28/01/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
نه‌وت و موچه‌و ملیار دۆلاره‌كانی د. عیزه‌ت سابیر
شه‌وی 27/28/1/2014 له‌به‌رنامه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆی دیوی دووه‌می هه‌واڵی كه‌ناڵی NRT دا د.عیزه‌ت سابیر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له كوتله‌ی سه‌وزو شاره‌زای بواری ئابوری ،دوای كۆبونه‌وه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی باسی له‌هه‌ندێك بڕی ده‌رهێنراوی نه‌وت و بڕی فرۆشراوو داهاتی نه‌وت كرد كه‌له‌م كۆبونه‌وه‌ی دواییدا سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ به‌رێزیان و هه‌ندێ له‌په‌رله‌مانتارانی تر باسی كردووه.ئه‌م ژماره‌و داتایانه‌ش به‌شێكن له‌و داهاته‌ی كه‌له‌ماوه‌ی 4 ساڵی ڕابردوودا 2008-2012 ده‌ست حكومه‌تی هه‌رێم كه‌وتوون و به‌شه‌كه‌ی تری داهات و گرێبه‌سته نه‌وتیه‌كان دوای چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانی نێوان به‌غداو هه‌ولێر ڕاده‌ستی په‌رله‌مانی ده‌كرێت.
ئه‌وه‌ی من مه‌به‌ستمه له‌م بابه‌ته‌دا ده‌ربڕینی سه‌رسوڕمانی خۆمه له‌م هه‌موو ژمارانه‌ی كه كاك دكتۆر فڕێی ده‌دان به‌بێ ئه‌وه‌ی به حساب و كتاب یه‌كبگرنه‌وه،هه‌رچه‌ندم كرد‌و ده‌كه‌م ژماره‌كان یه‌كناگرنه‌وه!.به‌ڕێزیان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌له‌ماوه‌ی 4 ساڵی ڕابردوودا واته له‌ساڵی 2008-2012 حكومه‌تی هه‌رێم 189 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی ده‌رهێناوه كه‌له‌و بڕه‌یان 122 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت به‌شێوه‌ی گاز‌و نه‌وت و به‌نزین بۆ ناوخۆی هه‌رێم به‌كارهێنراوه‌ته‌وه،وه 66 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتیش هه‌نارده كراوه،
به‌ڵام به‌له‌یه‌ك ده‌ركردنی ئه‌م دوو ژماره‌یه‌ی بڕه‌نه‌وتی ده‌رهێنراوو بڕه نه‌وتی به‌كارهێنراو بۆ ناوخۆی هه‌رێم پێمان ده‌ڵێت كه 67 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده كراوه نه‌ك 66 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت.واته كاك دكتۆر زۆر به ئاسایی و به ئاسانی 1 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی شوێن بزر كرد له‌نێوان دوو ژماره‌دا،كه‌داهاتی ئه‌و 1 ملیۆن به‌رمیل نه‌وته ده‌كاته 100 ملیۆن دۆلار له‌ساڵێكدا ئه‌گه‌ر نرخی هه‌ربه‌رمیلێك نه‌وت به 100 دۆلاربێت.له‌ڕاستیدا به‌پێی قسه‌كانی دكتۆرعیزه‌ت بێت ئه‌وا مالیكی نرخی هه‌ربه‌رمیلێك نه‌وتی فرۆشراوی هه‌رێم به100 دۆلار له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌ژمار كردووه،چونكه‌به‌ڕێزیان وتی كه‌مالیكی به‌سه‌رۆكی حكومه‌تی وتووه ئێوه 100 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتتان به‌رهه‌م هێناوه (ئه‌مه‌ش مانای وایه 100 ملیۆن به‌رمیل فرۆشراوه نه‌وه‌ك 66 ملیۆن به‌رمیل) كه‌واته ده‌بێ 10 ملیار دۆلار بده‌ن به‌به‌غداله‌بری داهاتی ئه‌و 100 ملیۆن به‌رمیله.له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌شدا نێچیرڤان بارزانی به‌مالیكی وتووه ئێوه‌ش 10 ملیار دۆلاری پاره‌ی پێشمه‌رگه قه‌رزدارن جگه له 2.5 ملیار دۆلاری پاره‌ی كرێی كۆمپانیاكان له‌به‌رامبه‌ر دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت له هه‌رێم ،و پێویسته ئه‌م پاره‌یه‌بده‌ن.
ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت كه‌نرخی هه‌ربه‌رمیلێك نه‌وت به100 دۆلار له‌سه‌ر هه‌رێم ئه‌ژمار كراوه.له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌م به‌ڕێزه ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر له‌ئێستادا حكومه‌تی هه‌رێم ڕۆژانه 400 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده بكات وه‌ك ئه‌وه‌ی كه به‌غدا داوای ده‌كات ئه‌وا داهاتی ئه‌م نه‌وته له‌ساڵێكدا ده‌كاته 10 ملیار دۆلار!.به‌پێی ئه‌م قسه‌یه‌ی به‌ڕێزیان بێت نرخی هه‌ربه‌رمیلێك نه‌وت 69.44 دۆلار دانراوه،چونكه ئه‌گه‌ر له‌ڕۆژێكدا 400 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده بكرێت ئه‌وا له‌مانگێكدا ده‌كاته 12 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت،وه له‌ساڵێكیشدا ده‌كاته 144 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت،كه‌واته به‌دابه‌ش كردنی 10 ملیار دۆلاره‌كه به‌سه‌ر 144 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتدا ئه‌وا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت ده‌كاته 69.44 دۆلار،كه‌واته نرخی هه‌ربه‌رمیلێك نه‌وت لای حكومه‌تی هه‌رێم 69.44 دۆلاره!.
گریمان نرخی هه‌ربه‌رمیلێك نه‌وت 69.44 دۆلاره (بابه‌ئاره‌زووی حكومه‌تی هه‌رێم حسابی بكه‌ین نه‌وه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌مالیكی له‌سه‌ر هه‌رێمی حساب كردووه كه 100 دۆلاره) ئه‌وا له‌ماوه‌ی 4 ساڵی ڕابردوودا 66 ملیۆن به‌رمیل هه‌نارده كراوه (وه‌ك خۆی وتی)،كه‌واته داهاتی ئه‌و 66 ملیۆن به‌رمیله 4 ملیار‌و 583 ملیۆن و 40 هه‌زار دۆلار،كه‌چی به‌ڕێزیان ته‌نها 3 ملیار‌و 300 ملیۆن دۆلاری ئاشكراكرد كه گوایه له‌پرۆژه خزمه‌تگوزاریه‌كانی وه‌كو پرۆژه‌ی نیشته‌جێبوون و زانكۆی سلێمانی و هه‌ولێرو فرۆكه‌خانه‌ی دهۆك و پرۆژه‌كانی تر خه‌رج كراون،به‌ڵام باسی له‌و 1 ملیار‌و 283 ملیۆن و 40 هه‌زار دۆلاره نه‌كرد كه ئاسه‌واری نیه‌و له‌هیچ حساباتێكی حكومیشدا بونی نیه!.ئه‌ی ئه‌گه‌ر نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت به 80 دۆلار حساب بكه‌ین ئه‌وا داهاتی ئه‌و 66 ملیۆن به‌رمیله ده‌كاته 5 ملیار‌و 280 ملیۆن دۆلار ئه‌گه‌رچی نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له‌وه‌ش زیاتره له بازاڕه جیهانیه‌كان.ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی ئه‌و 122 ملیۆن به‌رمیله نه‌وته‌ی كه‌بۆناوخۆی هه‌رێم به‌كارهێنراوه‌ته‌وه‌و به هاوڵاتیان فرۆشراوه‌ته‌وه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه داهاته‌كه‌ی 2 ملیار دۆلار زیاتر ده‌بێت
ئه‌گه‌ر نرخی هه‌ر به‌رمیلێك به‌نیوه‌ی نرخی نه‌وتی هه‌نارده‌كراو دابنێین،ئه‌ی ئه‌م داهاته‌و ئه‌م پاره‌یه له‌كوێ یه‌و چی لێهات؟!ئه‌ی بۆچی ناتوانن موچه‌ی یه‌ك مانگی پێشمه‌رگه بده‌ن نه‌وه‌ك موچه‌ی هه‌موو موچه‌خۆرانی حكومه‌ت، ئه‌گه‌ر ئه‌مه داهاتی نه‌وته‌كه‌یه‌و ئه‌وه‌نده داهاتمان زۆره!.ئینجا به‌ڕێزان ئه‌وه‌ی كه‌ئاشكرا كراوه به‌شێكی داهاته‌كه‌یه هه‌روه‌ك دكتۆر عیزه‌ت وتی كه‌سه‌رۆكی حكومه‌ت وتوویه‌تی هێشتا داهاتی ترمان ماوه كه‌ئاشكرای بكه‌ین،به‌ڵام بابۆ دوای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا بێت.خۆتان بیر بكه‌نه‌وه ده‌بێ داهاتی ئاشكرا نه‌كراو چه‌ند بێت و له‌كوێ بێت و له‌خزمه‌تی كێدا بێت؟!.كاك دكتۆر ده‌ڵێت كه حكومه‌تی هه‌رێم پلانی داناوه له‌ساڵی 2015- 2020 ڕۆژانه 700 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده بكات,كه‌واته ئه‌گه‌ر به‌م جۆره بێت و نرخی هه‌ر به‌رمیلێكیش با به ئاره‌زووی حكومه‌تی هه‌رێم 69.44 دۆلار بێت، ئه‌وا داهاتی یه‌ك ڕۆژ ده‌كاته 48 ملیۆن و 608 هه‌زار دۆلار،واته بۆ هه‌ر مانگێك ده‌كاته 1 ملیار‌و 458 ملیۆن و 240 هه‌زار دۆلار،وه بۆ ساڵێكیش ده‌كاته 17 ملیار‌و 498 ملیۆن و 880 هه‌زار دۆلار!.به‌ڕێزان تۆ بڵێی ئه‌وكاتیش حكومه‌تی هه‌رێم بتوانێت موچه‌ی مانگێكی پێشمه‌رگه بدات؟!.ئه‌وه‌ی كه‌منی خه‌مبار كرد بۆ دكتۆر عیزه‌ت ئه‌وه‌یه كه دكتۆر وتی له‌ڕاستیدا هێشتا نازانم شیرینی گرێبه‌سته‌كان چیه‌و چه‌نده‌و له‌كوێ یه!ئه‌مه له‌كاتێكدا شیرینی گرێبه‌سته‌كان داهاتێكی باشی حكومه‌تی هه‌رێم بووه‌و كه‌چی ئه‌و نازانێت چیه‌و چه‌نده‌و له‌كوێیه!.بۆیه له‌دواقسه‌مدا ده‌پرسم له‌به‌ڕێزان سه‌رۆكی حكومه‌ت و د. عیزه‌ت سابیر ئه‌و ملیار دۆلارانه له‌كوێن؟!ئه‌گه‌ر موچه‌ی مانگێكتان پێ‌نادرێت چۆن شه‌ڕی ئابوری له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌كه‌ن؟!.