مەلا بەختیار: خەریكە كێشەكانی نێو یەكێتی لە رێڕەوی سرووشتی خۆی دەترازێت
01/02/2014 نوسەر: bzavpress

مەلا بەختیار: خەریكە كێشەكانی نێو یەكێتی لە رێڕەوی سرووشتی خۆی دەترازێت


مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، باس لە كێشەكانی نێو حیزبەكەی دەكات ‌و دەڵێ "خەریكە كێشەكانی نێو یەكێتی لە رێڕەوی سرووشتی خۆی دەترازێت. 

گەڕانەوەی مام جەلالیش بە تەنیا هۆكاری رێكخستنەوەی ریزەكانی یەكێتی دەزانێ. مەلا بەختیار لەمیانی بەشداریكردنی لە بەرنامەی پانۆرامای كەناڵی كوردسات،  رایگەیاند كە ئێستا یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بێ تاڵەبانی پێوە دیارەو.

گوتی "مام جەلال ئەمانەتێكی قورسی پێداوین، ئێمەش بەتاسەوە چاوەڕێی گەڕانەوەی خۆی دەكەین، چونكە بێ ئەویمان زۆر پێوەدیارە