27/01/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
سبەینێ و بەشێوەیەكی ئاشكرا دادگاییكردنی محەمەد مورسی دەستپێدەكات
تەلەفزیۆنی میسر رایگەیاند: سبەینێ و بەشێوەیەكی ئاشكرا، یەكەم دانیشتنی پرۆسەی دادگاییكردنی محەمەد مورسی دەستپێدەكات.
بەپێی هەواڵەكەی تەلەفزیۆنی میسر، جگە لە مورسی، دەیان سەركردەی دیكەی ئیخوان بەشێوەیەكی راستەوخۆ پیشاندەدرێت و دەگوازێتەوە.
شەعبان شامی راوێژكاری دادگای تاوانەكانی میسر رایگەیاندووە، پرۆسەی دادگاییكردنەكە لەبارەی شكاندنی گرتووخانەكانە لەرۆژانی شۆڕشی یەنایەری میسر و تەلەفزیۆنی رەسمی وڵات دەیگوازێتەوە.
جگە لە محەمەد مورسی، محەمەد بەدیع مورشیدی گشتی ئیخوانەكان و جێگرەكەی مەحمود عیزەت پێكدێن، هاوكان محەمەد سەعد كەتاتنی سەرۆكی ئەنجومەنی گەلی پێشوون جگە لە 124 ئەندامی دیكەی كۆمەڵەی ئیخوان موسلیمینی میسر.
هاوكات ئەندامانی بزوتنەوەی حەماسی فەلەستینی و حزبوڵڵای لوبنانیش لەنێو پرۆسەی دادگاییكردنەكەدا وەك تۆمەتبار ئامادە دەكرێن.