29/01/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ئەنچیلۆتی ژمارەیەكی پێشووتری مۆرینهۆ یەكسان دەكاتەوە
كارلۆ ئەنچیلۆتی دوای وونی بە راهێنەری یانەی ریال مەدرید چەند ژمارەیەكی نوێی تۆماركردووە لەدواترینیاندا بەدەستهێنانی سەركەوتن لەدوای (20) یاری رابردوودا".
پێشتر خۆزێ مۆرینهۆ لەوەرزی (2011 - 2012) توانی (20) سەركەوتنی یەك لەدوای یەك تۆمار بكات و ژمارەیەكی نوێ تۆمار بكات بەهەمان شێوە ئەنچیلۆتی لەدوای دۆراندنی بەرامبەر یانەی بەرشلۆنە لەمانگی ئۆكتۆبەری ساڵی رابردوو تا ئێستا تووشی دۆران نەهاتووە لەكۆی (11) یاری لە خولی ئیسپانیا و (3) یاری لەجامی شای ئیسپانیا و (6) یاری لەیانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا".
ئەمەو ئەنچیلۆتی خۆی ئامادە دەكات بۆ بردنەوەی (5) یاری داهاتوو تا ژمارە پێوانەییەكی نوێ تۆمار بكات و ژمارەكانی لەگەڵ كاپێلۆ یەكسان بكات كە لەوەرزی (1996 - 1997) توانیبووی لەكۆی (25) یاری یەك لەدوای یەك تووشی دۆراندن ن