م.کرێکار نامەیەك ئاراستەی حەسەن رۆحانی سەرۆك کۆماری ئێران دەکات
25/06/2013 نوسەر: bzavpress

م.کرێکار نامەیەك ئاراستەی حەسەن رۆحانی سەرۆك کۆماری ئێران دەکات

مامۆستا كرێكار نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی  حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆك كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌كات و له‌نامه‌كه‌دا پیرۆزبایی ئاراسته‌ی  رۆحانی ده‌كات به‌هۆی سه‌ركه‌وتنی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆكایه‌تی ئێران و گرتنه‌ ده‌ستی ده‌سه‌لاتی  حکومەت.. لە نامەکەدا ئاماژە بەوە دەکات کە ئەهلی سووننەتی  ئەو ووڵاتە لەژێر ستەمدا بووە بە درێژای  سەردەمی خاتەمی، هەروەها ئاماژەش بەوە دەکات کە کۆمەڵێك لە زیندانی ئەویندان بێ دادگای و بێدادای ماوەی ١٠ ساڵە لەو زیندانانە خزێنراون

دەقی نامەکەی م. کرێکار

الحمدلله رب العالمين والصلاة والسلام على سيدنا محمد وعلى آله وصحبه وسلم

بۆ/ حوجەتولئیسلام حسن روحانی

سەرۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران

السلام عليكم ورحمة الله وبركاته

بە بۆنەی سەركەوتنتانەوە لە ھەڵبژاردنەكانی گەلی ئێران و وەرگرتنی پلەی سەرۆكایەتی كۆماری ئیسلامی ئێران پیرۆزباییتان لێ دەكەم و داواكارم كە سەركەوتنی باشتر بەدەست بێنن بۆ ھەرچی خێر و چاكەی گەلەكەتان و ناوچەكە و ئوممەتی ئیسلامی تێدایە.

ھیوادارین كە ماوەی سەرۆكایەتیتان پڕ بێت لە كرانەوە بە ڕوی ئوممەتدا بە گشتی و ئەھلی سوننەی وڵاتەكەتان بە تایبەتی كە لەسەرەتای شوڕشەوە كەوتونەتە ژێر ناڕەحەتیەوە، جگە لە ھەردو سەردەمی فەرمانڕەوایی بەڕێز خاتەمی.

ھەروەھا ھیوامان بەو خەلفیەتە شەرعیە دامەزراوە و ھەستە ئەمنیە ناسكە و بیروھزرە فراوانەتان ھەیە سەبارەت بە نەخشەی دوژمنانی ئیسلام بۆ ڕاكێشانی ناوچەكە بۆ دژایەتی مەزھەبی، دوای ئەوەی لە ماوەی سەد ساڵی ڕابوردودا تۆوی فیتنەی قەومیان چاند و ماڵوێرانیان كردین.

ئەو ستەمەتان بە بیر دێنمەوە كە برایانی ئیسلامیی كوردی عێراق لە زیندانی "ئەوین" نزیكەی دە ساڵە ڕوبەڕوی بونەوەتەوە بێ ئەوەی دادگایی بكرێن.

بۆ حەق و ڕاستی خوای گەورە پشتی ھەوڵەكانتان بگرێت

السلام عليكم ورحمة الله وبركاته

فاتح كرێـكار

زیندانی "كۆنگسڤینگر"

نەرویج