زۆرینه‌یان له‌سلێمانی بووه
گه‌رچی خۆپیشاندان یاخود گردبونه‌وه‌ی ناره‌زایی مێژوویه‌كی كۆنی هه‌یه له‌هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام وه‌ك هۆكارێكی راسته‌وخۆ بۆ گه‌یاندنی پهیامو داواكارییه‌كان له‌دوای راپه‌رینه‌كه‌ی به‌هاری 1992 به‌تایبه‌تی تر دوای كۆتایهاتنی شه‌ری ناوخۆ‌و دروست بونی میدیای ئههلیو روخانی رژێمی به‌عس به‌شێوه‌یه‌كی گشگیر تر ده‌ست پێده‌كات.
جۆره‌كانی ناره‌زایی
هه‌ریه‌ك لهخۆپیشاندانو گردبونه‌وه‌ی نارهزاییو مانگرتن‌و كه‌مپین دروست كردن هۆكار گه‌لێكن بۆ ده‌ربرین، هه‌ریه‌كه‌یان مانا‌و مه‌دلولاتی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه‌و جیای ده‌كاته‌وه له‌وی دیكه، خۆپیشاندان كۆبونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك كه‌سه به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو یاخود هه‌ره‌مه‌كی بێ ره‌چاوگرتنی ژماره‌یان بۆداواكردنی یاخود ره‌تكردنه‌وه‌ی كارێك، سیاسی بێت یاخود كۆمهلاَیهتی یاخود ئابوری، به‌پێچه‌وانه‌ی گردبونه‌وه‌ی ناره‌زایی كۆبونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك كه‌سن كه‌زیاتر خاوه‌نی یه‌ك پیشه‌ن بۆ نمونه خوێندكاران یاخود كاسبكاران، له‌شوێنێكی دیاریكراوه بۆ نیشاندانی داواكاری یاخود ناره‌زای.
سه‌باره‌ت به‌مانگرتن واته ده‌ست هه‌ڵگرتن له‌كارێك به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك كه‌سه‌وه به‌ئه‌نقه‌ست به‌مه‌به‌ستی وهلاَمدانهوهی داواكارییه‌كان.
2013 و ئاماره‌كان
به‌پێی ئامارێك كه گۆڤاری بزاڤ ئه‌نجامی داوه له‌ساڵی 2013 نزیكه‌ی (308) خۆپیشاندان‌و گردبونه‌وه‌ی نارهزایو مانگرتن‌و كه‌مپین دروست كردن ئه‌نجام دراوه، هه‌ر به‌پێی ئه‌و ئاماره (153) خۆپیشاندان‌و (121) گردبونه‌وه‌ی نارهزاییو (11) كهمپینو (19) حاڵه‌تی مانگرتن تۆمار كراوه.
172 حاڵه‌تی له‌سلێمانیه
به‌پێی هه‌مان ئامار 172 حاڵه‌تی خۆپیشاندانه‌كان له‌ناوچه‌ی سلێمانی به‌قه‌زای ناوهندو قه‌زاو شارۆچكهكانیهوه ئه‌نجامدراوه، له‌مباره‌یه‌وه ئه‌بوبه‌كر كاروانی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان له‌لێدوانێكیدا بۆ بزاڤ هۆكاره‌كه‌ی گه‌رانده‌وه بۆ بونی بنكه‌ی سه‌ره‌كی ئۆپۆزسیۆن‌و میدیای ئازاد له سلیمانی، به‌پێچه‌وانه‌ی كاروانی، عه‌تا شێخ حه‌سه‌ن كادری پێشكه‌وتووی پارتی دیموكراتی كوردستان رای وایه كه‌می خزمه‌تگوزاری هۆكاره بۆ زیادبونی خۆپیشاندانه‌كان له‌م ناوچه‌یه‌و به‌بزاڤی ووت (دیاره هه‌ندێك كه‌موكوری هه‌یه له رووی خزمه‌تگوزاری ئیداریی بۆیه خۆپیشاندانه‌كان زیاتر له‌و ناوچانه‌ن).
خۆپیشاندان
گه‌رچی دوای راپه‌رین ده‌رفه‌تێك دروست بوو بۆ ئه‌وه‌ی تاكه‌كان كایه‌كانی دیموكراتی ئه‌دا بكه‌ن له‌رێگه‌ی هۆكاره‌كانی ته‌عبیركردن له‌ئازادی له‌وانه خۆپیشاندان‌و گردبونه‌وه‌ی ناره‌زای، بهلاَم ئه‌م كارانه درێژه‌ی نه‌كێشا به‌هۆی شه‌ری ناوخۆ‌و ئه‌و ململانێ‌و دوو ئیداره‌ییه‌ی كه‌دروست بوو.
زیادبونی خۆپیشاندانه‌كان له‌م سالاَنهی دوایی به‌ڕای عه‌لی كه‌ریم چاودێری سیاسی بۆ هۆشیاری خه‌ڵك ده‌گه‌رێته‌وه، هه‌روه‌ك به‌بزاڤی ووت (له‌راستیدا هاوڵاتیانی كوردستان له‌هه‌ر كاتێكی پیشووتر هۆشیارهترو له‌مافه‌كانی خۆی ده‌گات، وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر پرسه‌كان به‌شدار بێت‌و قسه‌ی خۆی هه‌بێت ئه‌مه وا ده‌كات په‌نا به‌رێته به‌ر هۆكاره مه‌ده‌نیه‌كان بۆ گه‌یاندنی په‌یامه‌كانی).
هه‌روه‌ها ئه‌و چاودێره پێی وایه كه‌موكورتی له‌خزمه‌تگوزارییه‌كان هۆكاره، له‌درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا به‌بزاڤی ووت (كه‌می خزمه‌تگوزاری كه‌وه‌ك پێویست نیه، یان حاله‌ته‌كانی نادادپهروهریو سه‌رپێچی یاسایی له‌داموده‌زگا گشتیه‌كان ده‌بینێت كه له هه‌ر جێگه‌یه‌كی ئه‌م هه‌رێمه بێت شه‌قام قسه‌ی خۆی ده‌كات).
هه‌وه‌ها ووتی (ئێستا كۆمه‌ڵگای كوردی لهقۆناغیكی راست‌و بوێرانهدایه شته‌كان خه‌ریكه خۆیان سیاغه ده‌كه‌نه‌وه، خه‌ریكه له‌رووی په‌روه‌رده‌و له‌رووی ئابوری‌و سیاسی كۆمه‌ڵگای كوردی مۆدیلكی تازه ده‌گرێته به‌ر).
لهههولێرو دهۆك 132 حاڵه‌ت
به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ی بزاڤ، له‌هه‌ردوو پارێزگای هه‌ولێرو دهۆك ژماره‌ی خۆپیشاندانه‌كان 132 حاڵه‌ت تۆمار كراوه، وردتر له‌دهۆك ؟؟؟حاڵهتو له‌هه‌ولێریش ؟؟؟؟؟حاڵه‌ت، له‌كاتێكدا ته‌نها له‌پارێزگای سلێمانی 172 حاڵه‌ت تۆماركراوه، ئه‌مه‌ش به‌لای چاودێرانی سیاسیه‌وه جێگه‌ی پرسیاره، له‌مباره‌یه‌وه محمد حه‌كیم ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی هۆكاره‌كه‌ی بۆ تایبه‌تمه‌ندی پارێزگای هه‌ولێر گه‌رانده‌وه‌و له‌لێدوانێكیدا بۆ بزاڤ ووتی (ئه‌وه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێر هه‌یه‌تی وه هه‌روه‌ها سروشتی پارتی جیاوازتره له‌یه‌كێتی، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌ندامه‌كه‌ی پارتی رای وایه (له‌هه‌ولێر دیاره له‌روی خزمه‌تگوزاریی زیاتره له روی ئاسایشه‌وه تۆكمه‌تره، به‌گشتی له هه‌ولێر داموده‌زگا حكوییهكان باشترن).
رۆڵی ئۆپۆزسیۆن
گه‌رچی خۆپیشاندانه‌كان مێژوویان كۆنتره له‌دروست بونی ئۆپۆزسیۆن، بهلاَم پاش دروست بونی ئۆپۆزسیۆن له‌پارله‌مانی كوردستان دیاره‌ده‌كانی خۆپیشاندان‌و گردبونه‌وه‌ی نارهزاییو مانگرتن و كه‌مپین دروست كردن رووی له‌زیادبون كردوه، له‌وباره‌وه عه‌تا شێخ حه‌سه‌ن وتی (ئۆپۆزسیۆنیش ده‌وری هه‌بوو له‌گه‌رم كردنی بۆ ئه‌وه‌ی زه‌ختیك له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سیاسی دروست بكات).
هه‌رله‌وباره‌وه ئه‌ندامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌ڵێت (موعاره‌زه‌ش ته‌ئسیری هه‌بووه به كه‌ناڵه‌كانی خۆیی، بنی موعاره‌زه له هه‌ر وڵاتیك ریگه خۆش ده‌كات خه‌ڵكی هۆشیار تر بێته‌وه له مافه‌كانیان‌و ره‌خنه بگرن له سیاسیه‌كان).
عه‌لی كه‌ریم چاودێری سیاسی پێی وایه (له مهنتیقهكانی یه‌كیتی ئۆپۆزسیۆن بهقوهتره، هه‌ر 3 جیزبه ئۆپۆزسیۆنه‌كه قورساییان له‌و ناوچه‌یه كه‌جاران پێ ده‌وترا زۆنی سه‌وز، ئه‌مه وای كردووه وه‌ك چۆن میدیای ئازاده‌كان له‌و ناوچه بوون خۆپیشاندانه‌كان‌و ناره‌زاییه‌كان چه‌ند هۆكاریكی تریش به‌هۆی ئه‌وه‌ی قورسایی ئۆپۆزسیۆن له‌وێیه ناره‌زاییه‌كان له‌وێوه سه‌رچاوه ده‌گرێت).