31/01/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
سزای له سێداره‌دان بۆ ئه‌ميری کۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌نگلادیش ده‌رچوو
ئه‌مڕۆ دادگای به‌نگلادیش سزای له سێداره‌دانی بۆ موتیع رحمان نیزامی ده‌رکرد که سه‌رۆکی گه‌وره‌ترین کۆمه‌ڵی ئیسلامی ئه‌و وڵاته‌یه له‌گه‌ڵ 13 له برایانی به تۆمه‌تی هێنان بردنی چه‌ک بۆ کۆمه‌ڵه‌ی (ئه‌سام ) جیابوه‌وه له هیند .
حوکمه‌تی عه‌لمانی به‌نگلادیش له کۆتای ساڵی ڕابدوو سزای له سێداره‌دانی به‌سه‌ر مه‌لا عبدول قادر جێبه‌جێ کرد که یه‌کێک بوو له زانا گه‌وره‌کانی ئه‌و وڵاته . هه‌ر ئه‌مڕۆ مسوڵمانای به‌نگلادیش ڕژانه سه‌ر شه‌قام و به توندی ئه‌و کاره‌ی دادگایان ئیدانه کرد پێده‌چێت له‌مه‌و دوا باری ناوخۆی ئه‌و وڵاته به‌ره‌و باری گرژی بڕوات ئه‌گه‌ر بێت و حوکمه‌که جێ به‌جێ بکرێت .