31/01/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ڕۆژی داکه‌ندنی حیجاب له میسر
ڕۆژنامه‌ی( سه‌وتی ئوردنی) بڵاوی کرده‌وه که حیزبی عه‌لمانی میسر له خۆ ئاماده کردن دان له کۆتای مانگی داهاتوو له مه‌یدانی ته‌حریری قاهیره که کۆمه‌ڵێک له ئافره‌تانی عه‌لمانی میسر حیجاب داکه‌نن و فڕێی بده‌ن وه‌ک دیاری کردنی ڕۆژێک به ناوی داکه‌نده‌نی حیجاب له جیهاندا .
ئه‌م ڕێکخستنه له‌لایه‌ن ئه‌و حیزبه‌وه‌و کۆمه‌ڵێک له ئه‌کته‌ره به‌د ڕه‌وشته‌کانی میسر‌و کۆمه‌ڵێک له نوسه‌ره عه‌لمانیته‌کانه‌وه ئاماده‌کاری بۆ ده‌کرێک که وا پیشان بده‌ن که میسر چیتر ئیسلامی نیه‌و عه‌لمانیه .
ئه‌م کاره‌یان وه‌ک ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵ ده‌ده‌ن که ئافره‌تی میسری به ڕووی جیهاندا بکه‌نه‌وه، ئه‌م که‌رنه‌ڤاڵه به یه‌کێک له نامۆترین کاری عه‌لمانیه‌کانی میسر داده‌نرێت له مانگی داهاتوو جێ به‌جێی ده‌که‌ن .
له دوای کوده‌تا سه‌ربازیه‌که‌ی میسر که سیسی کردی به‌سه‌ر محمد مورسیدا ڕۆژ له دوای ڕۆژ کاره قیزه‌ونه‌کانیان ئاشکرا تر ده‌بێت و میسر له جیهانی ئیسلامی دووره په‌رێز ده‌که‌ن .