شەیتان پەرسەکان کێن .. ؟ (ساتانیست)
02/02/2014 نوسەر: bzavpress

شەیتان پەرسەکان کێن .. ؟ (ساتانیست)





 ئەم  گروپە لە لایەن کەسێکەوە دامەزراوە بەناوی کراولی و ولیەم پالتث؛ خەڵکی بەریتانیایە..کراولی ولیەم بە موفکیرو پێشەنگی ئەم گروپە دادەنرێت ؛  پیاوێکی  سروشت شاز بوو، شوی کرد بە پیاوێکی تر بەناوی" ئالم پێنکس" کە بەیکەوە هەرچی کاری خراپە بوو دەینکرد لە ئیتالیا لەبەر چاوی خەڵکی لە دوورگەی سیسلیا کاری نەشیاو شازیان دەکرد بە ئاشکرا ..تا حکومەتی ئیتاڵیا  بەفەرمی لە ووڵاتەکەی دەریکردن و دوایی چوونە سەحرای جەزائیر  گوایە  لەوێ.. ووتی: لەگەڵ شەیتان قسە دەکەم و بیرێکی نوێیان دامەزراند هەر سێکیان بەیکەوە واتا ( کراولی و ولیەم و ئالم)بە ناوی خاچی خونچە گوڵ.. هەرسێکیان ووتیان خوا مانای نیە دەبێت ئێمە شەیتان بپرستین ئەوەی لاشەمان پێ خۆشە بیکەین، چونکە ئەیانگووت خراپپەکارو شەڕ خوازی ئیتر دەست پێدەکات ئێمە تۆ دەپەرستین شەیتان بۆ ئەوەی بە خلودی بمێنینەوە.. ئەمە بنەما فەلسەفیەکەیان بوو.. گوایە شەیتان شەرنگێزو خراپەکارە رێزی لێدەگرن بۆ ئەوەی لەشەرو خراپەکاری شەیتان دووربن..!

ئینجا کراولی لە فەرەنسا لە ناو شوشەی عارەق ئەو کەسانەی کە مادەی هۆشبەریان دەخوارد مرد، لەسەر شەقامەکانی فەرەنسا لە دوای خۆی نوسیبووی تا دەتوانن مەشروب بخۆن تا دەتوانن هێرۆین بەکاربێنن بۆ ئەوەی لە شەیتان نزیك بنەوە..!

لە دوای ئەوان کەسێك بە ناوی "ئەنطۆان لیڤی" کە جولەکەیە خەڵکی ئیسرائیلە، بەڵام ئیسرائیل دەریکرد لە ئەمریکا دەژی لە ساڵی ١٩٩٩ بە رەسمی کەنیسەی شەیتانی بۆ کرایەوە لە ئەمریکا ، پاشان چەند کتێبێکی نوسیوە لەوانەی کە کراون بە عەرەبی و زمانی فارسی و بەشێکیش کوردی..
یەکەم: کش شەیتان
دووەم: توقوصاتی شەیتان
سێیەم: حەشری شەیتان
چوارەم یاداشتەکانی شەیتان..

زۆریك لەم بیرو بۆچونانە کە بەداخەوە .. ئێستا لە هەولێرو سلێمانی و کەلار ئەمانە ووجودیان هەیە..
- لە سابونکەران لە سلێمانی زیاد لە ٢٠ لاوی کوڕ گیراون لە ماڵێکدا کە هەموو بەیکەوە کاری سێکسیان کردوە هەمووشیان کوڕن..!

- لە هەولێر بە ئاشکرا هەن و لە هەفتەنامەی باس دا چاوپێکەوتن و ڕاپۆرتیان لەسەر کرابوو.. لە ناوچەکانی تر لە شێوەی گروپ و ڕیکخراودا دەردەکەون..

- لە کۆتایدا ئەو کەسانەی کە دەچنە ناو ئەم گروپەوە دەپێت خۆیان بکوژن یاخود شێت بن..

-هەندێك زانیاری لەسەر ئەم گروپی شەیتان پەرستانە لە جیهاندا.. ئەمانە تەنانەت لە ناو شاری مەککەی پیرۆزدا هەن لە یەکێك لە کۆڵانەکانی شاری مەککە من ئاڕمەکەیانم بینوە لەسەر دیوار بۆیەخ کراوە.. کە ئەستێرەیەکی پێنج چوکڵەیە و بۆ خوارەوە شۆرە و پێچەوانەی ئەستێرەکەی داود..

-بارەگایی سەرەکیان لە ئەمریکایە و پاشان ئیسرائیل و ئینجا ووڵاتی میسر.. لە ئەوروپادا زۆرن بەڵام پۆلیس چاودێریان دەکات لەڕاستیشدا کۆنترۆڵ ناکرێن..
رۆژێکیان هەیە لە هاویندا هەموو بە کاری شازو ئاشکراو قیزەونەکانیان دێنە دەرەوە..

- ئەوی هاوکاریان دەکات ڕیکخراوی  ماسۆنیەتە..
- ئەمانە ژمارە سفریان زۆر لا پیرۆزە ..

- هەموویان گۆرانیەکیان لەبەرە بەناوی ڕێگای فراوانی دۆزەخ..

- لە کاتی عیبادەتیاندا بۆ شەیتان ئافرەتێکیان بە ڕووتی خۆی خوێناوی دەکات و دەست ئەدات لە پێشی پیاو ژنان بۆ پیرۆزی بەندایەتیەکەیان گوایە شەیتان ئەمەی پێ پیرۆزە

- مۆسیقایەکیان هەیە بەناوی ڕێگا بەرەو بەهەشت کە دەبێت وەك موناجات و قورئانی موسڵمان و ئینجلی مەسیح و تەوراتی جولەکە گوێ لێبگرن رۆژانە..

- دەبێت تەنها گوێ لەیەك تیپی موسقا بگرن ئەویش ناوی رۆکی "لیدز بینغن"

- باشترین گۆرانی بێژیان کە دەبێت گوێ لێبگرن ناوی"ڕۆڵین ستونە" هەر گۆرانیەکەی قسە ووتنە بەخوا بەرز ڕاگرتی شەیتانەو فێرکردنی ئەو خەڵکەیە بە خۆویستی و ئەنانیەت

- جۆری مۆسیقاکان سێ جۆرە کە پزیشکەکان دەڵێن ئەمە جۆری مۆسیقایە کاردەکاتە سەر دڵ و مێشکی مرۆڤ وای لێدەکات کە خۆی بکوژێت بێ ئەوەی بترسیت، ناویان..بریتیە لە

یەکەم: مەعدەنی ڕەش بەئینگلیزی پێدەوەترێت( بلاك میتڵ)
دووەم: مەعدەنی رەق بە ئینگلیزی پێدەوترێت(هارد میتڵ)
سێیەم: مەعدەنی مردن بەئینگلیزی پێدەوترێت(دەێث میتڵ)

- دژی هەموو جۆرە ئاینێکن..

- دەمو چاوی خۆیان وەك شەیتان نیشان ئەدەن و  جۆرێك لە بەندایەتیان ئەوەیە کە دەبێت  خاڵ بوکتن لەسەر شان و دەست و دەم و چاویان  ئەو خاڵە لە ئەدەبیاتی شەیتانپەرستە پێدەوترێت "تاتو"


- ئەوکەسی کە دەیەوێت زیاتر لە شەیتان نزیك بێتەوە، دەبێت هەموو جۆرە مەی ومەشروب و مادەی هۆشبەر بخوات و بخواتەوە بۆ ئەوەی زۆر مەست بێت تا  لە شەیتان نزیکە بێت، پاشان خوێنی یەکتر دەخۆن.. هەموو جۆرە سێکسێك دەکەن بە پیاو ژن و گەنجیان... پیاو لەگەڵ پیاو ژن لەگەڵ ژن هیچ جۆرە قەدەغەکراوێك نیە، هەموو کارێکی نەشیاو دەکەن، بە کۆمەڵ دەیکەن پیێیان وایە شەیتان ئەوکارەی پیرۆز کردوە.. لە کەناری دەریاکاندا ئەو کارەدەکەن

-ئافرەتیان کە سکی پڕ دەبێت لە پێنج مانگیدا سکەکەی پێ لەباردەبن دەبێت خۆی لە خوێنەکەی بخواتەوە..

-منداڵ سەر دەبڕن بە گۆشتەکەی دەخۆن دەیکەنە قوربانی بۆ شەیتان بەدەستی دایکی خۆی..

- هەوڵی زۆریان بۆ فێربوونی سیحرە و جادوە

-خاوەنی زیاد لە ٧٤٧٥ پێگە خۆیانن لە هەموو دونیادا بەر بڵاون

لە بەناوبانگترین.. پێگە فەرمێکانیان .. کەنسەی شەیتان و خوامرد، تاد

ئەمەی کەباسم کرد پەیامی منە بۆ دایك وباوکان بۆ لاوەکان خۆیان بپارێزن لەم جۆرە فیتنانە، بەتایبەت ئەوانەی لە ئەروپان نەهێڵن منداڵەکانیان تیکەڵ ببن بەم جۆرە خەڵکانە..

سەرچاوە: د.ممدوح عەلی الحربی

هەندێك لە ووێنەکانیان..












خوێنەر دەتوانێت.. خۆی لە ئینتەرنێت بگەرێت.. زیاتر ئەم قیزەوونانەی بۆ دەرکەوێت..