یانه‌ى چێلسى ئینگلیزى چوه نێو ركابه‌رى كردنى یانه‌كانى ئه‌رسناڵ و مانچسته‌ر یونایتد بۆبه‌ده‌ست هێنانى تواناكانى ئه‌ستێره‌ى مه‌رسلیاى فه‌ره‌نسى فلۆریان سۆفین .
پێگه‌ى (10)سپۆرتى فه‌ره‌نسى بلاَوى كردۆته‌وه یانه‌ى چێلسى دوو له نوێنه‌رانى خۆى ره‌وانه كردووه بۆچاو دێرى كردنى یاریزان فلۆریان له‌یارى یانه‌كه‌ى به‌رامبه‌ر مۆناكۆ له خولى فه‌ره‌نسا .
راپۆرته رۆژنامه‌كانى ئینگلته‌را له مانگى دیسه‌مبه‌رى رابردوو بلاَویان كرده‌وه یانه‌ى مانچسته‌ر یونایتد ده‌یه‌وێت بۆند له‌گه‌ڵ فلۆریان ئیمزا بكات له‌گه‌ڵ یانه‌ى مه‌رسیلیا به‌شدارى یاریه‌كانى قۆناغى كۆمه‌ڵه‌كانى خولى یانه پاڵه‌وانى ئه‌وروپاى كرد .
یانه‌ى چێلسى چانسى زیاتره بۆ ئیمزا كردنى گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ سۆفین ، دواى ئه‌وه‌ى شه‌یتانه سوره‌كان بۆندى له‌گه‌ڵ یاریزانى ئیسپانى خوان ماتا ئیمزا كرد .
هه‌مان سه‌رچاوه ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه یانه‌ى چێلسى برى (20)ملیۆن یۆرۆ پێش كه‌ش كردووه له پێناو به‌ده‌ست هێنانى تواناكانى یاریزانى مه‌رسیلیا .