01/02/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
مه‌كته‌بی ڕاگه‌یاندن هه‌ڵمه‌وه‌شێننه‌وه، قسه به زمان ئه‌كرێ نه‌ك به پێ...!
له كاتێكدا جیهانی ئیسلامیی له خراپترین دۆخی خۆیدایه و هه‌یمه‌نه‌ی عه‌لمانیه‌ت و سڕینه‌وه‌ی باوه‌ڕی ئیسلامیی له گه‌شه‌كردندایه، تازه به تازه بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی له هه‌رێمی كوردستان مه‌كته‌بی ڕاگه‌یاندنی خۆی هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه و به مقه‌ستێكی كول و كۆنزهرڤهتیڤ زمانی جه‌سته‌ی حیزبه‌كه‌ی خۆی و ڕابوونه ئیسلامیه‌كه‌ی ده‌بڕێت و ڕێگه زیاتر خۆش ئه‌كات بۆ هه‌موو ئه‌و هێز و ده‌زگا بیمار و ئه‌نتی ئیسلامانه‌ی له كوردستان خه‌ریكی بنكۆڵكردنی باوه‌ڕ و ئینتیما و ڕهسهنیهتن.
ئه‌م بڕیاره‌ی بزووتنه‌وه له‌م سه‌روه‌خته‌ی ته‌كنه‌لۆژیا و شه‌ڕی سارد و گڵۆباڵ و میدیادا هێنده قێزه‌ون و پاسیڤه ئێمه شه‌رم ده‌مانگرێت ته‌نانه‌ت بیریشی لێبكه‌ینه‌وه، له كاتێكدا بۆ ئێسته‌ی بزووتنه‌وه و قۆناغه‌كه‌ی و بارودۆخی كوردستانیش ته‌نیا زمان و میدیا پێویسته و هه‌ستانه‌وه‌ش ته‌نیا به كاری رۆژنامه‌گه‌ریی و په‌یامه كۆمه‌ڵایه‌تیی و سیاسیی و جه‌وهه‌رییه‌كه‌ی ده‌كرێت.
ئه‌م هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌یه هه‌ر بیرۆكه و فه‌لسه‌فه‌یه‌كی له پشت بێ و هه‌ر لێپرسراو و سیاسییه‌كی ناو بزووتنه‌وه كاری بۆ كردبێ ڕێك ئه‌و ڕاستییه‌مان پێده‌ڵێت كه ئیدی گۆڕانكاریی له ده‌ماره‌كانی بزووتنه‌وه‌دا مه‌حاڵه و هه‌نگاوه‌كان له بری پێشه‌وه بۆ دواوه ده‌هاوێژرێن و به‌مه‌ش مێژوویه‌كی تاریك چاوه‌ڕێی ئه‌م بزاڤه ئیسلامییه ده‌كات.
ئێمه ده‌زانین خه‌ونی هه‌ندێك له قیاده‌ی بزووتنه‌وه خه‌ونی پێشه‌نگایه‌تییه له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه به‌ڵام كه كار دێته سه‌ر داهێنان و گۆڕانكاریی ده‌كه‌ونه هه‌ڵه‌وه و هه‌ڵه‌كه‌ش ده‌بێته مایه‌ی شوره‌یی و ماڵوێرانی.
له پاش كۆنگره‌ی ده‌یه‌م ڕاسته مه‌كته‌بی ڕاگه‌یاندنی ئه‌م حیزبه له خراپترین جۆری مه‌كته‌ب بووه و ئه‌وه‌ی كاری میدیا بوبێت نه‌یكردووه جگه له چه‌ند هه‌وڵێكی بچووك و شه‌رمنانه، هه‌رچه‌نده ده‌یان رۆژنامه‌نووس و میدیاكار و كادری پێشكه‌وتووی خاوه‌ن پرۆژه بوونیان هه‌بووه به‌ڵام كاریان پێ نه‌سپێردراوه و له په‌راوێزدا بوون، كه ئه‌مه‌ش ته‌نیا ئه‌و سه‌ر و سه‌ركرده و قیاده‌یه لێی به‌رپرسیارن كه لێپرسراون به‌رامبه‌ر به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م حیزبه، به‌ڵام هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی مه‌كته‌بی ڕاگه‌یاندن له ئێستادا و پاش كۆنفرانسی شه‌شه‌می بزووتنه‌وه و بڕیاری خودی ڕابه‌ری ئه‌م بزووتنه‌وه و كاركردن بۆ ئه‌م پرۆژه‌یه و هه‌وڵی چه‌ند له‌بله‌بان و هیچ له باردا نه‌بوویه‌ك جگه له هه‌ندێك وردهبهرژهوهندیی و شه‌خسیی هیچی تر نییه.
له به‌رامبه‌ردا نه‌بوونی به‌دیل و پێكنه‌هێنانی میكانیزمی تر بۆ ئه‌م مه‌كته‌به هێنده‌ی تر ئه‌م عه‌قڵه ئه‌خاته ژێر پرسیاره‌وه و ده‌بێت فاتیحا له‌سه‌ر ئه‌و جه‌سته‌یه بخوێنین كه له بری زمانی، كۆئه‌ندامێكی تری ڕاسپرێردراوه بۆ قسه‌كردن و گۆكردن.
ئه‌مڕۆ ده‌بینین ته‌واوی هێز و حیزب و لایه‌نه‌كان نه‌ك زمانێك ده‌یان زمان و كه‌ناڵ و مه‌كته‌بی جۆراوجۆری پرۆفێشناڵ و كوالێتیی ده‌كه‌نه‌وه و به پاڵپشتیی ئه‌وانه و ده‌یان پرۆژه‌ی گه‌وره‌تری وه‌ك پاوه‌ر میدیای تر خزمه‌ت به خۆیان و پرۆژه و ئه‌جێنداكانی خۆیان و حیزبه‌كه‌یان ده‌كه‌ن، كه‌چی بزووتنه‌وه حه‌یف بڕیار ده‌دات ئه‌و مه‌كته‌به هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه كه ده‌یان ساڵه خزمه‌ت به پرۆسه‌ی گه‌شه‌كردن و رۆشنبیریی و میدیایی ده‌كات و ده‌یه‌وێت كه‌ناڵی ڕابوون شوێنی بگرێته‌وه له كاتێكدا ته‌نیا كه‌ناڵێكی بینراو ناتوانێت مه‌هامی ڕاسته‌قینه‌ی به‌شه‌كانی تری وه‌ك بیستراو و نوسراو و ئه‌له‌كترۆنیی و رۆژنامه‌وانیی بگرێته‌وه.
ئه‌م بڕیاره ترسناكه كه ئێمه هه‌ستی پێده‌كه‌ین و بۆ مێژوو ڕایده‌گه‌یه‌نین له‌و ئه‌زموونه تولانییهوه سه‌رچاوه ده‌گرێت كه له‌م بزووتنه‌ویه‌دا قوربانیمان بۆ داوه و خوێندنه‌وه‌ی جدیی و فه‌لسه‌فیی و مه‌عریفیی گه‌وره‌مان بۆ كردووه، ئێمه ڕای خۆمان ڕاگه‌یاند و قیاده‌ی بزووتنه‌وه‌ش با بفه‌رموێت قسه‌ی خۆی بكات و بۆ هه‌موو لایه‌كی بسه‌لمێنێت ئه‌م بیرۆكه چ بیردۆزێكی نوێی به جیهانیكردنه و تا ئێستا كه‌س پێی نه‌زانیوه!!.
ئێستا بزووتنه‌وه له جارانی ساڵانی نه‌وه‌ده‌كان زیاتر پێویستی به میدیا و ئه‌و مه‌كته‌به هه‌یه كه بۆ خۆی بزووتنه‌وه یه‌كه‌م هێز و حیزب بووه تیڤی و گۆڤار و ده‌یان پرۆژه‌ی میدیایی خسته نێو ئه‌زموونیی سیاسیی و خۆجێیی كوردییه‌وه، وه‌ك نموونه‌ی پرسی ئۆپۆزسیۆنبوونهكهی كه دواجار به هۆی هه‌ندێگ گه‌مژه‌وه لێیان فڕاند.
له كۆتایدا ده‌ڵێین كوفر له هه‌موو كات زیاتر هه‌ناسه ئه‌دات و رۆژانه‌ش ده‌ركه‌وته و پرۆژه‌كانیان ده‌بینین و بزووتنه‌وه‌ش مه‌ودای رۆژنامه‌گه‌ریی و كاری میدیاییان بچووك ده‌كه‌نه‌وه بۆ ته‌نیا كه‌ناڵێك كه تا ئێستاش شوناسی دیار نییه و خاوه‌نی نییه و كه‌س نازانێت سه‌ر به چ خانه و ئۆرگانێكه، ئه‌مه له كاتێكیشدا ئه‌و كه‌ناڵه ده‌بوو لانی كه‌م زۆرینه‌ی كادره میدیاییه‌كانی بزووتنه‌وه تێیدا رۆڵیان هه‌بایه كه‌چی له رۆژی ناونانیهوه تا ئێستا نه ئاگادارن نه پرسیان پێكراوه.
دوا قسه‌مان
والله من ورا‌و القصد
بۆردی رۆژنامه‌نووسانی بزووتنه‌وه
31/1،2014