27/01/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
پارێزگايه‌كى توركمانى له‌سه‌ر خاكى كوردستان
پاش ئه‌وه‌ى ئ 21-1-2014 به‌بڕيارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران هه‌ريه‌كه له‌ته‌لعه‌فه‌ر ودوزخورماتوو پڕۆژه‌ياساى به‌پارێزگابوونيان په‌سه‌ندكرا ئه‌مه‌ش ده‌نگ وسه‌داى جياوازى له‌شه‌قامى ئه‌و ناوچانه به‌ته‌واوه‌تى به‌رزبويه‌وه. له‌گرنگترين كاردانه‌وه‌شدا ناڕازى بوونى قايمقامى قه‌زاكه‌و پێكهاته‌جياوازه‌كانيه‌تى.
به‌وته‌ى قايمقامى ئه‌و قه‌زايه بڕيارێكى له‌و جۆره هه‌وڵه‌بۆدروستكردنى پارێزگايه‌كى توركمانى شيعى وهه‌روه‌ها خستنه سه‌رى هه‌ندێك ناوچه‌ى كوردى سه‌ر به‌پارێزگاى كه‌ركوكه بۆ ئه‌و پارێزگاتوركمانه. ئه‌و به‌رپرسه‌ى دوزخورماتوو ئه‌وه‌شى نه‌شارده‌وه توركمانه‌كان ده‌يانه‌وێت له‌ڕێگه‌ى په‌ڕۆى ڕه‌ش و زه‌ردوسور ودروستكردنى حسێنييه‌كانه‌وه درێژه‌پێده‌رى حوكمى عوسمانييه‌كانن. هه‌روه‌ها له‌لايه‌ن توركمانه‌وه هه‌ڵده‌درێت سيما وديمۆگرافياى كوردى دوز خورماتوو بگۆڕدرێت.
دروست بوونى پارێزگايه‌كى توركمانى له‌وشێوه‌يه‌ى كه‌باسى لێوه ده‌كرێت له‌كاتێكدايه حكومه‌تى توركى چه‌ندينجار ڕه‌خنه‌ى له‌سياسه‌ته‌كانى عێراق به‌رمبه‌ر به‌توركمانه‌كان گرتووه.
ڕاگه‌ياندنى بڕيارێكى له‌و جۆره هۆكارى سياى له‌پشته‌وه‌يه‌و زۆريك له‌چاودێرانيش پێيان وايه ده‌ركردنى ئه‌م بڕيارانه دژى سياسه‌تى نه‌ته‌وايه‌تى كورده، هه‌روه‌ها مه‌ترسى له‌وه ده‌كرێت هه‌ريه‌له‌ناوچه‌كانى داقوق وخورماتوى تازه كه‌نزيكن له‌كه‌ركوك بخرێنه سه‌ر پارێزگاتازه‌كه وله‌گه‌ڵ ئه‌وه‌يشدا زۆرينه‌ى دانيشتوانه‌كه‌ى توركمانى شيعين.
له‌وباره‌يه‌شه‌وه خاليد شوانى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌لێدوانێكيدا ڕايگه‌ياندووه له‌ڕوى سياسييه‌وه پێويسته سه‌ركردايه‌تى سياسى كورد مه‌وقيفى تونديان هه‌بێت، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه ئم بڕياره ترسناكتره له‌وبڕيارى دابڕاندنى دوزخورماتو له‌كه‌ركوك چونكه ئه‌م بڕيارى ساڵى 1976 كه‌ده‌ركراوه بۆ گۆڕينى بارى ديمۆگرافياى كه‌ركوك له‌سه‌رده‌مى ته‌عريب كردندابووه، به‌ڵام له‌ده‌ستور چاره‌سه‌رى بۆكراوه كه‌پێويسته‌بخرێته‌وه‌سه‌ر كه‌ركوك، به‌ڵام ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران له‌ساڵى 2014 بێگوێدانه ئيرادده‌و ئه‌و مادده ده‌ستورييه بڕيارێكى له‌و شێوه‌يه ده‌رده‌كات.هه‌روه‌ها وتيشى دوزخورماتوو خاكى كوردستانه‌و له‌ئێستاشدا له‌سه‌ر ده‌مى ديموكراسى وده‌ستور وپه‌رله‌ماندا پارێزگايه‌كى شيعى توركمانى له‌سه‌ر بونياد ده‌نرێت.
شوانى ئه‌وه‌شى ڕاگه‌ياندووه، له‌ئه‌گه‌رى گوێنه‌گرتن له‌نوێنه‌رانى كورد له‌په‌رله‌مان، ئه‌وان په‌ناده‌به‌نه به‌ردادگاى فيدڕاڵى چونكه ئه‌و بڕياره پێچه‌وانه‌ى ده‌ستوه.
به‌پێى زانيارييه‌كانى بزاڤيش زۆرێك له‌ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌سه‌ر پشكى كورد ئه‌وه‌يان ڕاگه‌ياندووه دادگاى فيدڕاڵى ته‌نها ئه‌و بڕيارانه ده‌رده‌كات له‌به‌رژه‌وه‌ندى ده‌وڵه‌تى ياساى نورى ماليكييه وله‌لايه‌ن زۆرێك له‌په‌رله‌مانتارانه‌وه متمانه‌ى پێناكرێت.
به‌پێى ده‌ستورى عێراقى به‌هيچ شێوه‌يه‌ك ڕێگه‌نادرێت بڕيارێكى له‌وجۆره له‌ناوچه جێ ناكۆكى له‌سه‌ره‌كان ئه‌نجام بدرێت تاڕيفراندۆم له‌وناوچانه كۆتايى پێنه‌يه‌ت.
گومان ده‌كرێت ڕاگه‌ياندنى بڕيارێكى له‌و جۆره فشارخستنه‌سه‌ر هه‌رێمبێت بۆداكۆكى كردن له‌مه‌له‌فه‌نه‌وتييه‌كانى، ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى عێراقيش ڕايده‌گه‌يه‌نێت، پێويسته حكومه‌تى هه‌رێم سازش بكات له‌مه‌له‌فه‌نه‌وتييه‌كان له‌پێناو خاكى هه‌رێمى كوردستان.
له‌لايه‌كى تريشه‌وه وهه‌ر پاش ده‌ركردنى بڕيارى به‌پارێزگابوونى دوزخورماتو ته‌لعه‌فه‌ر، ئه‌سيل نوجه‌يفيش ئه‌وه‌ى ڕاگه‌ياندووه ئه‌گه‌ر به‌جددى كاربكرێت له‌سه‌ر به‌پارێزگابوونى ته‌لعه‌فه‌ر ئه‌وا ئێمه به‌هه‌رێم بونى پارێزگاى موسڵ ڕاده‌گه‌يه‌نين.
ڕاگه‌ياندنى ئه‌و هه‌رێمه‌ش واده‌كات دوباره بابه‌تى زيادكردنى هه‌رێمه‌كان سه‌رهه‌ڵبداته‌وه نزيكترينيشيان هه‌رێمى سه‌ربه‌خۆى صه‌لاحه‌ددينه كه‌له‌ماوه‌ى ڕابردوودا، به‌گه‌رمى باس ده‌كراو به‌ڵام به‌هۆى ململانێ سياسييه‌كانى ناوخۆى عێراقه‌وه ئه‌و هه‌وڵه‌له‌بار برا.
به‌پێى دابه‌ش بوونى پێكهاته عێراقييه‌كان سێ پێكهاته‌ى سه‌ره‌كى له‌خۆده‌گرێت، ئه‌وانيش هه‌ريه‌كه له‌كورد وعه‌ره‌بى شيعه‌و سونه‌ن، زيادكردنى هه‌پارێزگايه‌ك وئيمتيازێك بۆيه‌كێكيان پێويسته بۆ ئه‌وانى تريش زيادبكرێت.