یاریزانى وێڵزى و یانه‌ى ریال مه‌درید گاریس بێل ناتوانێت له‌یارى داهاتوو به‌رامبه‌ر ئیسپانیۆل یارى بكات ، به‌شدارى یه‌كه‌ى مه‌شقى به‌یانى یانه‌كه‌ى نه‌كردووه.
ئه‌گه‌رچى بێل له نێو یاریگاى مه‌شقه‌كان ئاماده بووه ،بهلاَم به‌هۆى ئامۆژگارى ده‌سته‌ى پزیشكى یانه‌كه‌ى له گه‌ڵ هاورێكانى به‌شدارى یه‌كه‌ى مه‌شقى نه‌كردوه ، دووپات كراوه‌ته‌وه ناتوانێت له‌یارى سبهینىَ به‌رامبه‌ر ئیسپانیۆل به‌هۆى پێكانه‌وه به‌شدارى بكات .
له‌م باره‌یه‌وه ئه‌نشلۆتى ده‌لێت : هه‌ولى دا به‌شدارى مه‌شقه‌كان بكات ، بهلاَم به‌هۆى ئازار له قاچى چه‌پى نه‌یتوانى ، بۆیارى سبهینىَ یارى ناكات تاوه‌كو بۆیارى رۆژى یه‌ك شه‌مه‌ى داهاتوو پشوو وه‌ر بگرێت و ته‌واو ئاماده بێت .
سه‌باره‌ت به‌و پێكانهى رۆناڵدۆ تووشى هات له‌یه‌كه‌ى مه‌شقى یانه‌كه‌ى كاتێك به‌ر یاریزانى هاورىَ پیپى كه‌وت ، ئه‌نشلۆتى ئاشكراى كرد پێویستى به‌نیگه‌رانى ناكات رۆناڵدۆ له‌یارى سبهینىَ به‌رامبه‌ر ئیسپانیۆل ئاماده ده‌بێت .
جێگه‌ى ئاماژه‌یه یانه‌ى ریال مه‌درید سبه‌ینى َله یاریگاى سه‌نتیاگۆ برنابیۆ میواندارى یانه‌ى ئیسپانیۆل ده‌كات له‌یارى گه‌رانه‌وه‌ى قۆناغى هه‌شتى جامى شاى ئیسپانیا و له‌یارى چوندا به‌گۆلێكى خاوێن سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ست هێنا بوو