له‌كۆبونه‌وه‌ی نێوان وه‌فدی دانوستانكاری گۆڕان‌و پارتیدا كه رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردو ئه‌نجامدرا، لایه‌نی گۆڕان سێ سیناریۆی خستوه‌ته به‌رده‌می وه‌فده‌كه‌ی پارتی‌و سه‌رپشكی كردون له‌هه‌ڵبژاردنی هه‌ریه‌كێكیان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی هه‌شت.
له‌سیناریۆی یه‌كه‌مدا گۆڕان پێشنیاریكردوه سه‌رۆكی حكومه‌ت یه‌ك جێگری هه‌بێت‌و بدرێته بزوتنه‌وه‌كه‌و سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش بۆ یه‌كێتی.
سیناریۆی دوه‌م، له‌حاڵه‌تی دانانی دو جێگر بۆ سه‌رۆكی حكومه‌ت، یه‌كێكیان بۆ گۆڕان‌و ئه‌ویتریان بۆ یه‌كێتی، به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا گۆڕان جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم‌و سه‌رۆكی په‌رله‌مانیشی پێبدرێت.
سیناریۆی سێیه‌م، سه‌رۆكی په‌رله‌مان‌و یه‌كێك له‌جێگرانی سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ گۆڕان بێت‌و یه‌كێتیش جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم‌و جێگرێكی سه‌رۆكی حكومه‌تی پێبدرێت.
له‌هه‌رسێ سیناریۆكه‌دا، گۆڕان داوای وه‌زاره‌تی دارایی‌و ناوخۆ‌و دو وه‌زاره‌تی خزمه‌تگوزاریی كردوه. له‌هه‌مانكاتدا داواشیكردوه له‌هه‌رسێ دامه‌زراوه‌كانی سه‌ر به‌حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان‌و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمدا به‌ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه‌وه، به‌ڕاده‌ی 24 كورسی رۆڵیان پێبدرێت.
هاوكات له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ی نێوان وه‌فدی یه‌كێتی‌و پارتیش، یه‌كێتی ته‌نیا دو سیناریۆی هه‌بوه، یه‌كه‌میان پێداگری بوه له‌سه‌ر تاكه جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ خۆی‌و سه‌رۆكی پارله‌مان بۆ گۆڕان، دوه‌میان جێگرێكی سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ خۆی‌و سه‌رۆكی پارله‌مان‌و جێگرێكیش بۆ گۆڕان.
به‌پێی ئه‌م زانیارییانه‌ش بێت لێكچونێكی زۆر هه‌یه له‌نێوان سیناریۆی سێیه‌می گۆڕان‌و سیناریۆی دوه‌می یه‌كێتی. بۆیه ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه هه‌فته‌ی داهاتو ئه‌گه‌ر كۆبونه‌وه‌كان به‌پێی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی بۆی دیاریكراوه به‌ڕێوه‌بچێت، رێكه‌وتنی سه‌ره‌تایی له‌سه‌ر پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ رابگه‌یه‌نرێت.