27/01/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ئیسلام وعەلمانیەت و دووڕیانی لێكجیابونەوە٢٣
٤. تێڕوانینی شیوعیه‌ت بووكوَمه‌ڵگه‌و كار
ماده‌م ئاكار له‌كوَمه‌ڵگه‌ی مرۆایه‌تیدا نوێنه‌ری ئه‌و گرێبه‌ست و پێكه‌وه ژینه كوَمه‌لاَیه‌تیه‌یه له‌نێوان خه‌ڵكیدا هه‌روه‌ك مادام بنچینه‌ی یاساكان دادگه‌ری و پارێزه‌ری مافه‌كانه بۆیه له‌كاره سه‌ره‌كیه‌كانی لایه‌نگران و هه‌ڵگرانی مه‌زه‌به هاوچه‌رخه‌كان كه‌ده‌یانه‌وێت كوَمه‌ڵگه ده‌ست له ناو ده‌سته‌كان بڕووخێنن و خوَیان به‌سه‌ریدا زاڵ‌بن هه‌رچی پێیان بكرێت له هه‌وڵ و فێڵ و ته‌ڵه‌كه بازی ده‌یخه‌نه گه‌ڕ بووتێكدان و داڕووخانی كار‌و یاساكانی، چی به‌ئاراسته كردنی بووختان و در‌و جنێو بێت له‌دژی چه‌مكه ئاكارییه باوه‌كان و دژی جێبه‌جێكردنیا ن له‌ڕه‌وتاردا چی به‌لاَو كردنه‌وی ڕاو بۆچون و فه‌لسه‌فه پڕ له ساخته كاری و تێكه‌ڵكاریه‌ه‌كان تاكو بتوانن بنچینه‌و ڕێسا ئاكارییه‌كان بهێننه له‌رزین و ڕێسا دادگه‌ریانه‌ش له‌لێوه‌ی سه‌ر چاوه‌ی گرتوه له‌بن ده‌ربێنن، به‌تایبه‌ت ئه‌و كاره قێزه‌ونانه لای شیوعیه‌كان ده‌بینین چونكی سه‌رانیان ئاكالرو ئه‌و یاسایانه‌ی لێوه‌ی سه‌ریهه‌ڵداوه به‌خه‌یاڵی و ده‌ستكردی به‌رژه‌وه‌ندیه چینایه‌تیه‌كان تاوانبار ده‌كه‌ن،یابه‌وه تاوانباری ده‌كه‌ن كه‌له ئه‌نجامی بارودۆخه كوَمه‌لاَیه‌تیه گوَڕاوه‌كانه‌وه‌یه، هه‌روه‌ك له به‌یاننامه‌ی شیوعیه‌تدا هاتوه كه‌یه‌كه‌م ماموَستای شیوعیه‌ت(كارل ماركس) ده‌ریكردوو ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی(بێگومان یاسا‌و ڕێسا ئاكاریه‌كان و ئاینه‌كان چه‌ند خه‌یاڵێكی بوورژوازین و له‌پشتیانه‌وه به‌ر ژه‌وه‌ندی بوورژوازی هه‌یه) یان ئنگڵز ده‌ڵێت(بێگومان ئێمه هه‌موو ئه‌و هه‌وڵه جوداوازانه‌ی كه‌ده‌یانه‌وێت ئاكارێكی پشت به‌ستو به ئایدیاڵیه‌كان به‌سه‌رماندا بسه‌پێنن،ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه، چونكی بڕوامان وایه كه ئاكاره‌كان ئه‌نجامی بارودۆخه كوَ/ه‌لاَیه‌تیه‌كانن جا ماده‌م بارودۆخه‌كان بگوَڕێنئه‌وه بێگومان ئه‌و چه‌مكه ئاكاریانه‌ی كه‌بڕوامان پێیانه هه‌موو ئه‌و كارانه كه‌ده‌بنه هوَی وه‌دیهێنانی سه‌ر كه‌وتنی مه‌بده‌ئه‌كانمان هه‌رچه‌ند ئه‌و كارانه پێچه‌وانه‌ی ئاكاریش بن ) بێگومان شیوعیه‌تیش ئامانجه‌كانی له قوتابخانه‌كه‌ی پێشوتر جوداوازنیه چونكی ماركس و دووریكایم له جوله كایسه‌تیدا بران و له‌و وێنا كردنه تلمودیه‌ی كه به‌هیوای ڕیشه كه‌نكردنی بیروباوه‌ڕه‌كان و ئاكاری نه‌خوێنده‌واره‌كانه هاوتای یه‌كن، به‌لاَم هه‌ریه‌كێكیان ئه‌و ڕێگه‌یه‌ی گرتوَته‌به‌ر كه‌هاوڕێكه‌ی نایگرێته‌به‌ر نمونه‌ی ئه‌و عه‌قڵه ده‌سته جه‌معیه په‌رش و بلاَوه‌ی لای دووركایم ماركس حه‌تمیه‌تی مێژووی كوێرانه‌ی لێده‌خولقێنێت ئه‌ویان جه‌بریه‌تێكی كوَمه‌لاَیه‌تی به‌زێنه‌ر گریمانه ده‌كات و ئه‌میان جه‌بریه‌تێكی ئابووریی تێكشكێنه‌ر هه‌ردووكیشیان له‌وه‌دا هاوڕان كه‌كوَمه‌ڵگه په‌ره‌ده‌گرێت و ئاكاریش به‌هه‌مان شێوه، هیچ شتێكیش نیه له‌نێ, به‌هاكان و نمونه بالاَكاندا به‌ڕه‌هایی جێگیربێت هه‌روه‌ك له‌و تێڕوانینه ئاژه‌ڵیه‌دا بوومرۆ هاوڕان و مرۆ یا گیانله‌به‌رێكی كوَمه‌لاَیه‌تیه‌و یا كیانله‌به‌رێكی ئابووریی، یه‌كگرتنیشیان لێره‌دا شتێكی ناموَیه، چونكی زانیمان كه‌داروینیزم كوَنترین چه‌كه كه‌جوله‌كه‌و به‌فێڵ و مه‌كر بازیه‌وه قوَستویانه‌ته‌وه هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی كه‌شیوعیه‌ت ده‌ڵێت:زانراوه‌و ئاشكرایه (ئاین تلیاكی گه‌لانه) و(ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خه‌یاڵی شته مروَییه‌كانه له‌ده‌ماغی مرۆدا)وله‌بنچینه‌یه‌كی(ئابووریی نه‌رێنیه‌وه سه‌ریهه‌ڵداوه) و خودا هیچ نیه ته‌نیا(دیاریكردنی ئه‌و هێزه سروشتیانه‌یه كه‌كارده‌كه‌نه سه‌ر خواردنی مرۆ) و تاكۆتایی ئه‌م زنجیره توڕه‌هات و ساخته كارییه‌ی كه‌له‌سه‌ر خه‌یاڵ و گومانی دروَینه‌و بیركردنه‌وه‌ی هه‌ڵه بنیات نراون و هیچ حه‌قیقه‌تێكیان تێدانیه ته‌نیا دوژمنایه‌تیه‌كی داخ له دڵی ئاین نه‌بێت، گه‌رئه‌وه‌مان زانی جاده‌بێ تێڕوانینی شیوعیه‌ت بووئاكارو كوَمه‌ڵگه چی بێت؟ (بوورخارین) ی خاوه‌نی كتێبی بیردۆزه‌ی ماتریالیستی مێژوویی) تێبینی ئه‌وه‌ی كردووه كه‌پێویسته خوَمان له‌وه بپارێزین كه‌هه‌ستی ده‌سته جه‌معی به حه‌قیقه‌تێكی غه‌یبی بزانین به‌لاَ/ ئه‌گه‌ر گوزارشت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بوودوودیاریده‌كه ده‌كات كه‌پێویسته هه‌مووكات و له هه‌موو شوێنێك تێبینی بكرێن
1ـ له‌هه‌موو سه‌رده‌مێكدا ڕه‌وتێكی باو له‌بیروَكه‌كان و سوَزو حاڵه‌ته ده‌روونیه‌كاندا هه‌یه واته سایكوَلوَژیه‌تێكی باوه كه‌هه‌موو ژینی كوَمه‌لاَیه‌تی ده‌گرێته‌وه
2ـ بێگومان ئه‌م سایكوَلوَژییه باوه به‌شوێن پێی گوَڕانی موَركی سه‌رده‌مه‌كه‌دا ده‌گوَڕێت ئه‌وه‌ش واته زمانه‌كه‌مان به‌دوای بارودۆخی په‌ره‌گرتنی كوَمه‌لاَیه‌تیه‌وه‌یه‌و به‌گوَڕانی ئه‌ویش ده‌گوَڕدرێت نوسه‌ر ئه‌م بۆچونه‌واڕاڤه‌ده‌كات كه‌له‌ڕاستیدا چه‌ندین
تایبه‌تمه‌ندییسایكوَلوَژی گشتی هه‌ن كه‌هه‌موو چینه‌كانی كوَمه‌ڵگه‌یان پێده‌ناسرێته‌وه (به‌و پێیه‌ش بێت، له‌سیستمی ده‌ره‌به‌گایه‌تیدا ڕووكاره‌كانی سایكوَلوَژیه‌تێكی هاوبه‌ش له‌نێوان گه‌وره‌خانه‌دانه‌كه‌و جوتیاره‌كه‌دا ده‌بینن وه‌كو وابه‌سته بوون به‌شته كوَنه‌كانه‌وه‌و ڕووتین و نه‌ریته‌كان و ملكه‌چ بوون بووده‌سه‌لاَت و ترس له‌خوداو چه‌قبه‌ستوی فیكری و رق لێبوونه‌وه له‌هه‌مووشتێكی تازه، له‌هه‌مان كاتدا ئه‌مه ده‌گه‌ڕێته‌وه بووڕووكاری ئه‌و چه‌قبه‌ستوییه‌ی كه‌له كوَمه‌ڵگه‌دا هه‌یه‌و بووئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه كه‌جوتیار له‌ژێر سیستمی باوك سالاریدا گه‌وره‌و باوكه له خێزانه‌كه‌یدا هه‌روه‌كو چوَن گه‌وره ده‌ره‌به‌گه‌كه باوك و گه‌وره‌یه له‌بواره‌كه‌ی خوَیدا) ئه‌وه‌ش بریتیه له جێبه‌جێكردنی قسه‌كه‌ی ماركس كه‌ده‌ڵێت:(بێگومان بوونی خه‌ڵكه‌كه هه‌سته‌كانیان دیاریده‌كات) نه‌ك به‌پێچه‌وانه‌وه، كوَمه‌ڵگه‌ی ده‌ره‌به‌گایه‌تی خاوه‌ن ژینگه كشتوكاڵیه‌كه كوَمه‌ڵگه‌یه‌كی ئاین داره‌و نه‌ریتی خوَیان هه‌یه‌و خێزانی تێدایه‌و پاراستنی ئابڕووش ئاكارێكی ڕه‌سه‌نه تیایاندا، جائه‌گه‌ر كوَمه‌ڵگه‌كه په‌ره‌ی گرت و بووبه كوَمه‌ڵگه‌یه‌كی پیشه سازی و ئافره‌ت له‌ڕووی ئابووریه‌وه سه‌ربه‌خۆبوو بێگومان ئه‌وه گوَڕانێكی حه‌تمی پێویست ده‌كات كه‌بتوانێت له‌گه‌ڵ گوَڕانه ئابووریی و ژینگه‌كه‌یدا ڕێ بكات، ئه‌وه‌ش واته نابێت كوَمه‌ڵگه‌ی پیشه سازی ده‌ست به‌هیچ شتێ: له ئاین و ئاكارو نه‌ریته كشتوكاڵییه كوَنخودازه‌كانه‌وه بگرێت، به‌ڵكو پێویسته ئاینێكی تازه دابهێنێت ئه‌گه‌ر(بێباوه‌ڕی)ش بێت هه‌روه‌ها پێویسته ئاكارێكی تازه‌ش دابهێنێت، گه‌رچی (گه‌وادیی و تێكه‌ڵی)ش بێت!جاماده‌م ئاكار له‌بنچینه‌وه له‌بارودۆخی ئابووریی یاژینگه‌ییه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی وه‌رده‌گیرێت ئه‌وا شیوعیه‌ت پێی وایه هه‌روه‌كو چوَن هه‌موو قوَناغێك ئاكاری تایبه‌تی هه‌یه هه‌مووژینگه‌یه‌كیش به‌ڵكو هه‌موو تایه‌فه‌یه‌ك ئاكاری تایبه‌تی خوَیان هه‌یه شتێك نیه له‌واتای هاوبه‌ش له‌نێو نه‌وه‌كانی ئاده‌مدا (به‌چی كارێك له‌مڕوودا ئاموَژگاریمان ده‌كه‌ن؟سه‌ره‌تا یائاكاری ده‌ره‌به‌گایه‌تی مه‌سیحی بۆماوه‌ییه كه‌له‌ئیمانی سه‌ده‌كانی ڕابردووه‌وه ماوه‌ته‌وه بووخوَشی له بنچینه‌دا ده‌بێته دووبه‌شه‌وه،ئاكاری كاسوَلوَكی و ئاساری پروَتستانتی،ئه‌وه‌ش ئاكارێك بوو ڕێگر نییه له‌دووباره دابه‌شبوونێكی تر به‌چه‌ند لقێكی تردا كه‌له‌وانه‌یه له‌ئاكاری پروَتستانتی و ئه‌رسه‌زوَكسی و ئاكاری كاسوَلوَكی و یه‌سوعیه‌وه سه‌ر هه‌ڵبده‌ن ته‌نانه‌ت ئاكاری خوَڕزگاركردن له‌ئاكار، له‌پاڵ ئه‌مانه‌شدا ئاكاری بوورژوازیه‌نی هاوچه‌رخ هه‌یه‌و پاشان بووجارێكیتر ئاكاری دوواڕۆژو داهاتو هه‌یه كه‌ئاكاری پروَلیتاریایه) بووه‌لاَمدانه‌وه‌ی پرسیار له‌خوَكردنه‌كه‌ش(كه‌واته كام له‌م كارانه دروستن لبه‌كاتێكدا هیچ یه‌كێك له‌وان به‌واتای ڕه‌های كۆتایی نایه‌ت ؟)
شیوعیه‌ت واوه‌لاَم ده‌داته‌وه (به‌لاَم ئه‌و ئاكاره كه‌زوَرترین به‌شی ڕه‌گه‌ز مژده‌ده‌ره‌كان به‌مانه‌وه‌ی تێدایه‌و له‌خوَی گرتوه بێگومان ئه‌و ئاكاره‌یه كه‌له‌ئێستادابه‌واتای هه‌ڵگیڕانه‌وه‌ی ئێستا دێت و ئاكاری داهاتوه كه‌بریتیه له ئاكاری پرولیتاریا) پاشان شیوعیه‌ت بووئه‌وه‌ی بگات به‌مه‌به‌سته ویستراوه‌كه‌ی هیچ ڕێگر نیه‌ه كه‌بووبه‌ڵگه له‌سه‌ر ئه‌و بانگه‌شه‌یه به‌هه‌مان بانگه‌شه به‌ڵگه بهێنێته‌وه (له‌و كاته‌وه‌ی كه‌بووهه‌ریه‌كێك له‌چینه‌كانی كوَمه‌ڵگه‌ی هاوچه‌رخ ئه‌رستوَكراتی ده‌ره‌به‌گایه‌تی بوورژوازییه‌ت پروَلیتاریا پێمان وایه كه‌ئاكاری تایبه‌تی خوَیان هه‌یه،ناگونجێت له‌م بنچینه‌یه‌وه ئه‌وه ئه‌نجامگیربكه‌ین كه‌خه‌ڵكی به‌هوَشچیاری یابه‌بێ ئاگایی چه‌مكه ئاكارییه‌كانیان له‌و لێكدانه‌وه‌یه‌ی كوَتاییه‌وه كه‌ده‌ڵێت:له‌په‌یوه‌ندییه كرده‌ییه‌كانه‌وه‌یه وه‌رده‌گرن واته ئه‌و په‌یوه‌ندییه كرده‌ییانه‌ی كه‌بارودۆخی چینایه‌تیان له‌سه‌ره كه به‌واتای ئه‌و په‌یوه‌ندییه ئابووریانه دێت به‌رهه‌می لێوه‌ده‌ست دێنن و ئاڵ‌و گوَڕی پێده‌كه‌ن ) دواتر فه‌لسه‌فه‌ی شیوعیه‌ت نمونه بووئه‌وه ده‌هێنێته‌وه(له‌و كاته‌وه‌ی كه‌خاوه‌ن دارێتی تایبه‌ت بووشته گوێزراوه‌كان په‌ره‌ی گرتوه پێویست بوو له‌سه‌ر هه‌مووئه‌و كوَمه‌ڵگانه‌ی كه‌ئه‌و جوَره خاوه‌ندارێتیه تایبه‌تیه‌ی تێدابوو ئه‌م وه‌سیه‌ته ئاكارییه هاوبه‌شه په‌یڕه‌و بكه‌ن، دزی مه‌كه به‌لاَم ئایا ئه‌م وه‌سیه‌ته ئه‌و مانایه‌یه كه‌ببێته شتێكی هه‌تا هه‌تای و ئاكارێكی سه‌رده‌می؟ نه‌خێر هه‌رگیز، بۆ نموونه له‌و كوَمه‌ڵگه‌یه‌دا كه‌پاڵنه‌ره‌كانی دزی كردنی تێدا لابرا بێت به‌تێپه‌ڕینی كات شێته‌كان نه‌بێت كه‌س ئاكاری واناكات چه‌ندێك خه‌ڵكی پێكه‌نینیان به‌و وازیعه ئاكارییه دێت كه به‌به‌رچاوی هه‌موو خه‌ڵكه‌وه به‌ئاشكرا هاواربكات، دزی مه‌كه! هه‌ربۆیه ئێمه هه‌موو ئه‌و چاو تێبڕینانه ڕه‌فز ده‌كه‌ین كه‌ده‌یانه‌وێت چه‌ند بیروباوه‌ڕێكی ئاكاریمان به‌سه‌ردا بسه‌پێنن و به‌یاسایه‌كی سه‌رمه‌دی دابنێن كه‌له‌مڕووبه‌دوواوه هیچ نای له‌رزێنێت ئه‌وه‌ش به‌و بیانوه‌ی كه‌جیهانی ئاكار چه‌ند بنه‌مایه‌كی هه‌یه له‌سه‌روی مێژوو و جیا كارییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانه‌وه‌یه و به‌رده‌وامه) هه‌رله‌م سوَنگه‌یه‌شه‌وه شیوعیه‌ت مه‌زه‌بی ماكیاڤیللی له‌هه‌ردووڕووی بیردۆزه‌یی و كرده‌ییه‌وه كرده به‌ر مه‌بنای كاره‌كانی ئه‌وه‌تا(ئه‌كنازیوَ سیلوَن) نمونه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و ڕاستیه ده‌هێنێته‌وه كه‌مه‌غزایه‌كی قوڵی هه‌یه (سیلوَن) به‌و پێیه‌ی كه‌ئه‌ندامێكی دیاری حیزبیی شیوعی ئیتاڵی بوو به‌شداربوو له‌و كوَڕه نێو ده‌وڵه‌تیانه‌دا كه‌شیوعیه‌ت سازیان ده‌كرد خوَی ئه‌وه‌مان بووده‌گێڕَێته‌وه كه‌له‌یه‌كێ: له كوَبوونه‌وه‌كان ڕاجیایه‌ك له‌باره‌ی جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیارانه‌وه سه‌ر هه‌ڵده‌دات كه‌لیژنه‌ی ناوه‌ندی داویانه هه‌ندێك له ئه‌ندامانی تێڕوانینێكی پێچه‌وانه‌یان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و بڕیارانه‌دا هه‌بوو كه‌پێده‌چو له‌جێی خوَیدابن، ئه‌وه‌بوو نوێنه‌ری ڕووسی هه‌ستاو وتی (له‌سه‌ر هه‌موو لقه‌كان پێویسته كه‌ملكه‌چی خوَیان بووئه‌و بڕیارانه ده‌ربخه‌ن كه‌ده‌رده‌كرێت، پاشان بابه‌ته‌واوی پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه بجوڵێته‌وه ) نوێنه‌ری ئینگلیزی قسه‌كه‌ی پێبڕی و وتی (به‌لاَم ئه‌م كاره به‌دروَداده‌نرێت) سیوَنی ده‌ڵێت(ئه‌وه‌بوو ئه‌و ناڕازی بوونه پاكه به‌شه‌پوَلێك پێكه‌نین له‌دڵه‌وه قبووڵكرا كه‌واده‌زانم هیچ نوسینگه‌یه‌كی نێو ده‌وڵه‌تی شیوعی بێزار‌و بێتاقه‌ت، پێكه‌نینی وای نه‌بیستبوو ئه‌م نوكته‌یه به‌خێرای له‌م سه‌رو ئه‌وسه‌ری موَسكوَدا بلاَو بۆیه‌وه به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌وه‌نده‌ی پێنه‌چو كه‌س بڕوای وانه‌بوو له‌ڕێی موبایل و گه‌وره كارمه‌ندانی ڕووسیا گوێزرابووه‌وه له‌هه‌موو شوێنێكیشدا شه‌پوَلێك له‌خوَ فشكردنه‌وه‌و پێكه‌نینی ده‌وروژاند)