پێشه‌كی:
قسه‌و دیالۆگه فیكری و رۆشنبیرییه‌كان له‌سه‌ر دیموكراسیه‌ت و پرسی
پیاده‌كردن و گونجاندنی له‌گه‌ڵ ژینگه جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆیی‌دا
هه‌مووی به‌باری پۆزه‌تیڤ و وه‌سف و سه‌نادا نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه وه‌ك
له‌زۆربه‌ی ناوه‌نده روناكبیری و سیاسییه‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه‌دا
بووه‌ته باو.
ده‌رباره‌ی كه‌م و كورتییه‌كانی ئه‌م تیۆره مرۆكرده كه له‌ناو
تیۆره‌كانی سیاسه‌ت و حوكمڕانی زه‌وینیدا باشترینی ئه‌وانه‌یه كه تا
ئێستا تاقیكراونه‌ته‌وه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری گشتی خه‌ڵك و
ده‌سه‌ڵات، ئه‌م باشه خوڵقاوه‌ی عه‌قڵی مرۆڤ و مێژووی مرۆڤایه‌تی
به‌ده‌ر نه‌بووه له ناته‌واوی و عه‌یبه حاشاهه‌ڵنه‌گره‌كانی،
ته‌مه‌نی لایه‌نه پراكتیكییه‌كه‌ی دیموكراسیه‌ت چه‌ندین گۆڕانكاری و
ئاڵ و گۆڕی به‌خۆیه‌وه بینیوه كه بنه‌ما تیۆرییه‌كه‌شی له‌گه‌ڵ خۆیدا
گۆڕیوه، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و ژینگانه‌دا بگونجێنرێت
كه‌هه‌وڵی جێبه‌جێبوون تیایدا سه‌خت و گران یاخود مه‌حاڵ بووه.
دیموكراسیه‌ت له‌فۆرمه ئه‌غریقییه‌كه‌یدا له‌ئه‌سینای كۆنی سه‌ده‌ی
پێنجه‌می پێش زایین‌دا به‌رهه‌م هاتووه‌و په‌یره‌و كراوه، له‌و
سه‌رده‌مه‌دا نێرینه‌كانی كۆمه‌ڵگه مافی ده‌نگدانیان هه‌بووه‌و
ره‌گه‌زه‌كه‌ی تر ئه‌و مافه‌ی نه‌بووه، بریاره‌كانیش به‌شێوه‌ی
راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن ده‌نگده‌رانه‌وه بووه‌و وه‌ك نموونه‌كانی ئێستا
نوێنه‌رایه‌تی نه‌بووه كه له‌جیاتی گه‌لدا نوخبه‌یه‌ك بڕیار بدات و
یاسا ده‌ربكات. به‌تێپه‌ربوونی رۆژ ئه‌م نموونه‌و مۆدیله‌ی دیموكراسیه‌ت
قابیل به‌جێبه‌جێبوون نه‌ماو فۆرم و ناوه‌رۆكی تری وه‌رگرت و له‌دوای
سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌مه‌وه پێناسه‌ی نوێی پێدرا كه له‌گه‌ڵ بارودۆخی
سه‌رده‌مه‌كه‌و جۆر‌و پێكهاته‌ی قه‌واره‌و ده‌وڵه‌ته‌كاندا بگونجێت.
له‌هه‌موو قۆناغه‌كانی په‌یره‌وكردن و پیاده‌بوونیدا دیموكراسیه‌ت
مامه‌ڵه‌ی راسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ پرسه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا
هه‌بووه‌و هه‌ندێكیانی تێپه‌راندووه‌و تا راده‌یه‌كی باش چاره‌سه‌ری
كردوون، به‌ڵام زۆرێكیشی به‌هه‌ڵپه‌سێردراوی هێشتووه‌ته‌وه‌و ئه‌و
میكانیزمه گونجاوه‌ی پێ نه‌بووه كێشه‌و ته‌نگه‌ژه‌كان یه‌كلا
بكاته‌وه، به‌ڵكو له‌ده‌ره‌وه‌ی مه‌بادیئه‌كانی ئه‌وه‌وه لایه‌نه‌كانی
ناو كێشه‌و پرسه‌كان رێككه‌وتوون و دۆخه‌كه‌یان ئاسایی كردووه‌ته‌وه،
كه له‌ئێستادا به‌مه ده‌ڵێن دیموكراسیه‌تی ته‌وافوقی و له‌بنه‌ره‌تدا
ته‌وافوق له‌ده‌ره‌وه‌ی بنه‌ما دیار‌و چه‌سپاوه‌كانی دیموكراسیه‌ته‌وه
بووه‌و به‌شێك نه‌بووه له‌پرۆسه‌كه‌و ده‌رهاوێشته‌ی كه‌م و كورتی و
ناته‌واوییه‌كانی بووه نه‌ك جۆرێكی داهێنراوی نوێی دیموكراسیه‌ت.
به‌م پێوه‌دانگه مێژووییه ده‌توانین ئه‌وه بڵێین كه دیموكراسیه‌ت
له‌رووی تیۆر‌و پراكتیكه‌وه سوودو ده‌ستكه‌وتی بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆیی
به‌ده‌ستهێناوه‌و به‌به‌راورد به‌تیۆرو سیستمه سیاسی و
كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی تر ئه‌م رێبازه بریتییه له باشترینیان، به‌ڵام
له‌و سه‌ریشه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌م تیۆره مرۆڤكرده‌یه بخوێنینه‌وه‌و به‌دوای
ناته‌واوییه‌كانیدا بگه‌ڕێین، كارێكی سه‌خت و دژوار ئه‌نجام ناده‌یه‌ن و
زۆر به‌خێرایی كۆمه‌ڵێك كه‌م و كورتی ئه‌م رێبازه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت
كه هه‌ندێكیان جه‌وهه‌ریی و گرنگن و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر رووه
مه‌یدانییه‌كه‌ی پیاده‌كردنی هه‌یه.
چه‌مكێكی ته‌م و مژاوی
رخنه‌ی یه‌كه‌م كه ئاراسته‌ی رێبازی دیموكراسیه‌ت ده‌كرێت و هه‌ر
له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌م بیردۆزه ئاڵۆز‌و گوماناوی ده‌كات چه‌مك و پێناسه
سیاسی و فه‌لسه‌فییه‌كه‌یه‌تی كه هه‌ندێ بۆچوونیان وایه ناوێكی بێ
ناوه‌رۆكی چه‌سپاوه، چونكه تا ئێستا چوارچێوه‌و روواڵه‌ته
حه‌قیقییه‌كه‌ی روون نه‌بووه‌ته‌وه‌و ئه‌و زه‌مینه‌یه نه‌ره‌خساوه بۆ
توێژه‌ران واقیعێك بدۆزنه‌وه كه رووه پراكتیكییه‌كه‌ی دیموكراسیه‌تی
تێدا ببینرێته‌وه‌و ئه‌وه بكه‌نه نموونه‌ی راسته‌قینه‌و دیاری
بیردۆزه‌كه.
بۆ نموونه ئه‌گه‌ر رژێمێكی سیاسی دیاریكراو وه‌سف كرا به‌دكتاتۆری یان
سیۆكراتی، وێنایه‌ك له‌زیهندا به‌رامبه‌ر به‌و وه‌سفه دروست ده‌بێت كه
به‌رامبه‌ربێت به‌و زاراوانه‌و پێناسه‌كانیان و ئه‌و واقیعه‌ی دروستیان
كردووه، به‌ڵام به‌رامبه‌ر به‌دیموكراسیه‌ت ئه‌م زیهنییه‌ته بابه‌تییه
غیابی ده‌بێت و وێنایه‌كی دیاریكراو له‌خه‌یاڵدانی گوێگر‌و خوێنه‌ردا
دروست نابێت، چونكه ئه‌و واقیعه‌ی تیۆریسته‌كانی فیكر‌و فه‌لسه‌فه‌ی
دیموكراسیه‌ت دایانڕشتووه زۆر به‌ده‌گمه‌ن واقیعی پراكتیكییان پێ دروست
بووه.
دیموكراسیه‌ت وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ناوه‌كه‌یه‌وه وه‌رده‌گیرێت بریتییه له
(ده‌سه‌ڵاتی گه‌ل)، به‌ڵام ڕووه راسته‌قینه مه‌یدانییه‌كه‌ی
ده‌سه‌ڵاتی گه‌ل نییه‌و له‌م نێوه‌نده‌دا گه‌ل جگه له‌ئامراز شتێكی‌تر
نه‌بووه، ته‌نانه‌ت له نموونه باڵاكانی په‌یره‌وكردنی ئه‌م تیۆره
سیاسی و فه‌لسه‌فییه‌شدا كه یۆنانییه كۆنه‌كان تاقییان كردووه‌ته‌وه
توێژێكی گه‌ل ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌بووه‌و به‌ده‌گمه‌ن زۆرینه‌ی خه‌ڵك
له‌ناو پرۆسه‌ی بریاری گشتیدا ده‌نگ و ره‌نگیان هه‌بووه.
شاراوه نییه له‌هیچ كه‌سێكی سه‌ر ئه‌م هه‌ساره‌یه كه شۆره‌ت و
ناوبانگی زاراوه‌ی دیموكراسیه‌ت له‌سه‌ر ئاستی دنیا‌و گه‌لانی جیهان له
چ ئاستێكی به‌ربڵاودایه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی شاراوه‌یه له‌زۆربه‌ی خه‌ڵك،
به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی شاره‌زاو پسپۆرنین ده‌رباره‌ی ئه‌م پێناسه‌یه‌و
مه‌دلووله فه‌لسه‌فییه‌كه‌ی بریتییه له‌ناوه‌رۆكه‌كه‌ی كه له‌پشتی
دروشم و مانشێتی(ده‌سه‌ڵاتی گه‌ل)ه‌وه خۆی حه‌شارداوه، ئه‌م
زاراوه‌یه ئه‌وه‌نده هه‌ڵگری ته‌م و مژه‌و نموونه
پراكتیكییه‌كانی‌ناسه‌قامگیره، خه‌ریكه مه‌دلوله زمانه‌وانییه‌كه‌شی
له‌ده‌ست ده‌دات، ئه‌مه‌ش بیرورای زۆرێك له بیریار‌و زانایانی بواری
زانستی سیاسییه.
له‌و بیرورایانه بۆچوونی زانای سیاسه‌تناسی رۆژئاوایی(بێرنارد كریك)ه
كه ده‌ڵێت: وشه‌و زاراوه‌ی دیموكراسیه‌ت له‌و زاراوانه‌یه كه زۆرترین
ته‌م و مژ‌و ناجێگیری له‌خۆ گرتووه، زاراوه‌یه‌كه كه به‌لای
هه‌ركه‌سێكه‌وه واتایه‌كی هه‌یه‌و ئه‌و مه‌ترسییه له‌ئارادایه كه
دیموكراسیه‌ت دواجار ببێته وشه‌یه‌كی بێ واتا.
دكتۆر سه‌میر ئه‌مین له‌كتێبی(قه‌یرانی كۆمه‌ڵگه‌ی عه‌ره‌بی)دا ده‌ڵێت:
دیموكراسیه‌ت خاوه‌نی چه‌مكێكی زانستی نییه تا خاوه‌نی تاكه
پێناسه‌یه‌كی وردبێت و گومان و گفتوگۆ هه‌ڵنه‌گرێت، به‌ڵكو وشه‌ی
دیموكراسیه‌ت ته‌نها گوزارشتێكی زمانه‌وانیی بریقه‌داره‌و ده‌گۆڕێت
به‌گۆڕانی قسه‌كه‌رو بارودۆخه‌كان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌موو كه‌سێك
به‌پێی دیدگای خۆی هه‌ست به‌وه ده‌كات ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ی تیایدا
ده‌ژی دیموكراسییه یان نا، ئه‌مه‌ش ده‌چه‌سپێت به‌سه‌ر جوتیارێكی
نه‌خوێنده‌واردا وه‌ك چۆن به‌سه‌ر رۆشنبیرێكیشدا ده‌چه‌سپیِت، به‌ڵام
تێگه‌یشتنی جوتیاره‌كه بۆ ماهیه‌تی بوون یان نه‌بوونی دیموكراسیه‌ت
جیاوازه له‌تێگه‌یشتنی رۆشنبیره‌كه.
كێشه‌كه تا ئه‌و جێگایه‌شه كه بیریاره ئه‌وروپییه‌كان جیاوازییه‌كی
زۆر له‌نێوانیاندا هه‌یه ده‌رباره‌ی وشه‌ی(دیموكراسیه‌ت)،
ته‌نانه‌ت(رۆبه‌رت ه ساولس)ی نووسه‌ر له‌كتێبه‌كه‌یدا(بیركردنه‌وه‌ی
دروست و بیركردنه‌وه‌ی لار و نادروست)، دیموكراسیه‌تی له‌خانه‌ی
دووه‌مدا داناوه‌و ده‌ڵێت: كێشمه‌كێشی زمانه‌وانی له‌وانه‌یه
ده‌رباره‌ی وشه‌ی دیموكراسیه‌ت بێت، له‌كاتێكدا كه كێشمه‌كێشه
حه‌قیقییه‌كه ده‌رباره‌ی خودی دیموكراسیه‌ته، واته ده‌رباره‌ی
سیستمه حوكمڕانییه‌كانه كه ده‌رهاوێشته‌ی مه‌دلولی وشه‌ی
دیموكراسیه‌تن، ئه‌گه‌ر وا گومان به‌رین كه مشتومڕه‌كه‌مان ده‌رباره‌ی
دیموكراسیه‌ته، له‌كاتێكدا بابه‌تی كێشه‌كه له‌سه‌ر وشه‌ی دیموكراسیه‌ت
بێت، ئه‌وا ئێمه شته‌كانمان تێكه‌ڵ كردووه‌و وامان داناوه كه كێشه
زمانه‌وانییه‌كه كێشه‌یه‌كی واقیعییه(1).
دیموكراسیه‌ت له‌ماوه‌ی ته‌مه‌نی دوور‌و درێژیدا به‌چه‌ندین شێواز‌و فۆرمی
جیاوازه‌وه نمایش كراوه‌و له‌هه‌ندێ حاڵه‌تیدا هه‌ر روواڵه‌ت و ناوه
ده‌ره‌كییه‌كه‌ی به‌سه‌ردا دابڕاوه‌و ناوه‌رۆكه‌كه‌ی خاڵی بووه له‌و
دروشم و بنه‌ما میسالیانه‌ی باس كراون، له‌رۆژئاواشدا ئه‌م رێبازه
سیاسی و فه‌لسه‌فییه گونجێنراوه له‌گه‌ڵ سروشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و
كلتووریی كۆمه‌ڵگه‌كاندا، بۆیه ده‌بینین دیموكراسیه‌تی ئینگلیزی
جیاوازی هه‌یه له‌گه‌ڵ دیموكراسیه‌تی ئه‌مریكی یان فه‌ره‌نسی یان
ئه‌ڵمانی و ئیتاڵیدا. سه‌یر له‌وه‌دایه هه‌ندێ له رووناكبیرو
سیاسییه‌كانی ناو جیهانی ئیسلامی له‌به‌رامبه‌ر خواستی ره‌چاوكردنی
باری كۆمه‌ڵایه‌تی و كلتووریی كۆمه‌ڵگه‌دا بێ بایه‌خانه مامه‌ڵه
ده‌كه‌ن و ئه‌و دیموكراسیه‌ته‌ی ئه‌وان ده‌یانه‌وێت ته‌نها ئه‌و
جۆره‌یانه كه له‌گه‌ڵ كایه ژیاری و مێژووییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی
ئیسلامی‌دا ناته‌بایه‌و له‌و رووه‌وه كه‌متر دكتاتۆره‌كان ده‌كه‌نه
ئامانج.
فه‌یله‌سوفی ناودار(جان جاك رۆسۆ) له‌وته‌كانیدا ده‌رباره‌ی دیموكراسیه‌ت
پێی وایه جێبه‌جێبوونی مه‌حاڵه‌و به‌میسالیه‌ت وه‌سفی كردووه‌و
وتویه‌تی لایه‌نی كرده‌یی نه‌بووه ناشبێت، له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێت:
ئه‌گه‌ر ده‌سته‌واژه‌ی دیموكراسیه‌ت به‌هه‌موو واتاكه‌یه‌وه وه‌ربگرین
ده‌بینین دیموكراسیه‌ت هه‌رگیز نه‌بووه‌و له‌هیچ كاتێكیشدا نابێت، ئه‌وه‌ی
پێچه‌وانه‌ی سیستمی سروشتییه بریتییه له‌وه‌ی رێژه‌ی گه‌وره‌و
زۆرینه فرمانڕه‌وایه‌تی رێژه‌ی بچوكترو كه‌مینه بكات، ناكرێت پێشبینی
ئه‌وه بكه‌ین كه گه‌ل به به‌رده‌وامی كۆبن بۆ پیاچوونه‌وه‌ی كاروباری
گشتی، ده‌توانین به‌ئاسانی ئه‌وه ببینین كه ناكرێت لیژنه‌كان بۆ ئه‌و
مه‌به‌سته پێك بهێنرێت به بێ گۆڕانكاری له‌شێوازی ئیداره‌و
به‌رێوه‌چووندا(2).
ماهیه‌تی گه‌ل و ئه‌فسانه‌ی زۆرینه
ئه‌گه‌ر ئاوڕێكی خێرا له‌مێژووی دیموكراسیه‌ت له‌جیهاندا بده‌ینه‌وه
ده‌بینین لای یۆنانییه‌كان پێناسه‌ی ده‌سه‌ڵاتی گه‌لی پێدراوه، گه‌لیش
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی وه‌رنه‌گیراوه‌و له‌نێوان دوو دووچه‌مكی
كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی‌دا دابه‌ش بووه، چه‌مكه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌ی
هه‌موو ئه‌و تاكانه ده‌گرێته‌وه كه ئینتیمایان بۆ وڵاته‌كه
هه‌یه(ژنان، منداڵان، پیاوان، پیرو په‌ككه‌وته‌كان، شێت و نه‌خۆش و
گیراوه‌كان..).
چه‌مكه سیاسییه‌كه‌ی گه‌لیش ئه‌و توێژانه ده‌گرێته‌وه كه‌مافی
ده‌نگدانیان هه‌یه له‌هه‌ڵَبژاردنه‌كاندا، مه‌ودای نێوانی ئه‌م دوو
چه‌مكه‌ش به‌رته‌سك ده‌بێته‌وه یان فراوان ده‌بێت به‌پێی یاسا‌و
رێوره‌سمه سیاسییه‌كان، له‌هه‌موو حاڵه‌تێكیشدا ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی
به‌بریارو چاره‌نووسی گه‌له‌وه هه‌یه بریتییه له‌ره‌خنه له‌چه‌مكه
سیاسییه‌كه‌ی گه‌ل كه ئامراز‌و كه‌ره‌سته‌ی پیاده‌كردنی دیموكراسیه‌ته،
ئه‌ویش له‌و ڕووه‌وه كه هه‌موو ئه‌وانه‌ی خاوه‌نی ده‌نگ و بریارو
بیروڕای تایبه‌تی خۆیانن ده‌رباره‌ی پرسه سیاسییه‌كان و مه‌سه‌له‌كانی
په‌یوه‌ست به‌كاروباری گشتی هیچ پۆلێنكارییه‌كی تێدا نییه‌و
خوێنده‌وارو نه‌خوێنده‌وارو زانا‌و نه‌زان و دانا‌و گه‌مژه وه‌ك یه‌ك
ده‌نگی خۆیان هه‌یه.
(ده‌سه‌ڵات و فه‌رمانره‌وایه‌تی گه‌ل له‌لایه‌ن خۆیه‌وه) دروشم و
تایبه‌تمه‌ندی سه‌ره‌كی و بنه‌مای پێكهێنه‌ری هزری دیموكراسییه،
به‌ڵام مێژووی كۆن و نوێ ئه‌وه‌مان بۆ ده‌سه‌لمێنێت كه ئه‌م بنه‌ما
سه‌ره‌كییه له‌هیچ سه‌رده‌مێكدا به‌دی نه‌هاتووه‌و سیستمی حوكمی
دیموكراسی بریتی بووه له‌سیستمی حوكمی چینایه‌تی، به‌و شێوه‌یه‌ی
كه هه‌میشه چینێك ئیراده‌و ویستی خۆی به‌سه‌ر چینه‌كانیتردا
سه‌پاندووه.
له‌سه‌رده‌می گریكه‌كاندا چینه باڵاكانی ئه‌میره‌كان و وه‌جاخزاده‌كانی
گه‌ل توێژی فه‌رمانڕه‌وا بوون و ئیراده‌و خواستی ئه‌وان كاروباری گشتی
وڵاتی به‌ڕێوه بردووه‌و هاوڵاتییه‌كانی تر كه زۆرینه بوون هیچ
شتێكیان به‌ده‌ست نه‌بووه، له‌م سه‌رده‌مه نوێیه‌شدا چینی ده‌وڵه‌مه‌ندو
خاوه‌ن سه‌رمایه‌كان توێژی فه‌رمانڕه‌وای ناو كۆمه‌ڵگه‌كانن و یاسا‌و
ڕێسای وڵات به‌پێی خواست و ئیراده‌ی ئه‌وان داده‌نرێت، هه‌ر ئه‌وانن
خاوه‌نی حزب و رێكخراوی سیاسی به‌هێزو هۆكاره‌كانی ڕاگه‌یاندنی
كاریگه‌ر له‌سه‌ر پێكهێنانی ڕای گشتی، به‌كورتی سه‌رمایه‌داره‌كان
خاوه‌نی ئیراده‌ی باڵا‌و ده‌سه‌ڵاتی یاسادانانن(3).
به‌م پێیه ده‌رده‌كه‌وێت كه دیموكراسیه‌ت له‌هه‌موو كاتێكدا حوكمی
كه‌مینه‌بووه به‌سه‌ر زۆرینه‌ی گه‌لداو بریتی نه‌بووه له‌حوكمی گه‌ل
وه‌ك له رووه ده‌ره‌كی و پێناسه‌و ده‌لاله‌ته زمانه‌وانییه‌كه‌یدا
ده‌رده‌كه‌وێت و زۆرینه‌ی خه‌ڵك به‌و شێوه‌یه تێگه‌یه‌نراون.
ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه ده‌ره‌نجامی گه‌مه سیاسییه‌كانه كه به‌میكانیزمه
دیموكراسییه‌كه دێته‌دی و گوایه حوكمی گه‌ل یان زۆرینه‌ی گه‌ل
به‌رجه‌سته ده‌كات، هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌كان كه به‌سیستمی دیموكراسی
ناراسته‌وخۆ له‌م سه‌رده‌مه‌دا رێك ده‌خرێن كۆمه‌ڵێك كه‌س ده‌كاته
نوێنه‌ری گه‌ل و به‌ناوی ئه‌وانه‌وه یاسا داده‌نێن و نه‌خشه بۆ
به‌رێوه‌بردنی كاروباری وڵات داده‌ڕێژن، لێره‌شدا كه‌مینه به‌ناوی
زۆرینه‌وه حوكم ده‌كات و له‌زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كانیشدا كار‌و یاسا‌و ئه‌دا
په‌رله‌مانییه‌كه‌یان گوزارشت له‌خواست و ئیراده‌و ئامانجه‌كانی زۆرینه‌ی
گه‌ل و ده‌نگده‌ره‌كانیان ناكات، به‌ڵكو ویست و ئامانجی سیاسی و حزبیی
خۆیان مه‌رجه‌ع و پاڵنه‌ری كار‌و بڕیاره‌كانیانه.
كه‌واته گه‌ل له‌دیموكراسیه‌تی نوێنه‌رایه‌تیدا یاسادانه‌ر نییه‌و
ئه‌وه‌ی یاسا بۆ به‌رێوه‌بردنی كاروباری گشتی وڵات داده‌نێت ئه‌و
نوێنه‌رانه‌یه كه هه‌ڵبژێردراون،( رۆسۆ) به‌گاڵته‌جاڕییه‌وه باسی
ئه‌مه ده‌كات و ده‌ڵێت: نه‌ته‌وه‌ی ئینگلیزیی پێی وایه ئازاد‌و
سه‌ربه‌سته، به‌ڵام زۆر له‌هه‌ڵه‌دایه، ئه‌و ته‌نها له كاتی
هه‌ڵبژاردنه‌كاندا سه‌ربه‌سته كه‌ئه‌ندامانی په‌رله‌مان هه‌ڵده‌بژێرێت،
هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌وانی هه‌ڵبژارد ئیتر كۆیلایه‌تی ده‌بێته‌وه به
به‌شیان و هیچ شتێك نین، چۆنیه‌تی سوودوه‌رگرتن له‌و ساته كورتانه‌ی
ئازادی كه به‌سه‌ری ده‌به‌ن نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه شایسته‌ن به‌وه‌ی
له‌ده‌ستی بده‌ن (4).
له‌رژێمی دیموكراسیدا تاك ناتوانێت هاوبه‌شیی بكات له‌ده‌ركردنی
بڕیاردا، هه‌روه‌ها هه‌موارو هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌شیدا، چونكه ویست و
ئیراده‌ی ئه‌و له‌ده‌ستی ئه‌وانه‌دایه كه هه‌ڵیبژاردوون بۆ
ئه‌ندامیه‌تی ئه‌نجومه‌نه نوێنه‌رایه‌تییه‌كان، هیچ زه‌مانه‌تێكیش نییه
كه ئه‌و ئه‌نجومه‌نانه پێشێلكاری نه‌كه‌ن، هه‌ر ئه‌مه‌شه وا ده‌كات
(تیۆری سه‌روه‌ری گه‌ل) مه‌ترسی دروست بكات له‌سه‌ر ئازادی مرۆڤ،
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م مه‌بده‌ئه رێگر نییه له‌به‌رده‌م ئیستیبداد‌و
تاكره‌ویكردنی ره‌هاوه به‌ده‌سه‌ڵات، چونكه له‌م تیۆره‌دا ئه‌وه
به‌هه‌ند وه‌رنه‌گیراوه كه كۆت و سنوور له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی
دامه‌زراوه‌ی ته‌نفیزی یان ته‌شریعی دانرابێت بۆ تێنه‌په‌راندنی
سنووری به‌رژه‌وه‌ندی گشتی گه‌ل.
ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌رووی تیۆریشه‌وه دانمان نا به مه‌بده‌ئی
(سه‌روه‌ریی نه‌ته‌وه)دا ، واته به‌بوونی ئیراده‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆو جیا
له‌ئیراده‌ی تاكه‌كان، خۆ له‌ڕووی واقیعییه‌وه ئیراده‌ی گه‌ل و
نه‌ته‌وه له‌فۆرمی ئیراده‌ی زۆرینه‌ی تاكه‌كانی نه‌ته‌وه‌دا
ده‌رده‌كه‌وێت، به‌م پێیه سه‌روه‌ری بۆ زۆرینه‌یه نه‌ك هه‌موو گه‌ل،
كه‌واته هۆكاری یاسایی كامه‌یه كه ره‌وایه‌تی ئه‌دا به‌ملكه‌چیی
كه‌مینه بۆ ئیراده‌ی زۆرینه(5).
(شۆمبێتر) ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه دیموكراسیه‌ت بریتییه له:
رێوره‌سمێكی ئیجرائی بۆ گه‌یشتن به بڕیاره سیساییه‌كان كه تاك
ده‌توانێت له‌رێگای ده‌نگدانه‌وه ره‌فتار بنوێنێت. پاشان دیموكراسیه‌ت
ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت و ناشبێت ئه‌و مانایه‌ی هه‌بێت كه تاكه‌كان
به‌فیعلیی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی موماره‌سه ده‌كه‌ن وه‌ك له
زاراوه‌كانی(گه‌ل) و (ده‌سه‌ڵات)دا هاتووه، به‌ڵكو هه‌موو ئه‌وه‌ی
له‌دیموكراسیه‌تدا هاتووه بریتییه له‌وه‌ی كه هه‌لێك بۆ گه‌ل هه‌یه
كه ئه‌و كه‌سانه‌ی حوكمی ده‌كه‌ن قبوڵ یان ره‌ت بكاته‌وه، كه‌واته
دیموكراسیه‌ت واته(حوكمی سیاسییه هه‌ڵبژێردراوه‌كان) نه‌ك گه‌ل،
دیموكراسیه‌تیش به‌م واتایه بریتییه له بوونی نوخبه‌یه‌كی ركابه‌ری
یه‌كتر كه له‌ڕێگای هه‌ڵبژاردنه‌وه ده‌گه‌نه ده‌سه‌ڵات.
هه‌روه‌ها(ئیفا ئیتزۆنی) ئه‌وه دووپات ده‌كاته‌وه كه دیموكراسیه‌ت
بریتییه له: ده‌سه‌ڵاتی نوخبه‌یه‌كی هه‌ڵبژێردراو له‌رێگای گه‌له‌وه،
به‌م هۆیه‌وه وتای دیموكراسیه‌ت گۆڕاوه له‌حوكمی گه‌له‌وه بۆ حوكمی
ئه‌وانه‌ی هێزو ده‌سه‌ڵاتیان له‌پێكهاتنی ڕای زۆرینه‌وه سه‌رچاوه‌ی
گرتووه له‌رێگای هه‌ڵبژاردنه‌وه(6).
كه‌واته گه‌ل ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه نوێنه‌رایه‌تییه‌كان هه‌ڵده‌بژێرن و
دواتر زۆرینه ده‌كه‌وێته ژێر باری ئه‌و یاسا‌و ڕێسایانه‌وه كه
كه‌مینه ده‌ری ده‌كات، زۆرێك له زانایانی یاساناس وای ده‌بینن
كه‌مه‌بده‌ئی زۆرینه‌ی ده‌نگده‌رو وه‌رچه‌رخانی پرۆسه‌كه بۆ كه‌مینه‌ی
بڕیارده‌ر به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی ئیستیبداده له‌رێگای گه‌له‌وه،
مه‌شهه‌ده‌كانی ئیستیبداد‌و تاكره‌وی كه‌مینه‌ی نوێنه‌ر له‌ناو واقیعی
دوای پرۆسه‌كانی ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردندا به ئاشكرا دیارن.
دیموكراسیه‌تی ماڵ و سه‌رمایه
وه‌ك له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان بۆ كرد ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی دیموكراسیه‌ت بۆ
خۆی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی قۆرخ ده‌كات سه‌رمایه‌و داهاته كه ئه‌م
هێز ده‌باته پێشه‌وه‌و ئه‌ویتر كه ئه‌و سه‌رمایه گه‌وره‌یه‌ی نییه
ده‌بات به‌ناخی زه‌ویدا، ئه‌وه‌ی ماڵ و سه‌رمایه‌ی نه‌بێت له‌ناو
سیستمی دیموكراسیدا شوێنی نابێته‌وه‌و سه‌د حزب و رێكخراوی هه‌بێت
ناوێكی بێ ناوه‌رۆك و ژماره‌یه‌كی حساب بۆ نه‌كراوه ده‌بێت له‌ناو
ساحه‌ی سیاسی‌دا، هه‌موو حزبه گه‌وره‌كانی ئه‌وروپاو ئه‌مریكا كه ده‌یان
و سه‌دان ساڵه ده‌سه‌ڵات و مه‌شهه‌دی سیاسی‌یان بۆ خۆیان قۆرخ كردووه
ئه‌وانه‌ن كه خاوه‌نی سه‌رمایه‌ی گه‌وره‌و كارخانه‌و كۆمپانیای بێ
سنوور‌و زه‌به‌لاحی جیهانین، نموونه‌ی به‌رچاو دوو حزبه ركابه‌ره‌كه‌ی
ئه‌مریكایه كه هه‌ریه‌كه‌یان له‌كۆمه‌ڵێك سه‌رمایه‌داری گه‌وره
پێكهاتوون.
دیموكراسیه‌ته‌كه‌ی ئه‌مریكا ده‌یان ساڵه له‌نێوان دوو حزبی خاوه‌ن
سه‌رمایه‌و كارخانه‌ی زه‌به‌لاح و كۆمپانیای گه‌وره‌ی راگه‌یاندندا
ده‌سه‌ڵات ده‌ستاوده‌ست پێ ده‌كرێت و سه‌رمایه‌ی خه‌یاڵیی ده‌ستی
ئه‌وان رێگره له‌به‌رده‌م هاتنه‌پێشه‌وه‌ی هێزی سێیه‌م و ركابه‌ری
حه‌قیقی ئه‌واندا.
وه‌ك له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان بۆ كرد له‌نموونه به‌راییه‌كانی
دیموكراسیه‌تی دێرینی یۆنانیشدا هه‌ر خاوه‌ن پله‌و پایه‌و سه‌رمایه‌كان
كه ئومه‌راو وه‌جاخزاده‌كان بوون حوكمی گه‌لیان كردووه‌و پاره‌و
سه‌رمایه‌و پێگه كۆمه‌ڵایه‌تییه ئابوورییه‌كه‌یان ئاراسته‌ی ده‌نگی
خه‌ڵكی كردووه.
ئه‌وه‌ی حه‌قیقه‌تێكی شاراوه‌یه له‌هه‌ناوی دیموكراسیه‌تدا بریتییه
له‌دكتاتۆریه‌تی پاره‌و سه‌رمایه كه هه‌موو جۆره‌كانیتری دكتاتۆریه‌تی
به‌دوای خۆیدا به‌رجه‌سته كردووه‌و هه‌ریه‌كه‌یان به‌شێوازو ناوێكه‌وه
بوونی خۆی به‌سه‌ر زۆرینه بێ ده‌ست و داهاته‌كه‌دا سه‌پاندووه.
(مۆریس دۆفرجیه) ئه‌وه دووپات ده‌كاته‌وه كه‌دیموكراسیه‌تی لیبراڵی
له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و سیستمه سه‌رمایه‌دارییه‌دا كار ده‌كات كه‌باوه‌ڕی
وایه ده‌سه‌ڵات به‌ته‌نها په‌یوه‌ست نییه به‌هه‌ڵبژاردنه‌وه، به‌ڵكو
په‌یوه‌سته به‌بزنسكارو خاوه‌ن سه‌رمایه‌كانه‌وه كه باڵاده‌ستیان
به‌سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی و ئابووری وڵات‌دا هه‌یه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه
ده‌گه‌یه‌نێت كه دیموكراسیه‌ت له‌سه‌ر باڵاده‌ستی ده‌وڵه‌مه‌ندو
سه‌رمایه‌داره‌كان ڕاوه‌ستاوه كه ده‌توانن ئاراسته‌كه‌ری دیدگای
كۆمه‌ڵگه بن و ته‌حه‌كوم به هه‌ڵبژاردن و ده‌ره‌نجامه‌كانیشیه‌وه
بكه‌ن(7).
ئه‌وه‌ی داهات و سه‌رمایه‌ی نه‌بێت ناتوانێت خه‌رجی هه‌ڵمه‌ته‌كانی
پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن و ده‌نگ كرین و ته‌زویرو چه‌واشه‌كارییه‌كانی
بدات، ده‌سه‌ڵاتی سه‌رمایه له‌سیستمی دیموكراسیدا له‌سه‌رووی
ده‌سه‌ڵاتی مه‌بده‌ئو ئه‌خلاق و به‌رژه‌وه‌ندی گشتییه‌وه‌یه، حزب و
رێكخراوه‌كان ماڵ و سامانی خه‌ڵكی هه‌ژاری وڵات به‌تاڵان ده‌به‌ن و
تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ش به‌ناوی سیاسه‌ته‌وه به‌ره‌و ده‌یان نه‌ریت و
خووی خراپ ده‌به‌ن، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ش كه خاوه‌نی باوه‌ڕو قه‌ناعاتی
ئه‌خلاقی ئایینی خۆیانن و تێكه‌ڵ به‌گه‌مه‌كانی دیموكراسیه‌ت ده‌بن
كاریگه‌ری ره‌وشه ناته‌ندروست و نائه‌خلاقییه‌كه‌یان ده‌كه‌وێته سه‌رو
دووچاری هه‌ندێ لادان ده‌بن.
ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی دیموكراسیه‌ت له‌ئه‌مریكادا به‌رێوه ده‌بات و ته‌حه‌كوم
به‌ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژارنه‌كانه‌وه ده‌كات سه‌رمایه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندی
جوله‌كه‌یه، ئه‌وه‌ی ناوی لۆبییه‌و كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كان و
كۆمپانیاكانی راگه‌یاندن و بریاری فه‌رمی ئه‌مریكی هه‌یه بریتییه
له‌سه‌رمایه‌ی جوله‌كه، ئه‌وان سه‌ركه‌وتوون له‌دانان و دیاریكردنی70%ی
ئه‌ونه‌ی ده‌یانه‌وێت له‌ناو ئیداره‌ی حوكمدابن، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه
پشتیوانی واشنتۆن بۆ قه‌واره‌ی داگیركه‌ری زایۆنی هه‌میشه به‌رده‌وام
بێت.
یه‌كێكیتر له‌دێرینترین مۆدیله پیاده‌كراوه‌كانی دیموكراسیه‌ت له
به‌ریتانیا په‌یره‌و كراوه‌و تا ئێستا به‌رده‌وامه، له‌م وڵاته‌شدا ته‌نها
دووحزب ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی و پرۆسه‌ی ركابه‌ری
دیموكراسیانه‌دا هه‌یه كه ئه‌وانیش هه‌ردوو حزبی پارێزگاران و
كرێكارانه، ئه‌م دوو حزبه دوو كاراكته‌ری خاوه‌ن سه‌رمایه‌ی گه‌وره‌ن
كه ده‌توانن و توانیویانه قۆرخی هه‌موو كاروباره‌كانی وڵات بكه‌ن و
هه‌ریه‌كه‌یان له‌قۆناغی خۆیدا ده‌سه‌ڵات له‌ویتر وه‌ربگرێت یان
به‌پێكه‌وه ئه‌و ئه‌ركه راپه‌رێنن و له‌رێگای حوكم و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و
وڵاته‌وه پارێزگاری له‌سه‌رمایه‌و ده‌ستكه‌وته مادییه‌كانیان بكه‌ن.
دیرۆكی پیاده‌بوونی دیموكراسیه‌ت له‌زۆربه‌ی نموونه به‌رجه‌سته‌كانیدا
له‌كۆمه‌ڵێك حزب و ره‌وتی سیاسییه‌وه ده‌ستی پێكردووه‌و گه‌یشتووه به
مانه‌وه‌ی دوو حزبی گه‌وره‌ی ركابه‌ر كه ده‌سه‌ڵاتی وڵاتیان بۆ خۆیان
مسۆگه‌ر كردووه‌و بوونه‌ته ده‌ركه‌وته‌ی سه‌ره‌كی و بێ به‌رامبه‌ری ناو
هه‌موو گه‌مه‌كانی هه‌ڵبژاردن، پاشان یه‌كێك له‌و دوو حزبه سیاسییه
ده‌سه‌ڵاتی وڵاتی كه‌وتووه‌ته ده‌ست. به‌ریتانیاو وڵاته
یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاشمان وه‌ك نموونه باس كرد.
ئه‌م هێزه ركابه‌رانه‌ش جیاوازییه‌كی فیكری زۆر له‌نێوانیاندا نییه‌و
ته‌نانه‌ت ئه‌جێندای وه‌ك یه‌كیشیان هه‌یه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات،
به‌ڵام به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان وه‌ك دوو حزب یان دوو ستافی سه‌رمایه‌دار
له‌یه‌كتر جیایان ده‌كاته‌وه‌و هه‌ر ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییانه‌شه زۆرجار
ده‌كه‌وێته سه‌رووی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وڵاته‌وه‌و به‌فێڵێكی
سیاسیانه‌ش پاساو ده‌ده‌رێت.
هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌نێوان رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوادا
وه‌زیفه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌هیچ شوێنێكی دنیادا بریتی نییه
له‌به‌رجه‌سته‌كردنی ئیراده‌ی گشتی، به‌و پێیه‌ی ئه‌و پرۆسانه
به‌شێوه‌یه‌كی راست و دروست و دوور له‌ته‌زویرو چه‌واشه‌كاری به‌ڕێوه
ناچێت، له‌هه‌ردوو به‌شی رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوای جیهانی نوێ‌دا كه به‌شه
رۆژئاواییه‌كه‌یان به‌جێبه‌جێكه‌ری دیموكراسیه‌ت و به‌رهه‌مهێنه‌ری ئه‌و
رێبازه ناوزه‌د ده‌كرێت، هه‌ڵبژاردنی پاك و بێ خه‌وش بوونی نییه كه
گوزارشت له‌به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل و نه‌ته‌وه بكات.
به‌حوكمی سروشت و تایبه‌تمه‌ندیی ئه‌و رژێمه ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ی
كه‌ئه‌مرۆ له‌سه‌ر ئاستی جیهان حوكمداری ده‌كه‌ن و هه‌موویان
ده‌ره‌نجامی ژینگه‌یه‌كی پر له‌چینایه‌تین كه خۆیان به‌پله‌ی یه‌كه‌م
بوونه‌ته به‌رهه‌مهێنه‌ری، ئه‌مانه له‌ناو پرۆسه‌كانی هه‌ڵبژاردن و
ئه‌و فه‌زای كێشمه‌كێش و ململانێ خوڵقاوه‌دا كه مۆركی دیموكراسیه‌تی
ئازادانه‌ی پێدراوه، هه‌میشه خۆیان به‌رهه‌م ده‌هێننه‌وه‌و شتێكی نوێ
نابێته ده‌رهاوێشته‌ی ئه‌و دنیا یۆتۆپییه‌ی له‌دروشم و بنه‌ما
تیۆرییه‌كانی دیموكراسیه‌تدا ده‌رده‌كه‌وێ.
ده‌توانین ئه‌م حوكمه به‌ره‌هایی بده‌ین كه هیچ هه‌ڵبژاردنێكی
دیموكراسیانه‌ی سه‌ر ئه‌م هه‌ساره‌یه به‌ده‌ر نییه‌و نه‌بووه
له‌ته‌زویرو چه‌واشه‌كاری، ئه‌مه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆو ناراسته‌وخۆ
ئه‌نجام ده‌درێت و كاراكته‌ری گه‌ل له‌هه‌ردوو باره‌كه‌دا بوونه‌ته
ئامرازی ئه‌م چه‌واشه‌كارییه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره‌شه پرۆسه‌كانی
ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردن ئه‌و نوێنه‌ره راسته‌قینانه‌ی گه‌ل ناهێنێته
پێشه‌وه كه گوزارشت له ویست و ئیراده‌ی ئه‌وان بكات. به‌ڵكو
نموونه‌كانی موباره‌ك و بن عه‌لی و عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵ و بۆش و ساركۆزی
و هیتله‌ر ده‌كاته ده‌سه‌ڵاتدار كه ته‌نها پارێزگاری له
به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی حزب و چینه سه‌رمایه‌دارو خاوه‌ن پرۆژه
ئابوورییه‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن.
وته‌و بۆچوونی وه‌هاش له‌ئارادا هه‌یه كه هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌وڵاتانی
رۆژئاوا پاك وبێگه‌رد ئه‌نجام ده‌درێن و له‌وڵاتانی رۆژهه‌ڵات و جیهانی
سێیه‌مدا یان له‌زۆربه‌یاندا ته‌واو نین و ته‌زویری هه‌مه‌چه‌شنه‌ی تێدا
ئه‌نجام ده‌درێت، ئه‌مه راسته‌و له‌م وڵاتانه‌دا كه دیموكراسیه‌تیان
له‌رۆژئاواوه پێگه‌یشتووه ته‌زویرو شێواندنی حه‌قیقه‌تی ویست و
ئیراده‌ی گه‌ل ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی لێ ده‌كه‌وێته‌وه كه ده‌یبینین و
دكتاتۆره‌كان به‌پلان و پاره‌و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی خۆیان پرۆسه‌كه
به‌ڕێوه ده‌به‌ن.
به‌ڵام ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه ته‌زویرو چه‌واشه له‌ناو پرۆسه
دیموكراسییه‌كانی وڵاتانی رۆژئاوادا بوونی نییه، به‌ڵكو خراپتر
له‌وه‌ی له‌م وڵاتانه‌ی ئێمه‌دا ئه‌نجام ده‌درێت له‌رۆژئاواش یاری
به‌ده‌نگ و ئیراده‌ی گه‌ل و جه‌ماوه‌ر ده‌كرێت، ئه‌وه‌ی له‌یه‌كتر جیایان
ده‌كاته‌وه شێوازی چه‌واشه‌كاری‌و ته‌زویره‌كه‌یه، كه‌له‌وێ
به‌شێوه‌یه‌كی ناراسته‌وخۆ ئه‌نجام ده‌درێت و له‌ناوچه‌كه‌ی ئێمه‌دا ئه‌م
كاره راسته‌وخۆو به‌ئامرازه دیار‌و تایبه‌تییه‌كان ئه‌دا ده‌كرێت.
كێشه‌كانی هه‌ڵبژاردن له‌وڵاتانی رۆژهه‌ڵات و ئه‌م ناوچه‌یه‌دا زیاتر
دیار‌و شاكرا دێنه به‌رچاو، به‌ڵام له‌وانه‌ی رۆژئاوای ئه‌ندازیاری
دیموكراسیه‌تدا له‌ناو كۆمه‌ڵێك سیناریۆی چه‌واشه‌كارانه‌دا ون ده‌كرێن،
لێره پرسی ته‌زویری ده‌نگ و ئیراده‌ی خه‌ڵك له‌دروستكردنی
لیسته‌كانه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات و به‌پرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌كه‌دا تێ
ده‌په‌رێت تا ده‌گاته راگه‌یاندنی ده‌ره‌نجامه‌كان كه هه‌ر
له‌سه‌ره‌تاوه دیار‌و ئاشكران و براوه ئاهه‌نگی خۆی گێڕاوه، هێزی ئه‌م
چه‌واشه‌و ته‌زویره له ده‌زگا ئیداری و پۆلیسی و موخابه‌راتی و
دامه‌زراوه قه‌زاییه ناسه‌ربه‌خۆكانه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه كه
سه‌رپه‌رشتیكارو رێكخه‌ری هه‌ڵبژاردنه‌كانن و به‌ویستی حزبه باڵاده‌سته
خاوه‌ن داهات و سه‌رمایه‌كان به‌ڕێوه ده‌چن.
له‌هه‌ردوو به‌ره‌ی باشوور‌و باكووری زه‌ویدا سه‌رمایه ته‌حه‌كوم
به‌ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه ده‌كات، له‌باكوور سه‌رمایه هه‌موو
پرۆسه‌كه به‌ڕێوه ده‌بات و خودی رێبازی دیموكراسیه‌تیش به‌رهه‌می
فیكر‌و فه‌لسه‌فه‌ی سه‌رمایه‌دارییه‌و میكانیزمی پارێزگاریكردنه
له‌بازاری سه‌رمایه‌داره‌كان، ئه‌وانه‌ی گه‌مه‌ی سیاسی ده‌كه‌ن
له‌رۆژئاوا حزبه سیاسییه‌كانن كه له‌جه‌وهه‌ردا كۆمپانیای گه‌وره‌و
زه‌به‌لاحی جیهانین و خاوه‌نه‌كانیان و ئه‌وانه‌ی پشكیان له‌و
كۆمپانیانه‌دا هه‌یه روواڵه‌تێكی حزبی و سیاسی‌یان پێكهێناوه بۆ
پارێزگاری له‌به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان و له‌رێگای ده‌سه‌ڵاته‌وه خزمه‌ت
به‌خۆیان و توێژه سه‌رمایه‌داره هاو به‌رژه‌وه‌نده‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن،
به‌ڵام له‌باشوور یان رۆژهه‌ڵات و وڵاتانی ناونراو به‌جێهانی سێ‌دا ماڵ و
پاره‌ی سیاسی هه‌یه كه لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌كاتی
هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ده‌نگی هاوڵاتیانی پێ ده‌كڕن، سه‌رمایه‌ی ئه‌مان و
ئه‌وان له‌وه‌دا جیاوازه كه ئه‌وان ماڵ و داهاتی كۆمپانیاكانیانه كه
به‌سوودوه‌رگرتن له‌پێگه‌ی حوكمی وڵاته‌كانیان ده‌ستیان كه‌وتووه،
به‌ڵام ئه‌مانه‌ی ناوچه‌كه‌ی ئێمه سامان و داهاتی وڵاته‌كه‌یه‌و
ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتووه بۆ خزمه‌تی مانه‌وه‌ی خۆیان له‌ده‌سه‌ڵاتدا.
جگه له‌سه‌رمایه، هێزه سه‌ركوتكه‌ره ئه‌منی و موخابه‌راتییه‌كانیش
له‌خزمه‌تی حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كاندان و هه‌موو دامه‌زراوه
ره‌سمییه‌كانیش كه ده‌بێت له‌و گه‌مه سیاسییانه‌دا بێلایه‌ن بن ده‌بنه
ئامرازی كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگ و ناوه‌ندی پروپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ
پارتی فه‌رمانره‌وا، ئامرازه‌كانی ته‌زویری ده‌نگه‌كان و پسووله‌و مۆر‌و
ته‌نانه‌ت سندووقه‌كانیش دیار‌و هه‌ندێ جار به‌ئاشكرا به‌رچاو ده‌كه‌ون،
واته راسته‌وخۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان ته‌زویرو ساخته‌كارییان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی
حزبه گه‌وره‌كان یان حزبی فه‌رمانڕه‌وا تیادا ئه‌نجام ده‌درێت.
به‌ڵام ئایا هه‌ڵبژاردنی پاك و بێ ساخته له‌رۆژئاوا چۆن ئه‌نجام ده‌درێت
كه ببێته بنه‌ما بۆ دیموكراسیه‌ت؟ له‌راستیدا گریمانه‌ی ئه‌وه بۆ
خۆمان دروست بكه‌ین كه هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌وڵاتانی رۆژئاوادا پاك و
ته‌واوه هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ساخته‌كاری راسته‌وخۆی تێدا ئه‌نجام
نادرێت، گریمانه‌یه‌كی هه‌ڵه‌و بێ مانایه، چونكه له‌وڵاتانی
رۆژئاواشدا رژێمی سه‌رمایه‌داریی پێشكه‌وتوو بارودۆخ و كه‌ره‌سته‌و
ئامرازی زۆر به‌كار ده‌هێنێت بۆ ساخته‌كاری و شێواندنی ئیراده‌ی گه‌ل.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌دا هه‌ژموونی ئایدۆلۆژی و ئیعلامی چینی
فه‌رمانڕه‌واو ئه‌و ماڵه زۆره‌ی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتیاندایه كه‌چه‌ند
به‌رامبه‌ری توانا ئایدۆلۆژی و ئیعلامی و ماڵییه‌كانی ده‌وڵه‌تانی
جیهانی سێیه‌مه، زه‌مانه‌تی ده‌سه‌ڵات بۆ ئه‌مانه مسۆگه‌ر ده‌كات و
جارێك ئه‌م حزبی سه‌رمایه‌دار ده‌سه‌ڵات وه‌رده‌گرێت و جارێك ئه‌ویتر،
جارێك حزبی دیموكرات و جارێك حزبی كۆماریی له‌وڵاته یه‌كگرتووه‌كان،
یان جارێك هاوپه‌یمانیی سۆشیالیسته‌كان و جاره‌كه‌یتر هاوپه‌یمانیی
راستره‌وان له‌فه‌ره‌نسا، هه‌روه‌ها له‌وڵاته‌كانی تریش..
له‌م ڕوانگه‌یه‌وه ده‌توانین به‌و ده‌ره‌نجامه بگه‌ین كه دیموكراسیه‌ت
له‌رۆژئاواشدا بوونی نییه به‌و شێوه‌یه‌ی كه له‌هه‌ڵبژاردنێكی بێ
ساخته‌و چه‌واشه‌كاریدا به‌رجه‌سته ببێت، له‌كاتێكدا كه‌وڵاتانی باكوور
خۆیان وه‌ها پێناسه ده‌كه‌ن كه دیموكراسیین و كاره‌كانیان بۆ
بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م رێبازه‌یه له‌سه‌ر ئاستی جیهان، ئه‌م ناو و
شۆره‌ته له‌وێوه سه‌رچاوه ده‌گرێت كه كه پرۆسه‌ی ده‌ستاوده‌ست
پێكردنی ده‌سه‌ڵات و ئازادی كاری حزبایه‌تی و پێكهێنانی رێكخراوی
سیاسی و سه‌ندیكاكان هه‌یه‌و مافی مانگرتن و خۆپیشاندان پارێزراوه‌و
رۆژنامه‌گه‌ری به‌هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه ئازاده(هه‌رچه‌نده ئه‌م
حه‌ره‌كه‌ته رۆژنامه‌وانییه نوێنه‌رایه‌تی ئایدیا‌و سیاسه‌ته‌كانی
ئه‌وانه ده‌كات كه خاوه‌نداریه‌تیان ده‌كه‌ن له‌ناو چینه سه‌رمایه‌داره
به‌هه‌ژموونه‌كه‌دا)، به‌ڵام خۆ ته‌نها ده‌ستاوده‌ستپێكردنی ده‌سه‌ڵات
له‌نێوان به‌ش و باڵه‌كانی ناو توێژی سه‌رمایه‌داری فه‌رمانڕه‌وادا كه
له‌ڕێگای به‌كارهێنانی چینه میللییه‌كانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت پرۆسه‌كه
ناكاته دیموكراسی، هه‌روه‌ها ئه‌مه مۆركێكی جه‌ماوه‌ری و میللی
ناداته ئه‌و ده‌سه‌ڵاته هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رۆڵه‌كانی گه‌ل وه‌ك
سه‌رباز به‌كارهاتوون له‌م سوپا سیاسی و ئایدۆلۆژی و حزبییه‌دا بۆ
سیاغه‌كردنه‌وه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته(8).
كۆتایی
ناتوانین چاو له‌و حه‌قیقه‌ته دابخه‌ین كه ئه‌مڕۆ دیموكراسیه‌ت بووه‌ته
مۆدیلێكی سیاسی و مۆركی دیار‌و حاشاهه‌ڵنه‌گری ئه‌م قۆناغه‌ی ئێستای
جیهان و ناوچه‌كه‌ی ئێمه‌ش، هه‌موو كه‌س و لایه‌ن و ده‌وڵه‌ته‌كان
بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن و ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ش كه دكتاتۆری و
نادیموكراسین هه‌مان كاڵا به‌به‌ری خۆیاندا ده‌كه‌ن و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان
وه‌ك نموونه‌یه‌كی دیموكراسی وێنا ده‌كه‌ن.
له‌ناو ئه‌م بارودۆخه‌دا كه مامه‌ڵه‌كه زیاتر له‌گه‌ڵ پێشهاتێكی باو یان
مۆدیلێكی رۆژدا ده‌كرێت هه‌موو لایه‌ك به‌تێگه‌یشتنه‌وه یان به‌بێ
تێگه‌یشتن، هه‌روه‌ها به‌قه‌ناعه‌ته‌وه‌و به‌بێ قه‌ناعه‌ت بوونه‌ته
هه‌واداری دیموكراسیه‌ت و بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، به‌كورتی وه‌ك بتێكی
په‌رستراوی لێ هاتووه‌و هه‌مووان به‌دوریدا ده‌سوڕێنه‌وه، هیچ
لایه‌كیشیان بیر له پیاچوونه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی ناكاته‌وه‌و زۆر
به‌ده‌گمه‌ن ده‌نگ و سه‌دای ره‌خنه‌گرانه به‌ده‌رده‌كه‌ون، هۆكاری
سه‌ره‌كی ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت
ڕه‌خنه له‌دیموكراسیه‌ت بگرێت به‌لایه‌نگری دكتاتۆریه‌ت ناوزه‌د ده‌كرێت،
له‌كاتێكدا كه دیموكراسیه‌تیش تیۆر‌و رێبازێكی مرۆكرده‌یه‌و وه‌ك هه‌ر
رێبازێكی تر هه‌ڵه‌و ناته‌واوی خۆی هه‌یه‌و هه‌ڵسه‌نگاندن و
پیاچوونه‌وه هه‌ڵده‌گرێت.
دیموكراسیه‌ت له‌زۆربه‌ی ناوه‌نده سیاسی و رۆشنبیری و ته‌نانه‌ت
ئه‌كادیمییه‌كانیشدا له‌به‌رامبه‌ر دكتاتۆریه‌ته‌وه دانراوه وه‌ك چۆن
تاریكی و روناكی و ره‌ش و سپی و خێر‌و شه‌ڕ پێچه‌وانه‌ی یه‌كتر دانراون،
ئه‌مه‌ش رێبازێكی چه‌واشه‌كارانه‌و بگره دكتاتۆرانه‌شه بۆ بینین و
راڤه‌كردنی دیدگا‌و بۆچوون و رێبازه مرۆییه‌كان.
ئایا پێش ئه‌وه‌ی دیموكراسیه‌ت دابهێنرێت، ئه‌و گه‌لانه‌ی به‌م مۆدیله
سیاسییه ئاشنا نه‌بوون و له‌هه‌مان كاتیش‌دا خاوه‌نی شارستانیه‌ت و
ئه‌زموونی حوكمداری خۆیان بوون هه‌موویان له‌تاریكیدا ژیاون مێژوو رۆژو
قۆناغی پێ به‌ڕێ كردوون تا مرۆڤایه‌تی گه‌یشتووه‌ته قۆناغی
دیموكراسیه‌ت و كۆتایی مێژوو وه‌ك(فۆكۆیاما)ده‌ڵێت؟!
ئایا له‌ئه‌مرۆشدا ده‌وڵه‌تگه‌لێكی وه‌ك (چین) خاوه‌نی پێگه‌و
قورساییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی و جیهانی نییه كه له‌زۆربه‌ی ده‌وڵه‌ته
دیموكراسییه‌كانی رۆژهه‌ڵات و رۆژئاواش پێشكه‌وتووتره له‌ڕووی ئابووری و
زانستی وته‌كنه‌لۆژییه‌وه‌و ده‌وڵه‌تێكی دیموكرسیش نییه؟، وڵاتیتریش
هه‌یه له‌رۆژهه‌ڵات و جیهانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی‌دا به‌هه‌مان شێوه
له‌ڕووی سیاسی و ئابوورییه‌وه سه‌قامگیره‌و دیموكراسیه‌تیش پیاده
ناكات، كه‌واته پیاده‌نه‌كردنی دیموكراسیه‌ت له‌هه‌موو حاڵه‌تێكدا
ناكاته دكتاتۆریه‌ت و حوكمی ئیستیبدادی.
ره‌خنه‌گرتن له‌دیموكراسیه‌ت له‌روویه‌كه‌وه كارێكی مه‌عریفی و
زانستییه‌و له‌رووه‌كه‌ی تریشه‌وه گه‌ڕانه به‌دوای به‌دیلێكی باشتردا،
ڕه‌هاگه‌ری له كاری هه‌ڵسه‌نگاندا به‌باری پۆزه‌تیڤ یان نێگه‌تیڤدابێت
بابه‌تی و زانستی نییه‌و ئه‌وه‌ی له‌به‌رامبه‌ر دیموكراسیه‌تدا پیاده
ده‌كرێت نه‌ك هه‌ر ره‌هاگه‌رییه، به‌ڵكو ته‌قدیس و به‌رز ڕاگرتنیه‌تی
له‌سه‌رووی ره‌خنه‌و گومان و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌وه.
له‌وانه‌یه له‌به‌رامبه‌ر بوونی ره‌خنه‌و ره‌تكردنه‌وه‌ی زۆرێك
له‌بنه‌ماكانی دیموكراسیه‌تدا پرسیاری ئه‌وه بێته پێشه‌وه كه‌ئایا
به‌دیلی دیموكراسیه‌ت چییه؟
له‌راستیدا به‌دیل به‌دروشم و وته‌ی زرق و برق نمایش ناكرێت و ئه‌زموونی
كرده‌یی ده‌سه‌ڵات و واقیعێكی سیاسی پیاده‌كراو ده‌كاته به‌دیل،
كه‌زۆرێك لێكۆڵه‌رو زانایانی هزری سیاسی پێیان وایه حكومه‌تی پیشه‌یی
و ته‌كنۆكرات له‌سه‌ر بنه‌مای شاره‌زایی و پسپۆڕیی و گه‌یشتنی
كه‌سه‌كان به‌پێگه‌كانی ده‌سه‌ڵات له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌ما پیشه‌ییانه
به‌دیلێكی بابه‌تی و گونجاوه، له‌گه‌ڵ ره‌واجدان به‌قیه‌مه
ئه‌خلاقییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی دڵسۆزی زیاتر به‌ئه‌دای كاری ئه‌وانه بدات،
پرۆسه‌كانی هه‌ڵبژاردن و میكانیزمه‌كانی ده‌نگدان به‌شێوه دیموكراسییه
باوه‌كه ئه‌و ره‌چاوكاریانه‌ی تێدا نییه‌و دواتر ده‌وڵه‌ت و خه‌ڵكی
وڵاته‌كه‌ش باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ن، به‌تایبه‌تی كه ئه‌مرۆ سه‌رمایه‌و
چه‌واشه‌كاری كۆمپانیاكانی راگه‌یاندن ته‌حه‌كوم به ده‌ره‌نجامی
هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه ده‌كه‌ن و رای گشتی به‌و باره‌دا ده‌سازێنن كه
چینه سه‌رمایه‌دارو ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه ده‌یه‌وێت.
سه‌رچاوه‌كان:
1- الدیمقراطیه من الیونان إلی دیمقراطیه الإنترنت، باسل عبد المحسن القاچی،ل15.
2- هه‌مان سه‌رچاوه،ل18.
3- حقيقة الديمقراطية- محمد شاكر اشريف، ل5.
4- العقد الاجتماعي، جان جاك روس‌و، ل266.
5- نقض النظام الديمقراطي، د. محمود الخالدي، ل50.
6- نقض الجذور الفكرية للديمقراطية الغربية. محمد احمد علي مفتي، ل18.
7- نقض الجذور الفكرية للدمقراطية الغربية. محمد احمد علي مفتي، ل19.
8- الديمقراطية .. ذلك المجهول،خليل كلفت، Khalil.kalfat.net/ar|