سوودەکانی قۆخ
27/01/2014 نوسەر: bzavpress

سوودەکانی قۆخ


بە گشتی قۆخێکی مامناوەند پێک دێت لە 

٤٦ یەکەی گەرمی 
٣١٠غ پۆتاسیۆم
... ٨٨٠ UI ڤیتامین ئەی
٨ مغ ڤیتامین سی
٨ مغ کالسیوم
١٢مغ کاربۆهیدرات
٢.٢ غ مادەی ریشاڵ

میوەی قۆخ رێژەیەکی زۆری لەو ڤیتامینان و کانزایانەی تێدایە کە لەشی مرۆڤ پێویستی پێیە وەکو : نیاسین ، سیامین ، پۆتاسیۆم و کالسیۆم.
‌هەروەها رێژەیەکی زۆر بێتا کارۆتینی تێدایە کە دەگۆڕێت بۆ ڤیتامین ئەی لە لەشی مرۆڤدا. ئەو ڤیتامینەش زۆر گرنگە بۆ مانەوەی پێست بە جوانی و بۆ چاو و دڵیش گرنگە. هەروەها بڕێکی باش لە دژە ئۆکسانەکانی تێدایە کە کرداری هەرس باش دەکات و ڕێگە لە مردنی خانەکان دەگرێت. میوەی قۆخ زۆر باشە بۆ ئەوانەی چاویان کزە ئ بۆ ئەوانەشی کە هەوکردنی گەدەیان هەیە یاخود کێشەی هەرسکردنیان هەیە..

لە کاتی کڕینی قۆخدا تا قۆزەکە رەنگی تۆختر بێت ئەوا ڕێژەی ڤیتامی ئەی زیاترە لەو قۆخانەی کە ڕەنگیان کاڵە.