31/01/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
سام ئالاردایس:چێژ ده‌بینم كاتێك مۆرینهۆ هه‌ڵبه‌زو دابه‌ز ده‌كات
سام ئالاردایسی راهێنه‌ری وێستهام یونایتدی ئینگلیزی دوای به‌رامبه‌ر بوونی له‌گه‌ل چێڵسی له‌لێدوانێكی وروژێنه‌ردا گوتی”كه مۆرینهۆ ده‌بینم توڕه‌ده‌بێت، چێژ وه‌رده‌گرم.
پێش یارییه‌كه مۆرینهۆ به‌توندی ره‌خنه‌ی له‌شێوازی یاریكردنی وێستهام گرتبوو، به شێوازی یاریكردنی سه‌ده‌ی 19 ـی چوواندبوو. دوای ئه‌وه‌ی هامه‌رز نه‌یهێشت بلوز یارییه‌كه‌ی لێ بباته‌وه‌و به‌بێ گۆڵ یه‌كسان بوو، بیگ سام وه‌ڵامی مۆرینهۆی دایه‌وه‌و به‌سووكایه‌تییه‌وه له‌باره‌ی مۆرینهۆ و یانه‌كه‌ی قسه‌یكرد.
بیگس سام له‌لێدوانێكیدا له‌باره‌ی یارییه‌كه گوتی”زۆر دڵخۆشم كاتێك ده‌بینم یاریزانه‌كانی چێڵسی به‌گژ ناوبژیوان ده‌چنه‌وه، وه چێژ ده‌بینم كاتێك مۆرینهۆ هه‌ڵبه‌زو دابه‌ز ده‌كات و نه‌فره‌ت له‌هه‌موو شتێك ده‌كات، ئه‌وه شتێكی نوێ نییه كۆنترۆڵی خۆ له‌ده‌ستبدات كاتێك ئه‌نجامه‌كه به‌دلی نه‌بێت”.