01/02/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
نامه‌ی گه‌نجێك بۆهه‌موان 4 ڕۆژ به‌ر له‌مردنی
گۆڕه‌كان پڕن له‌و گه‌نجانه‌ی كه ده‌یانه‌ویست له‌پیریدا ته‌وبه‌بكه‌ن
ئه‌مه پۆستی گه‌نجێكی 4 ڕۆژ پێش مردنی!.ئه‌وه‌ی كه سه‌رنجی منی ڕ‌اكێشا بۆ نوسینی ئه‌م بابه‌ته ئه‌وپۆسته خه‌مناك و مه‌رگ دهربڕانهن كه گه‌نجێكی سه‌نگه‌سه‌ر (شێواز محمد) چه‌ند ڕۆژێك به‌ر له‌مردنی نوسیویه‌تی یا بڵاوی كردونه‌وه.بۆیه به‌ڕوخسه‌تی بنهماڵكهیان ده‌مه‌وێت هه‌ندێ قسه له‌سه‌ر ئه‌م گه‌نجه ڕهحمهتیه وپۆستهكانی و مردن بكه‌م به‌حوكمی ئه‌وه‌ی كه‌ساڵی ڕابردوو له‌خوێندنگا خوێندكاری خۆم بووه‌و له‌نزیكه‌وه ده‌مناسی.من نامه‌وێت هیچ باس و وه‌سفێكی ئه‌م ڕهحمهتیه بكه‌م چونكه شایه‌تی دانی خه‌ڵك و كه‌سانی دیندارو مسوڵمان له‌سه‌ر باشی ئه‌م كوڕه بۆ قیامه‌ت و دونیاشی به‌سه،به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێ قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌م پۆسته‌كانی كاكه شێوازه وه‌ك هه‌ر گه‌نجێكی تر.پۆسته‌كانی ئه‌م گه‌نجه جگه له‌ئامۆژگاری هاوڕێكانی له‌فه‌یسبوك به ئه‌خلاقی جوان و خوێندن ئه‌وا شتێكی تر نابینی،ئه‌مانه‌ش به‌ڕاستی جێگای تێڕامانن له‌م ته‌مه‌نه كه‌مه‌ی خوَیدا.چونكه گه‌نجمان هه‌یه پۆسته گرنگه‌كانی ڕه‌سمی ڕوت یا نیوه‌ڕووتی كچان و ئهكتهرهكانن یا ته‌نها وه‌سف و شیعری خه‌مبارو خۆشه‌ویستین!.خراپتر له‌وه گه‌نجمان هه‌یه پۆسته‌كانی ته‌نها دژی دین و كۆمه‌ڵگان به‌حسابی خۆی دژایه‌تی دینی ئیسلام ده‌كات و بهدینێكی كاڵ و كرچ و دژهمافی ئافره‌تی داده‌نێت، یا ته‌نها بۆ خۆده‌رخستن و خۆهه‌ڵكێشان دژایه‌تی دین ده‌كات!.به‌هه‌رحاڵ بۆ هه‌رمه‌به‌ستێكی بێت ئه‌نجامه‌كه‌ی گوناهباربونی خۆیی و گوناهباركردنی ئهوكهسانهشه كه به‌هۆی ئه‌وه‌وه توشی نه‌زه‌ری بینینی ره‌سمی كچێك یان لێكدانه‌وه‌یه‌كی هه‌ڵه ده‌بن بۆ دین.له‌چه‌ندین پۆستی ئه‌م گه‌نجه نیشانه‌كانی مردن ده‌رده‌كه‌ون به3 ڕۆژ به‌رله‌مردنی ،هه‌روه‌ها له‌هه‌مان پۆست‌دا خۆشه‌ویستی زۆری ئه‌م كوڕه ده‌رده‌كه‌وێت بۆدایكی كه لهپۆستهكهدا ده‌ڵێت (له‌مردن ناترسم به‌ڵكو له‌و فرمێسكانه ده‌ترسم كه‌دوای مردنم دایكم به‌چاوه‌كانیدا دێته‌خوار)!ده‌وترێت هه‌موو كه‌سێك به‌ر له‌مردنی له‌دڵه‌وه هه‌ست به مردنی ده‌كات و هه‌موو ئیش و كار‌و ئاماژه‌كانی دهربڕِینی نزیك بونه‌وه‌ی مردنن،ئه‌م پۆسته‌ش ئه‌مه‌مان پێده‌ڵێت،ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه خۆشه‌ویستی ئه‌م گه‌نجه بۆدایكی لهئیمانیهوهیهتی،وه ده‌شزانین كه به‌هه‌شت له‌ژێر پێی دایكاندایه!له‌یه‌كێك له‌پۆسته‌كانی تری كه 4 ڕۆژ به‌رله‌مردنی ئامۆژگاری ناڕاسته‌وخۆی باوك و دایكی ده‌كات و قسه‌كانی خۆی پێش پرسه‌نامه‌كه‌ی خۆی خستوون كه نوسیویه‌تی (گه‌ر خوداشتێكت بباته‌وه كه هه‌رگیز له‌ده‌ستدانیت به‌خه‌یاڵدا نه‌هاتبێت، ئه‌وا دڵنیابه قه‌ره‌بوی ده‌كاته‌وه به‌شتێك كه‌هه‌رگیز بونی ئه‌و شتهبهخهیاڵتدا نه‌هاتبێت)!ئه‌م پۆسته ئاماژه‌یه‌كه بۆ بیركردنه‌وه‌ی كلاسیكی ئێمه‌و دایك و باوكیشی كه ڕه‌نگه چاوه‌ڕوانی مه‌رگی ئازیزانمان نه‌كه‌ین له‌ته‌مه‌نێكی وه‌هادا،به‌ڵام پێمان ده‌ڵێت كه خوای گه‌وره به‌نده‌كانی له‌بیر ناكات كاتێك تاقیاندهكاتهوه،وه له‌ڕه‌حمه‌تی خۆی بێبه‌شیان ناكات جا به‌پێدانی منداڵی تر بێت یا به ئهجروپاداشتێكی گه‌وره به‌هۆی ئارام گرتنیان له‌سه‌ر تاقیكردنه‌وه‌كان.ڕه‌نگه هه‌ندێكمان بڵێین ئه‌مه شتێكی ئاسایی یه‌و ئێمه‌ش پۆستی باش بڵاوده‌كه‌ینه‌وه،به‌ڵام ڕه‌نگه ئاسایی نه‌بێت پۆسته‌كانمان ئه‌م شێوازه بن به‌ر له مردنمان به‌چه‌ند ڕۆژێك!ئه‌ی ئه‌گه‌ر له‌خۆمان بپرسین ئایا پۆسته‌كانی ئێمه جێگای شانازین و به‌سودن؟،ئایا پۆسته‌كانمان شایه‌نی ئه‌وه‌ن كه‌خه‌ڵكانێك دوای ئێمه ڕویان بێت باسی بكات و بڵاویان بكاته‌وه؟!ئایا ئه‌و په‌یجانه‌ی كه هه‌ڵمان بژاردوون و ئه‌و هاوڕێیانه‌ی كه هه‌مانن له فه‌یسبووك شایه‌نی ئه‌وه‌ن دوای مردنمان شته‌كانیان له لاپه‌ڕه‌ی ئێمه‌دا بڵاو بكرێنه‌وه؟!بۆیه ده‌ڵێم مردنمان نزیكه،به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه ده‌مێنێته‌وه كردارهكانمانن و ئه‌وه‌ی كه دهشیبهین كردارهكانمانن ،بۆیه ئاگاداری پۆسته‌كان و كرداره‌كان بن به‌ر له‌گه‌ڕانه‌وه!.،له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته به‌كرداره‌كانی ئێستامان هه‌میشه به‌زیندوویی بمێنینه‌وه له‌هه‌ردوو دنیا،نامه‌كه‌ی شێواز وهسیهتنامهیهكه بۆ هه‌موان،بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه‌ده‌ڵێن هێشتا گه‌نجم ، كهپیر بووم ئه‌وكاته ته‌وبه ده‌كه‌م!.