25/06/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
كه‌س ناوێرێت به‌رامبه‌ر مەسعود بارزانی خۆی کاندید بکات
سه‌رباری ئه‌وه‌ی تائێستا پارتی دیموكراتی كوردستان فۆرمی كاندیدی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانی له كۆمسیۆن پڕنه‌كردوه‌ته‌وه، وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی له‌سلێمانی ده‌ڵێت "بۆیه تائێستا كه‌س خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كاندید نه‌كردوه، له‌كاندیدی پارتی ده‌ترسن".
رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت له‌ژماره‌ی ئه‌مڕۆیدا له‌ژێر ناوی (واده‌ی خۆكاندیدكردن بۆ سه‌رۆكایه‌تی كوردستان له‌كۆتای نزیك ده‌بێته‌وه، تائێستا كاندید نیه) هه‌واڵێكی بڵاوكردوهتهوهو له هه‌واڵه‌كه‌دا ده‌ڵێت"ته‌نها ماوه‌ی پێنج رۆژی ماوه بۆ ته‌واوبونی واده‌ی پێشكه‌شكردنی داوای خۆكاندیدكردن بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام تائێستا كه‌س خۆی كاندید نه‌كردوه".
رۆژنامه‌كه له‌وباره‌یه‌وه لێدوانی له عه‌بدولوه‌هاب عه‌لی، وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له سلێمانی وه‌رگرتوه‌و وته‌بێژه‌كه ده‌ڵێت " هه‌موان لهركابهرێتیكردنی كاندیده‌كه‌ی ئێمه ده‌ترسن، به‌تایبه‌تیش ئه‌گه‌ر كاندیده‌كه مەسعود بارزانی بێت، ئه‌گه‌رنا ماوه‌ی زیاتر له دو هه‌فته‌یه ده‌رگا كراوه‌یه، بۆچی تاكه كه‌سێك ده‌رنه‌كه‌وت كه خۆی كاندید بكات ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هاوڵاتییه‌كی ئاسایش بێت".
هه‌ر له‌و لێدوانه‌دا وته‌بێژه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی رایگه‌یاندوه "پێده‌چێت هه‌موان دڵنیا بوبن له توانا‌و هه‌ژمونی حیزبه‌كه‌مان، بۆیه كه‌س ناوێرێت ركابه‌رێتی بكات".
ئەو لێدوانەی وتەبێژەکەی سەرکردایەتی پارتی لە سلێمانی لە کاتێکدایە، سەرۆکی ئێستای هەرێم بە پێی یاسای سەرۆکایەتی هەرێم ناتوانێت خۆی بۆ خولێکی تری سەرۆکایەتی کاندید بکات.