25/06/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
حاكم قادر په‌لكێشی دادگا ده‌كرێ
داوایه‌كی سه‌رۆكی پێشووی دیوانی چاودێری دارایی حاكم قادر ده‌باته دادگا‌و سبه‌ی یه‌كه‌م دانیشتنی ئه‌و دادگایكردنه،كه به‌پێی ماده‌ی (433)ه، به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
به پێی لێدوانی سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ نه‌وا، له‌سه‌ر سكاڵایه‌كی جه‌لالی سام ئاغا، سه‌رۆكی پێشووی دیوانی چاودێری دارایی بڕیاره سبه‌ینێ دادگایی كردنی حاكم قادر حه‌مه‌جان له‌دادگای كه‌تنی سلێمانی به‌ڕێوه‌بچێت.
سه‌رچاوه‌كه باسی له‌وه‌شكردووه، ئه‌م داوایه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ 6 ساڵ به‌ر له ئێستا‌و له به‌رنامه‌یه‌كدا، سه‌باره‌ت به راپۆرته‌كانی دیوانی چاودێری له لایه‌ن حاكم قادر سه‌رۆكی ئه‌وكاتی شاره‌وانی سلێمانی ته‌شهیر به جه‌لالی سام ئاغا سه‌رۆكی دیوانی چاودێری دارایی كراوه.