30/01/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
دڵشاد گه‌رمیانی" بۆ نازم عبدلله وشەی ئیسلام بۆکۆمەڵ مایەی هێزە نەک هۆکاری شکست!
پاش ئه‌وه‌ی نازم عبدلله ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵه ئیسلامی له تۆری كۆمه‌لایه‌تی فه‌یسبوك بابه‌تێكی نوسی تێدا داوای كردبوو لایه‌ن ئیسلامیه‌كان پاشگری ووشه‌ی (ئیسلامی) له‌ناوه‌كه‌یاندا بكه‌نه‌وه،
له به‌رامبه‌ریشدا " دڵشاد گه‌رمیانی" ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له تۆری كۆمه‌لاَیه‌تی فه‌یسبوك وه‌لاَمی ناوبراو ده‌داته‌وه ده‌نوسێت،
نسبەت دانی وشەی ئیسلام بۆ لای کۆمەڵ!مایەی هێزە بۆ کۆمەڵ نەک هۆکاری شکست!
پاشکۆی ئیسلامی پەڵەیەکی ڕەش و پارچەگۆشتێکی زیادەی ناشرین نییە بەنێوچاوانمانەوە لای بدەین!خودا دەفەرمێت:((وَمَنْ أَحْسَنُ قَوْلًا مِمَّنْ دَعَا إلَى اللَّهِ وَعَمِلَ صَالِحًا وَقَالَ إنَّنِي مِنْ الْمُسْلِمِينَ))واتە چ وتەیەک لەوتەی ئەوکەسە باشترە،بانگی خەڵکی دەکات بۆلای خودا‌و کردەوەی چاکی هەیەو بەئاشکرا دەڵێت من یەکێکم لەموسڵمانان؟چ فەلسەفەو زانست و حیکمەتێک هەیە؟لەشاردنەوەی نسبەت دانمان بۆلای ئیسلام؟!کەهێمایەکە بۆبیروباوەڕو ناسنامەکەمان،مایەی شانازیمانە،خودا ئەو ناوەی لێ ناوین:((هُوَ سَمَّاكُمُ الْمُسْلِمِينَ))،بەلابردنی ئەو شەرمەی کەبەهۆی ناوی ئیسلامی بونمانەوە دەیکەین نامێنێ،ڕێگە خۆش دەکات بۆلادانی زیاترمان،بەکورتی:لادانی:شاردنەوەی ئامانج و ون بونی ڕێگاو ڕۆشتنە بەرەو نادیار.