بایدن: حكومه‌تی عیراق و هه‌رێم رێكبكه‌ون
28/01/2014 نوسەر: bzavpress

بایدن: حكومه‌تی عیراق و هه‌رێم رێكبكه‌ون



ئه‌مریكا پاڵپشتی بۆ عیراق دووپاتكرده‌وه‌ بۆ روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی ده‌وڵه‌تی به‌ناو ئیسلامی عیراق و شام هه‌روه‌ها جۆ بایدن جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ پێویسته‌ حكومه‌تی عیراق له‌گه‌ڵ هه‌رێم رێكبكه‌ون بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم.

له‌به‌یاننامه‌یه‌كی كۆشكی سپی-دا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌كراوه‌ كه‌ له‌ په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا، جۆ بایدن جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا پاڵپشتی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی بۆ حكومه‌ته‌كه‌ی مالیكی دوپاتكردۆته‌وه‌ بۆ روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی ده‌وڵه‌تی به‌ناو ئیسلامی عیراق و شام.

هه‌ر له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ بایدن ته‌ئكیدی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كردۆته‌وه‌ پێویسته‌ حكومه‌تی عیراق له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان رێكبكه‌ون بۆ مه‌سه‌له‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم بۆ  توركیا.