28/01/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
به‌هۆی لافاوه‌وه له پارێزگای دهۆك پێنج كه‌س خنكان
له‌دوو ناحیه‌ی قه‌زای شێخان له‌پارێزگای دهۆك 5 كه‌س به لافاو گیانیان له‌ده‌ستدا كه 3 یان منداڵن و زیانێكی زۆریش به‌ر هاوڵاتیانی شاری دهۆك كه‌وت.
محه‌مه‌د ئه‌مین، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی زێلكای قه‌زای شێخان راگه‌یاند،به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله بارانه‌ی ناوچه‌كه‌یانی گرته‌وه 3 منداڵی یه‌ك خێزان له‌ناحیه‌كه‌یان كه‌وتونه‌ته ژێر لافاو و گیانیان له‌ده‌ستداوه و تائێستا ته‌رمه‌كانیان نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
لای خۆشیه‌وه ئیسماعیل مسته‌فا، قایمقامی قه‌زای شێخان ووتى، هه‌ر ئه‌مڕۆ به‌هۆی لافاوه‌وه له ناحیه‌ی باعه‌ردێ پیاوێكی ته‌مه‌ن 45 ساڵ و منداڵێكی 8 ساڵان گیانیان له‌ده‌ستداوه. زیانێكی زۆر به‌ر هاوڵاتیانی گه‌ڕه‌كه جیاوازه‌كانی دهۆك كه‌وتوه و چه‌ند محاویله‌یه‌كی كاره‌با كه‌وتون و كاره‌بای هاوڵاتیان بڕاوه.