مانچستەریونایتد واز لە کرۆس ناھێنێت
31/01/2014 نوسەر: bzavpress

مانچستەریونایتد واز لە کرۆس ناھێنێت


جارێکی تر مانچستەریونایتد ھەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی تۆنی کرۆسی یاریزانی ھێڵی ناوەڕاستی بایرن میونخ دەستپێکردەوە و بڕی ٢٥ ملیۆن یۆرۆشیان بۆ ھێنانی تەرخانکردووە.

 رۆژنامەکانی ئینگلتەرا بڵاویانکردۆتەوە  بەرپرسانی مانچستەریونایتد دەیانەوێت لەداھاتوودا پەیوەندی بە ئیدارەی یانە باڤارییەکەوە بکەنەوە تا بەشێوەیەکی یەکجاریی دەستبەرداری ئەو یاریزانەیان ببن.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە لەچەند رۆژی رابردوودا دەنگۆی ئەوە ھەبوو کرۆس بۆندەکەی لەگەڵ پاڵەوانی چامپیۆنس لیگ نوێ ناکاتەوە و بڕیاری رۆیشتنی لە یاریگای ئالیانز ئارێنا داوە.‌