29/01/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
(سیاسه‌ت) هونه‌ری شیاندن، یان شێواندن؟!
ڕازێكی به‌رایی:
پێناسه‌ی (بارودۆخ)ی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ی ئێمه كه به هه‌رێم یان به‌كوردستانی سه‌ربه عێراق ناسراوه له‌چه‌ند لایه‌كه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو، به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستاون تێكه‌ڵی پێناسه‌ی (سیاسه‌ت) یانكردووه، ڕووخساری ئارایشتدراوی هه‌ندێك له سیاسهتمهدارانیشیان پێوهسفو پێناسه‌كردووه.
له‌ڕاستیشدا به‌رله‌وه‌ی پێناسه‌ی هه‌ر ناو‌و ئاوه‌ڵناو ناولێنراوێكیش بكرێت، ده‌بێت سه‌ره‌تا بزانرێت ئه‌و شته پێناسه‌كراوه چه‌ندێك بوون‌و كارایی‌و كاردانه‌وه‌ی هه‌یه؟! ڕۆژانه‌ش باسی (سیاسه‌ت)و (سیاسه‌تمه‌داران) كاروباری به‌ڕێوه‌بردنی ولاَتدهكرێتو هه‌نگاوی پڕ له هه‌ڵه‌و كهموكورتیو شكست‌و دیارده‌كانی گه‌نده‌ڵیش به (سیاسه‌ت)و هونه‌ری (سیاسه‌ت)و داهێنانی سیاسیانه‌ش به‌نرخێكی هه‌رزان به‌سه‌رگه‌لی خێرنهدیودا ده‌فرۆشنه‌وه.
هه‌ندێك لێپرسراوی بالاَی نێوحكومهتو نێو حیزبی دهسهلاَتدارو به‌شدار له پرۆسه‌ی به(سیاسه‌ت) ناودێركراویشیان، به‌دانپیانانی مه‌یدانی (كرداری) یانه‌ی خۆیان، بێ (دانپیانانی زمانی گوفتار) ئه‌و هه‌موو هه‌ڵه‌و كهموكورتیانهشیان له‌ماوه‌ی چوار ساڵی خۆیان (كه‌هاوكاتی مانه‌وه‌ی پۆسته‌كانیشیان بێت ) ته‌رخانده‌كه‌ن بۆ خوێندنی یاسا‌و زانسته سیاسه‌كان تا گوایه ده‌مامكێكی زیاتری وه‌ك هه‌بوونی بڕوانامه‌ی پسپۆری بۆ پله‌كانیان مه‌یسه‌ربكه‌ن بێ ئه‌وه‌ی ده‌سته‌یه‌كی متمانه‌پێدراو له بڕوانامه‌كانی پۆلی شه‌شه‌می ئاماده‌یی ئه‌وسایان بكۆڵێته‌وه‌و ته‌نانه‌ت بێ ئه‌وه‌ی بشزانرێت چۆن كۆلێژ‌و زانسته سیاسییه‌كان ته‌واوده‌كه‌ن، چونكه وێرای ده‌وامی بچڕبچڕی نێو ئه‌و جۆره كۆلێژانه‌ی ژێر دهسهلاَتی خۆشیان‌و سه‌رباری ده‌رچوونیان به (واسته)و لێشاوی نه‌وه‌ستاوی به‌رتیله چهورهكانیشیان بۆ ڕاگرو چه‌ند مامۆستایه‌كی ئه‌و كۆلێژانهش كه‌چی هێشتا له پێناسه‌ی چه‌مكی سیاسهتو زاراوه‌كانی دهسهلاَته گشتییهكانو مه‌نهه‌جی دادگا‌و زانستی یاسا‌و ئه‌حكامی تایبهتمهندیشیاندا ده‌سته‌وسانن، نه‌خاسمه له‌ڕووی كرداری‌و پیاده‌كردنی سه‌ر زه‌مینه‌ی واقعیشه‌وه.
(سیاسه‌ت) له‌ده‌ره‌وه‌ی هونه‌ری شیاندنو(مومكینات)دا.
وه‌ك له‌سه‌ره‌تاشدا وتمان زۆر هه‌ڵه‌یه ئه‌گه‌ر بڵێین ئێمه له بارودۆخێكی قهیرانبار، یان له قه‌یرانی سیاسیش‌دا ده‌ژین، به‌ڵكو پێویسته ئه‌و پرسیاره بوروژێنرێت كه داخۆ له‌م هه‌رێمه‌ماندا شتێك هه‌یه‌و ناوی (سیاسه‌ت) بێت؟ ئه‌ی ئایا كه‌سانی (سیاسه‌تمه‌دار) له‌ئارادان؟!
بهلاَم باڕاستهوخۆش مه‌به‌سته‌كه‌م به گوێی هه‌موواندا بچرپێنم كه له ڕاستیداو به‌ڕای خۆم هێشتا وه‌ك پێویست شتێك له‌ئارادا نییه كه پڕبهواتای وشه‌كه ناوی (سیاسه‌ت) بێت، وه‌سفێكی پربه‌پێستی خۆشیان نییه بۆ كه‌سانێكی بالاَدهست كه ناوی (سیاسه‌تمه‌داران) یان لێبنرێت، ده‌نا ئه‌گه‌ر له‌ڕاستیدا سیاسهتو سیاسه‌تمه‌دارانیش هه‌بوونایه، ئه‌وا فیكرێكی تۆكمه‌و ساغ‌و سه‌لیمی سیاسیش له‌ئارادا ده‌بوو، ئه‌و هه‌موو گرفت‌و ته‌نگژه‌و قه‌یرانه یه‌ك به‌دوای یهكو له‌یه‌كتر قهبهترانهشمان بۆ نه‌ده‌خوڵقا.
هێنده هه‌یه ده‌توانین بڵێین، ململانێیه‌كی به‌ناو سیاسی (بهلاَم خێڵه‌كی‌و تیرهگهریو نه‌ته‌وه‌په‌رستی) له‌نێوان سه‌ركرده‌كانی ئه‌م تیره‌و بنه‌ماڵه‌و تایه‌فه توندڕه‌وانه‌دا هه‌یه‌و تاراده‌یه‌كی گه‌وره‌ش له جه‌نگی نێوان بازرگانه گه‌وره‌و ههواپهرستهكانی نێو یه‌ك بازاڕ ده‌چێت.
كه‌وابوو به‌م پێیه ناتوانین دایالۆگو وتوێژێكی سیاسیانه‌ش له‌نێوان ئه‌م بازرگانه سیاسییانه یان (سیاسی ڕووپۆشكراوانه) ببینین یان لێیانچاوهڕوانبكهین نه‌خاسمه له‌گه‌رمه‌ی ململانێی به‌رژه‌وه‌ندییه تیرهگهریو مهزههبگهریو حیزبگهراییهكانیشیاندا . دیاره هه‌رله‌به‌ر هه‌مان هۆكارو فاكته‌ری پێشوو، له‌وانه‌شه بگوترێت گوایا نیمچه سه‌قامگیرییه‌كی سیاسی باڵی به‌سه‌ر ئه‌م هه‌رێمه‌ماندا كێشاوه ئه‌مه به‌ڕواڵه‌ت ڕاسته بهلاَم ئه‌گه‌ر كه‌سێكی شاره‌زاو پسپۆڕ له (كاروباری ململانێی نێوان دهسهلاَتدارانو زلهێزانی بالاَدهست) توێژینه‌وه‌یه‌كی گشتی‌و مه‌یدانیش له‌نێوانیاندا بكات، زۆر به‌ئاسانی بڕو بارستایی ململانێ شاراوه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ره‌می پهرلهمانو حكومه‌تیش ساغدهكاتهوهو ده‌یسه‌لمێنێت كه نه‌ك هه‌ر له‌ململانێی نێوان ئۆپۆزسیۆن‌و دهسهلاَتدا، به‌ڵكو له‌نێوان خۆبه‌خۆی لایه‌نه دهسهلاَتدارهكانیشدا ململانێ‌و پێشبركێیه‌كی نێگه‌تیڤانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندپه‌رستی له‌ئارادایه.
(عێراق‌و دهسهلاَتی ناوه‌ند له شكستی سیاسی‌دا)
دیاره له‌هه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ناوخۆی سیاسی‌دا ناكرێت ئاماژه بهدهسهلاَتی ناوه‌ند نه‌كرێت له عێراق‌و چه‌نده‌ها لێپرسراوی گه‌وره‌ی بالاَدهستی لایه‌نه دهسهلاَتدارهكانی هه‌رێم به‌شداری پرۆسه‌ی سیاسی عێراقن‌و چه‌ندین پۆستی گه‌وره‌و سیادیی (سه‌روه‌ر) یشیان پێسپێراوهو به‌پێی كارایی‌و توانای ناچونیهكی خۆشیان ئه‌و پله‌و پۆستانه له به‌غدا راییده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌ی له‌م بڕگه‌یه‌ی باسهكهمدا مه‌به‌ستمه په‌یدابوونی ئه‌و هه‌موو قه‌یرانه گه‌ورانه‌یه كه له‌نێوان هه‌رسێ پێكهاته سه‌ره‌كییه‌كه‌ی عێراق (شیعه‌و سوننه‌و كورد) خوڵقاوه‌و به‌تایبه‌تیش له‌نێوان دهسهلاَتی عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تی لایه‌نی ده‌وڵه‌تی یاسا‌و (نوری مالیكی)ی سه‌رۆكوه‌زیران‌و سه‌ركردایه‌تی كورددا‌و زیاتر مه‌به‌ستم له شكستی ئه‌و وتووێژانه له‌نێوان هه‌ردوو لایهنو لێره‌دا بواری چوونه‌نێو قوولاَیی كێشه‌كانی نێوانیان نییه، شكستی وتوێژو دانوستانه‌كانیش به‌نده به‌شكستی ئه‌و چه‌مكه‌وه كه‌ناوی (سیاسه‌ت) یان لێناوه، ئه‌گه‌ر دانوستان‌و گفتوگۆی دۆستانه‌یان ملكه‌چی ڕاسته‌قینه‌ی لۆژیكی زانستیانه‌ی (سیاسه‌ت) بووایه ئه‌وا ئه‌و سیاسه‌ته‌ش كه له‌ساده‌ترین پێناسه‌یدا به هونه‌ری كاره شیاوه به‌ده‌ستهاتووه‌كان (فن الممكنات) ناوبراو‌و ناسراوه، به‌رهه‌مێكی ئیجابی به‌هه‌ردوولاو به چینه سته‌مدیده ژێردهسهلاَتهكانیشیان ده‌به‌خشی.
لێره‌دا دووباره پرسیار له‌سه‌ر (سیاسه‌ت) دێته‌گۆڕێ، كه ئایا به‌ڕاستی ئه‌م سیاسه‌ته هونه‌ری به‌ئه‌نجامگه‌یاندنی كاره شیاو‌و ڕه‌واكانه؟! ئه‌گه‌روایه بۆچی ئه‌و هه‌موو مافه ڕه‌وایه‌ی سته‌مدیده‌كانی ئه‌م ولاَته به‌و زانسته گه‌وره‌یه‌ی كه‌سانی بهناوسیاسهتمهدارانمان بهدینههێنراون ئه‌ی ئه‌و هه‌موو پرۆژه گه‌وره گه‌ورانه‌ی كه‌له زاخۆوه تا(فاو) سیاسه‌تمه‌دارانی كورد‌و عه‌ره‌ب له‌به‌رنامه‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنیاندا به‌ڵێنیان له‌سه‌رده‌دا بۆچ هه‌ر به مه‌ره‌كه‌بی سه‌ر كاغه‌ز ماونه‌ته‌وه؟!
عێراقییه‌كان مافی خۆیانه له‌كه‌سانی به‌ناو سیاسهتوانو سیاسهتبازو سیاسه‌تمه‌دارانیان بپرسن كوا ئه‌نجامی سیاسهتو فه‌نی مومكیناتو هونه‌ری به‌ره‌وپێشبردنی ولاَت؟!
(سیاسه‌تی عێراق‌و سه‌ربوردێكی مێژوویی)
له‌دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانییه‌وه‌و به‌رله‌وه‌ش ده‌شێت بڵێین له‌سه‌ره‌تای درووستبوونی ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه چینی بالاَدهستی به‌ناو سیاسه‌تمه‌دار یان به‌شداری پرۆسه‌ی سیاسی له عێراقدا هێشاو تا ئه‌مرۆش په‌ی، یان ده‌ركیان به‌و ڕاستییه نه‌بردووه كه سیاسه‌ت هونه‌ره‌و هونه‌ری به‌دیهاتنی كاره شیاو‌و جوان‌و ڕه‌واكانی جێی خۆشحاڵی‌و ئاسووده‌یی گهلهكهیانه، سیاسه‌ت ده‌روازه‌ی گرته‌نه‌ده‌ستی جڵه‌وی حوكمڕانی‌و سه‌روه‌رییه، جڵه‌وی حوكمڕانیهتیش ئامانجێكی پیرۆزی سه‌ره‌كییه‌و ده‌بێت كه‌سانی كارامه‌و باوه‌ڕدارو خواناس‌و زانا پێبگه‌ن نه‌ك كه‌سانی چهكدارو عهشرهتدارو عه‌سكه‌رتارو خاوه‌ن میلیشیای ههلپهرستو خوازیار‌و قۆرخكاری هه‌موو هه‌ناسه‌كانی ژیان.
به‌پێی ئه‌م دیدگایه‌ی خۆمان له‌م چه‌ند دێڕه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ینه‌وه كه هێشتا ولاَتی عێراق بهگشتیو هه‌رێمی خۆیشمان بهتایبهتیو له‌ماوه‌ی دهسهلاَتی سیاسی حوكمرانیدا، كه‌سانی ده‌سته‌بژێر (نوخبه)و كاریزمای سیاسی به‌رێژه‌ی گه‌وره‌ی سه‌ركرده‌و ڕه‌مزو هێماكانی سه‌ركردایه‌تی بنه‌ماڵه‌و تیرهگهریو مه‌زهه‌بگه‌ری به‌دینه‌هێناوه جیاوازی فره‌ش هه‌یه له‌نێوان هه‌ردوو ناوی (سیاسه‌تمه‌دار)و پێشه‌وای سیاسی‌دا، چونكه مه‌رج نییه پێشه‌وای سیاسی یان سه‌ركرده‌ی بنه‌ماڵه‌و پارت‌و هۆزو عه‌شره‌تێك له‌هه‌مانكاتدا پیاوی دهسهلاَتو حكومهتو حوكمڕانیه‌تی ئه‌و ولاَتهیش بێت، بهلاَم ده‌شێت به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان پیاوی بهرههڵستكاریو ئۆپۆزسیۆنێكی ناوچه‌یه‌ك بێت تاوه‌كو مافه‌كانی عهشرهتو ناوچه‌كه‌ی به‌دیدێنێت هه‌ر ده‌رباره‌ی گه‌ڕانه‌وه بۆ سهربووردو ماجه‌رای مێژووی سه‌ده‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر یان نیوسه‌ده له‌مه‌وبه‌ری عێراق‌و كوردستانیش، له‌دوای ڕووخاندنی سیستمی پاشایه‌تیش له عێراقه‌وه تاساڵی (1963)و له‌وێشه‌وه تاساڵی (1968)و پاشان له‌ماوه‌ی سالاَنی (1968 تا 2003 )كه حوكمی ره‌شی به‌عسیه‌كان بوو له‌دوای ئه‌وه‌ش له‌ساڵی (2003)وه تاكو ئه‌مرۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌م ولاَته له‌م ماوه درێژه‌ی حوكمی كۆماریشدا (له‌ساڵی 1958)ه‌وه به‌چه‌ند میكانیزمێكی (ناسیاسی) واته به‌میكانیزمی ده‌ره‌وه‌ی دهسهلاَتی سیاسی به‌رێوه‌براوه هه‌میشه كه‌سانێك له حوكمدابوون كه زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆریان گوێ لهمشتو پاشكۆو ڕووكاری ئاراشیتدراوی دهسهلاَتی حیزبی یان عه‌سكه‌رتاری بوون‌و هیچ توانا‌و قودره‌تێكی سیاسیشیان نه‌بووه كه بتوانن له‌ده‌ریای فه‌نی مومكیناتی سیاسه‌تی عێراقدا مهلهیانكردبێت، به‌ڵكو زیاتر سه‌وداو ئاڵوگۆڕی ڕۆژانه‌یان له‌گه‌ڵ ڕووداوه هه‌مه‌جۆره ناوخۆیی‌و دهرهكیو نێوده‌وڵتییه‌كاندا به‌چه‌ند ئامراز‌و میكانیزمێكی (ناسیاسانه) كردووه، جه‌نگه ناوخۆییه‌كانی خۆبه‌خۆی پێكهاته سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌م ولاَته له سالاَنی شه‌سته‌كانه‌وه تا ئه‌مرۆش باشترین به‌ڵگه‌و شاهیدی ئه‌م وتانه‌ن كه ئه‌گه‌ر سیاسه‌ت فه‌نی مومكینات بووایه بۆچی نه‌یانده‌توانی ئاشتی‌و تهباییو ئاوه‌دانی بۆ پێكهاته‌كانی خۆیان به‌دیبهێنن؟
جگه له جه‌نگه ناوخۆییه‌كان دوو جه‌نگی گه‌وره‌ی دهرهكیو ماڵكاولكاری وه‌ك (به‌گژداچوونی ولاَتێكی هاوسێی وه‌ك كۆماری ئیسلامی ئێران)و پاشان په‌لاماردانی ولاَتێكی بچوكه هاوسێی وه‌ك (كوه‌یت)و به‌دوایدا تێكچوونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی دهوڵهتانو زلهێزانی دنیاداو گه‌مارۆی به‌رده‌وامی ئابووری‌و وێرانكردنی ژێرخانی ئابووری‌و گه‌یاندنی ولاَتێكی ده‌وڵه‌مه‌ندو پرداهاتی وه‌ك عێراق به ڕیزی ولاَته هه‌ژارو دواكه‌وتوو كاره‌ساتباره‌كان، ئه‌رێ ئه‌مه‌بوو فه‌نی مومكیناتی سیاسه‌ت یان بزربوونو غیابی فكری سیاسی‌و له‌ده‌ستدانی زانستی سیاسه‌ت بووه؟ ئایا تائه‌مرۆش هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌ستی سیاسهتو ئاسه‌واری تهعریبو ئهنفالو كیمیاباران‌و جینۆسایده‌وه ناناڵێنێت؟! ئایا هێشتا هه‌رێمه‌كه‌مان له‌ده‌ستی سیاسه‌تی دوو ئیدارهییو ململانێی نادروستی حیزبایه‌تی ڕزگاری بووه؟
(دوا راز: سیاسه‌ت هونه‌ره، پیشه‌یه، سه‌لیقه‌یه)
له كۆتایی ئه‌م باسه‌داو هه‌ر به‌پشتبه‌ستن به‌و سه‌ربوورده مێژووییانه‌ش، سه‌رجه‌م به‌ڕێزانی سیاسهتوانو سیاسه‌تمه‌داران ئاگاداردهكهمهوه له‌وه‌ی كه سوودێكی گه‌وره‌و په‌ندی واتادارو وانه‌ی به‌هادار له كاره‌ساته‌كانی پێشووی ئه‌م ولاَته وه‌رگرن به‌رله‌وه‌ی له كۆرسه‌كانی خوێندنی بالاَدا به‌شداربن، بڕوانن ململانێی خوێناوی درێژخایه‌نی نێوان هه‌ردوو ولاَتی عێراق‌و ئێران به‌كوێ گه‌یشت به‌داخه‌وه هونه‌ری دانوستانی نێوان هه‌ردوو ولاَتهكهش هێشتا له‌ماوه‌ی سالاَنی جه‌نگ زیاتری خایاندووه یان ماوه‌ی داگیركردنی چه‌ند مانگه‌ی كوهیتو به‌دوایدا سالاَنی گه‌مارۆی ئابووری‌و پاشان ڕووخانی ڕژێم‌و به‌دواشیاندا ململانێی كوێرانه‌ی پێكهاته سه‌ره‌كییه‌كانی عێراق چ بهرههمو به‌رئه‌نجامێكی ئیجابی سیاسیی به‌خشیووه؟
خۆ ئه‌گه‌ر سیاسه‌ت به‌واتا ڕاسته‌قینه‌كه‌ی خۆی بهكاربهاتایهو پیادهكارانیشی كه‌سانی پر به‌واتای وشه‌كه (سیاسهتمهدارو هونه‌رمه‌ندی بواری سیاسی بوونایه) ئه‌و هه‌موو جه‌نگه درێژخایهنو كاره‌ساته ماڵكاولكاریانهیان به‌دوادا نه‌ده‌هات.
دانوستانی یه‌ك ساڵیش هێشتا له ململانێی خوێناوی یه‌ك رۆژ باشتره سیاسه‌ت ئه‌گه‌ر وه‌ك پیشه‌و كاری شیاوی كه‌سانی لێهاتووش بهكاربهاتایه ئه‌وا ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌به‌هه‌وڵی قورس‌و گران پیشه‌كه‌یان ده‌ستكه‌وتبێت زۆر ڕێزی خۆیان‌و پیشه‌كه‌شیان ده‌زانن، ئه‌گه‌ر سیاسه‌تمه‌داران وێرای هونه‌ری سیاسه‌ت ده‌ركیان به قورسایی كار‌و پیشه‌ی سیاسیشیان بكردایه ئه‌وا هه‌ر ئه‌م پیشه گه‌وره‌و كه‌م وێنه‌و پیرۆزه‌یه ده‌توانێت خزمه‌تی سه‌رجه‌م چین‌و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵ به‌بێ جیاوازی بكات له‌گه‌ڵ به‌ڕێكردنی پیشه‌ی سیاسه‌تیشدا چێژ‌و سه‌لیقه‌و داهێنانی جوانیش ڕه‌نگده‌داته‌وه بۆیه ئه‌گه‌ر سه‌یری ولاَتانی پێشكه‌وتوو ئارام‌و ئاسووده بكرێت ئه‌وا به‌پله‌ی یه‌كه‌م چێژ‌و سه‌لیقه‌ی جوان‌و هونه‌ری سیاسه‌تمه‌دارانیان تیادا ڕه‌نگده‌داته‌وه له‌گه‌ڵ هاوكاری‌و هۆشیاریو رۆشنبیری ئاستی به‌رزی كۆمهڵگاكهشیاندا.