه‌وان له‌وقه‌ناعه‌ته نزیك ده‌كاته‌وه
كه‌بڵێین،نه‌ره‌فره‌ت له‌ده‌مارگیریه‌ك كه‌برایه‌تی ئیمانیمان
نه‌هێڵێ،نه‌فره‌ت له‌حزبایه‌تیه‌ك نه‌گۆڕه‌كان و پێوه‌ره‌كانی شه‌ریعه‌تمان
پێ بگۆڕێ،نه‌فره‌ت له‌حزبایه‌تیه‌ك كه‌بازگه له‌پێش گوتنی حه‌ق و ڕاستی
دابنێت و،خیانه‌تمان له‌گه‌یاندنی ئه‌مانه‌ت پێ بكات،نه‌فره‌ت
له‌ده‌مارگیریه‌ك كه‌كوردایه‌تی والێ بكات،له‌كوردستانی پارچه‌پارچه‌كراوی
گه‌مارۆدراو،له‌كاتێكدا كه‌مه‌ترسی ده‌رگای ماڵه‌كانمان پێ ده‌گرێت،نه‌ك
جیاوازی كوردی هه‌رچوارپارچه‌كه ده‌كرێت،به‌ڵكو هه‌ولێرو سلێمانیش وه‌ك
خیارو شوتی له‌ت ده‌كرێت.