02/02/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ستۆك سیتى برینه‌كانى مان یونایتدى قولتر كرد
یانه‌ى ستۆك سیتى برینه‌كانى مانچسته‌ر یونایتدى له خولى پریمه‌رلیگ قولتر كرد ، دواى ئه‌وه‌ى توانى به‌ئه‌نجامى (2×1)سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت ،له‌میانه‌ى یاریه‌كانى هه‌فته‌ى (24)خولى ئینگلیزى.
چارلى ئاده‌م له خوله‌كى(38)گۆلى پێش كه‌وتنى ستۆك سیتى تۆمار كرد ، به‌لاَم هێرشبه‌رى هۆڵه‌ندى رۆبن فان پێرسى له خوله‌كى (47)گۆلى یه‌كسانى تۆمار كرد ، له خوله‌كى(52)جارێكى تر چارلى ئاده‌م گه‌رایه‌وه گۆلى سه‌ركه‌وتن و دووه‌مى خۆى له‌یاریه‌كه تۆمار كرد .
به‌م سه‌ركه‌وتنه خاڵه‌كانى ستۆك سیتى بۆ (25)خاڵ به‌رز بویه‌وه له‌پله‌ى (11)ریزبه‌ندى دێت ، له‌به‌رامبه‌ردا خاڵه‌كانى مانچسته‌ر یونایتد له (40)خاڵ وه‌ستاو له پله‌ى حه‌وته‌مى ریزبه‌ندى دێت .