29/01/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
وه‌رن بابگه‌ڕێینه‌وه بۆ مناڵی
که‌منداڵ بووین چ دڵمان فراوان بوو، ئێستا کهگهورهین چ دڵته‌نگین!
خۆزگه دڵمان به‌گه‌وره‌یی منداڵی بووایه
خۆزگه هه‌ر ئه‌ومنداڵه بوینایه که قسه‌کانی له روخساریه‌وه تێ ئه‌گه‌یشتین
خۆزگه بۆ قسه‌کردن پێویستمان به ده‌ربڕین نه‌بوایه
خۆزگه بۆ قسه‌کردن روانینێک به‌س بوایه
خۆزگه دڵه‌کان له روخساردا بونایه
به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێستا هاواریش بکه‌ی که‌س تێ ناگات
وه دڵمان خۆشه که‌بێ ده‌نگین
ته‌ماشای دنیاکه
منداڵ بوین باران له ئاسمانه‌وه ئه‌باری
که گه‌وره‌بوین له جاوهکانمانهوه ئه‌بارێت!
که‌منداڵ بوین هه‌موان چاوه تهرهکانیان ئه‌بینین
به‌ڵام گه‌وره‌بوین هیچ که‌س نایان بینن
منداڵ بوین له‌ناو کۆمه‌ڵدا ئه‌گریاین
که گه‌وره‌بوین لهخهڵوهتا
که‌منداڵ بوین به‌ئاسانی دلمان نه‌ئه‌شکا
به‌ڵام گه‌وره‌بوین زۆر به‌ئاسانی ئهشکێندرێ
که‌منداڵ بوین ده هاوڕێمان هه‌بوو
کهگهورهبوین هه‌ندێکمان هیچ و هه‌ندێکمان چه‌ند هاورێ
و هه‌ندێکی تر بێ کۆتا هاوڕێیان هه‌یه
که‌منداڵ بوین وه‌ختێ شه‌ڕمان له‌گه‌ڵ که‌سێ ئه‌کرد
تا یه‌ک کاتژمیری نه‌ده‌خایاند
کهگهورهبوین شه‌ره‌کان به‌چه‌ندین ساڵ له‌بیرماندا ئهمینێتهوهو
چه‌ندین ساڵیش ئاشت نابینه‌وه
که‌منداڵ بووین گه‌وره‌ترین ئاره‌زومان بوونی شتێکی بچوک بوو
به‌ڵام که گه‌وره‌بوین بچوکترین ئاره‌زومان هه‌بونی گه‌وره‌ترین شته
که‌منداڵ بوین ئاره‌زومان ئه‌وه‌بوو گه‌وره‌بین
به‌ڵام که گه‌وره‌بوین حه‌سره‌ت ئه‌خۆین بگه‌رێینه‌وه بۆ منداڵی!
که‌مناڵ بووین هه‌میشه لهیاریهکانماندا ڕۆڵی گه‌وره‌کانمان ئه‌گێڕا
کهگهورهبوین هه‌میشه خه‌یاڵمان لای منداڵیه
که‌منداڵ بووین منداڵ بووین
کهگهورهبوین هه‌رگیز گه‌وره نه‌بوین
هیچی تریش ئیتر منداڵ نین.....