ناوبژیوانی یاری ریال مەدرید و ئەتلەتیكۆ مەدرید كارەساتە بۆ یانەی شاهانە
02/02/2014 نوسەر: bzavpress

ناوبژیوانی یاری ریال مەدرید و ئەتلەتیكۆ مەدرید كارەساتە بۆ یانەی شاهانە



یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا " كلۆس گۆمێز "ی دەستنیشانكرد بۆ بەرێوەبردنی یاری لووتكەی نێوان هەردوو یانەی ریال مەدرید و ئەتلەتیكۆ مەدرید".
رۆژی چوارشەممەی داهاتوو لەیاری چوونی قۆناغی پێشكۆتایی لەجامی شای ئیسپانیا و لەیاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ هەردوو یانە یاری دێربی شاری مەدرید ئەنجام دەدەن و یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا ناوبژیوان " كلۆس گۆمێز "ی دەستنیشانكرد بۆ ناوبژیوانیەتی كردنی ئەم یارییە لووتكەیە".
ئەم ناوبژیوانە لەم وەرزە بەرامبەر ئۆساسۆنا رامۆسی كردە دەرەوەی یاریگا و لێدانێكی سزای دروست بۆ لوكا مۆدریچ هەژمار نەكرد ، لەساڵی رابردوو كاكای بەكارتی سوور كردە دەرەوەی یاریگا و گۆلێكی دروستی بۆ كالیخۆن هەژمار نەكرد ، لەساڵی (2009) وای لە مۆرینهۆ كرد (13) خاڵی لەسەر بنوسێت و (3) گۆڵی دروستی بۆ هەژمار نەكردن و رامۆسیشی بە كارتی سوور كردە دەرەوەی یاریگا".
رێكان عزیز