26/01/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
له ساڵیادی وه‌فاتی م. ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود
له ساڵیادی وه‌فاتی م. ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود چه‌مكێك له ووته و بوَچوونهكانی
وه‌كوو وهفاییهك به‌رامبه‌ر وته جوانه‌كانی و نووسینه پڕ به پیزهكانی چونكه نمهكیم كردووه و ده‌بێ وهلاَمی ئه‌م نمه‌كه به‌م_شێوه_ به_پێویستی_ ده‌زانم بده‌مه‌وه... هه‌رچه‌ند ئه‌و له نێوانماندا نه‌ماوه، بهلاَم ئه‌فكاره جوانه‌كانی و بیروبوَچوونهكانی ماوه كه به‌ڕاستی هێزێكی بزوێنه‌ر بووه بوَ جوولاَنهوه هزرێكی حه‌قیقی و فیتڕی كه ده‌بێته ماییه‌ی پێشكه‌وتنی ئینسانییه‌ت! بوَ خوَشبهختی هه‌ردوو دونیا...كه‌سانێك بڕوایان وابوو كه باشترین شوێن بوَ_دین_ مزگه‌وته‌كانه...وه هه‌رچه‌ند مزگه‌وت زیاتر دروست بكرێت ئه‌وا كوڵه‌كه‌ی دین زیاتر پته‌وتر ده‌بێ له ناو ولاَتدا!!! له هه‌ر مه‌مله‌كه‌ت و كوَمهڵگاو شوێنێكا نادادپه‌روه‌ری و زوڵم و ستهمتی دیتباو بیستبا به زمان و قه‌ڵه‌م ئه‌هاته جواب و جوابی جوان و پڕبهپیستی ده‌دانه‌وه به پشت به‌ستن به ئایه‌ت و حه‌دیسی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه و سلم) و پشت به‌ستن به فكره جوانه‌كه‌ی كه چێژ لێ ی وه‌رگرتنی ماییه‌ی خوَشی و شادی دڵ و ده‌روون بوو. جوابی ده‌دانه‌وه...
ماموَستا و برایانی بڕوای وابوو كه نابێت یه‌كسه‌ر روژئاوا ره‌د بكرێته‌وه و وه بڕوایشی وانه‌بوو هه‌موو ئه‌وه‌ی كه له روژئاوا هه‌یه ماییه‌ی سلبیاته...به‌ڵكو هه‌ندێ شتی شارواه هه‌یه كه ماییه‌ی سوود وه‌رگرتنه وه‌ك فێربوونی زانست و تهكنوَلوَژیا، هه‌ستی ویژدانی و خوَشهویستی بوَكاروبار و له هه‌مان كاتد زیانیشی هه‌یه له سه‌ر تاك و كوَمهڵگه وه‌ك كوفر و سیكولار و هه‌ڵس و كه‌وتی خراپ..هتد.
هه‌رچه‌ند نووسین له‌سه‌ر كه‌سانی وه‌ك ماموَستا بنووسرێ و له‌سه‌ر نووسینه‌كانی و وتاره‌كانی هه‌ڵوێسته بكرێ زیاتر مروَڤ ده‌توانی سوود له لایه‌نی روحی وه‌رگرێ و ئه‌و لایانانه‌ی كه ماموَستای ره‌حمه‌تی په‌یڕه‌وی كردووه ده‌توانرێ بكرێته پیشه‌ی ژیان و بكرێته سومبوولێك كه مروَڤ هه‌ركات بیری لێ بكاته‌وه پلهییهك له لایه‌نی ئینسانی به‌رز ببێته‌وه...چونكه ئه‌وه‌ی ماموَستا په‌یڕه‌وی كردووه رێبازی پاك و بێگه‌ردی به‌رنامه‌ی ئیسلام بووه...هه‌رچه‌ند زوَربهمان ئه‌و رێگایه‌مان هه‌ڵگرتووه بهلاَك كه‌متر و بگره هه‌ر زوَر كه‌متر كاری پێ ی ده‌كه‌ین وامان لێ ی هاتووه له روومان هه‌ڵنایه‌ت له ناو كوَمهڵ و دام و ده‌زگا و په‌ڕله‌مان باسی ئیسلام بكه‌ین(بهلاَم ماموَستای خوَشهویست وانه‌بوو) ماموَستا له رووی شه‌رع و فیقهه‌وه،
له رووی روونكردنه‌وه‌ی ئیسلام بوَ خه‌ڵكی و له رووی نووسین و ته‌فسیر كردنی قورئان و به‌كارهێنانی وشه‌ی جوان و پهڕبهپێستی له كاتی خووتبهكانا به‌كار ئه‌هێناو شاره‌زاییه‌كی باشی هه‌بوو..قوتبی سه‌رده‌م بوو... ماموَستا به تایبه‌ت له‌سه‌ر هه‌ندێك شتی سه‌ره‌كی وه‌ك ده‌ستووری ولاَت، حوكمڕانی و دهسهلاَت و جیهاد و چوَنییهتی ده‌عوه‌تكردنی خه‌ڵكی بوَ ناو باوه‌شی ئیسلام و گرنگی ئیسلام و مووسڵمانان زوَر به جوانی روون ده‌كرده‌وه‌و هه‌وڵی بوَ ده‌دا و زوَر به پهروَشهوه بوو بوَی..ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه ئهمڕوَ به داخه‌وه ماموَستایانی ئایینی نا‌وێرن خوَی لێ ی دهن و یان به شێوه‌ییه‌كی تر ته‌فسیری بوَ ده‌كه‌ن ماموَستا زوَر به جوامێرانه‌وه حه‌كیمانه روونی ده‌كرده‌وه و سڵی له كه‌س نه‌ده‌كردووه چونكه ده‌یزانی كاتێ ئایاتی خوای گه‌وره خوێندرایه‌وه ده‌بێ به پێ ی توانای بیركردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه باسی ده‌كات حه‌قه خوَی بدرێتێ. له خوتبهیهكدا كه باسی ده‌ستووری كوردستان ده‌كا و ده‌فه‌رموێ"" بهغداكه جاران دار الخلافه بووه جێ ی هێمنی و ئاشتی و برایه‌تی بووه...ئه‌و خه‌ڵكه نه‌یاره هاته ولاَتمانهوه به‌روبومی خوێن و شه‌ره‌فمان حهلاَل بوو...
بووه‌ئه‌و فهزائیحهی كه به شعبی ئێراقی كرا ئه‌مریكاش خوَی رووی نیه كاسێت و شریته‌كانی لێ ی بدا...ئێمه قورئانێكمان هه‌یه پێویستمان به پینه‌و پهڕووی هیچ كه‌س نییه..ئه‌بێ توَ ئاوا ئه‌و دینه وه‌رگرێ و ئه‌وا حوكام تێ ی بگه‌ینێ و هه‌مووی خه‌تای حوكامی عه‌ره‌به...هه‌ر روَژهی حكومه‌تێ بگوڕێ و دهسلاَتێك بگوَرێ و ده‌ستوورێك به ئاره‌زوی حیزبه‌كه‌ی خوَی دابنێ و من و توَش ملكه‌چی ببین و بچینه پیروَزبای...له‌گه‌ڵ رێزم بوَ هه‌مووان ئه‌وه به دروَ خستنه‌وه‌ی خوَمانه... ئه‌و به‌چكه كوردانه‌ی ئهمڕوَ بوونه‌ته عه‌لمانی و ده‌ستووری به عهلممانی ئه‌نووسن و مووسڵمانان ئهمڕوَ ملی بوَ كه‌چ ئه‌كه‌ن و ته‌سلیمیان ئه‌بن هه‌موو ئه‌گه‌ڕێته‌وه بوَ حوكامهكهی عه‌ره‌ب...ده‌ستورێكیان داناوه نازانی له كوردستان نووسراوه یان له واشنگتوَن...بوَ خه‌ڵكێكی به دین نووسراوه یان بێ دین... خوَ ئه‌گه‌ر من خووتبهیك بوَ ئێوه باس بكه‌م و ئێوه‌ش خه‌وتان لێ بكه‌وێ ئه‌وه من موعه‌ره‌ز نیم و هیچ مه‌سئولییه‌تێك ناكه‌وێته سه‌ر شانم. بهلاَم مه‌سئولییه‌تی خوا ئه‌كه‌وێته سه‌ر شانم نابێ بوَتی روون بكه‌مه‌وه. ئه‌م جیله كه هاتووه، جیلی ئهمڕوَبه تایبه‌ت له وه‌ختێكی خراپا هاتووه، ده‌می مه‌لا و عوله‌ماو موسسهقهفین قوفڵی لێ ی دراوه، نا‌وێرن، كه‌س ناوێرێ ئیسلامی راسته‌قینه باس بكات. مووتهههم ئه‌كرێ..""
له‌باره‌ی كورد و كوردایه‌تی كه زوَر باسی ده‌كرد ده‌یفه‌رموو"" كورد ئاوارهكرا، هه‌موو خه‌ڵك بوو به حكومه‌ت...هه‌موو خه‌ڵك پێگه‌یشت...هه‌روا بزانین ئیسلام بریتییه له دوو ركعه‌ت نوێژ...ئیتر ئاگات له حكومه‌ت، وه‌زاره‌ت، ره‌ئیس وزرا نه‌بێ... ئه‌گه‌ر هه‌ر به ناوی كوردایه‌تیه‌وه بیكه‌ین نابین به هیچ....ئه‌گه‌ر به ناوی ئیسلامهتیشهوه وبیكهین نامانكهن به حكومه‌ت و نامانكهن به هیچ ...چونكه واده‌زانن كه ئیسلام هاته سه‌ر حكوم، هه‌رچی عاره‌ق خوَر هه‌یه ملی ئهبڕدرێًتهوه...هه‌رچی ئافره‌تی سفوور هه‌یه له ملی ئه‌درێ...ئیسلامیان كردووه به ئه‌ژدیها له‌و خه‌ڵكه، كێ له هه‌موو به‌ڕێزتره ئه‌وه ده‌كرێت به خه‌لیفه ...ئه‌گه‌ر كوردێك به‌ڕێز و باش بوو له ناو هه‌موو عاله‌م دا ، و هه‌موو كات لای ئیسلام ئینسان به‌ڕێزه و كورد‌و عه‌ره‌ب فه‌رقی نییه ...ئیسلام ته‌ماشای ئه‌خلاق و عه‌داله‌ت و دادگه‌ری ئه‌كا كێ ئه‌و سیفه‌تی هه‌بوو ئه‌وه ده‌كرێ به خه‌لیفه""...له‌باره‌ی یه‌كبوون و یه‌ك رێزی زوَر جار ته‌ئكیدی ده‌كرد و ده‌یفه‌رموو""" هه‌موو كات ده‌بێ یه‌ك بین وهحهدهت و یه‌ك ده‌س و یه‌ك هه‌ده‌ف بین.. چیمان كردووه بوَ ئیسلام..یه‌كێ خوَی ناو ناوه پارتی یه‌كێ خوَی ناو ناوه یه‌كێتی، یه‌كگرتوو، حه‌ره‌كه‌ی ئیسلامی...ئومیهدهوارم یه‌ك ده‌س یه‌ك دڵ بین...وه‌حده‌ت وبرایه‌تی نوقته‌ی سه‌ره‌كی قه‌زییه‌كه..پێویسته ئهمڕوَ یه‌ك بین به ئیسلامی و غه‌یری ئیسلامی.""
له نووسینه‌كانیدا ره‌نگ ده‌داته‌وه كه زوَر به خه‌می ئه‌وه‌وه بوو كه كێ حكوم بكات و كاروباری ئه‌م مووسڵمانانه كێ بیبات به رێێوه وه‌ك له بابه‌تێكی دا كه نووسیوه به ناوی كام زانا میراتگری پێغه‌مبه‌رانه؟؟""با ئاوێنه‌یه‌ك دابنێن سه‌یری كار‌و كرده‌وه‌ی كاربه‌ده‌ستانی پێ ی بكه‌ین بزانین چی ده‌بینین؟؟"" ئه‌وه‌ی كه وه‌ك لاوییهك ئازارم ئه‌دا به‌رامبه‌ر ماموَستا كه هه‌ندێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ر به لایه‌نێكی هه‌ندێ نییه...ئاماده نین گوێ ی بوَ بگرن، بگره بوَشیان بكرێ پاشقولی لێ ی ئه‌ده‌ن چونكهههندێك ئه‌وه‌نده‌ی وه‌فای بوَ حیزبه‌كه‌ی هه‌یه و له ناخی حیزبه‌كه‌یدا توواوه‌ته‌وه ئه‌وه‌نده ئه‌و وه‌فاییه‌ی بوَ ئیسلام نییه ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه ئامانجی رێك و پێكی خوَی و مووسڵمانانهی خوَی نه‌پێكێ!!بهلاَم ماموَستا ره‌حمه‌تی حیزبی وه‌ك وه‌سیله به‌كارده‌هێنا و حه‌زی ده‌كرد حیزبه‌كه‌ی خزمهتكارو ره‌حمه‌ت بێ بوَ گه‌ل و هوَزو نه‌ته‌وه‌كه‌ی، نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه!! هه‌روه‌ك له زاری كوڕی ماموَستا(عرفان) كه باسی ده‌كات و ده‌ڵێت: هه‌موو جار جه‌نابی ماموَستا مه‌لا عوسمان رابه‌ری مه‌زن و باوكی ره‌حمه‌تیشم ده‌یانفه‌رموو: ئێمه ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌مان بوَ بلاَوكردنهوهی په‌یامه‌كه‌ی خوا دروستكردووه حه‌زمان له ڕشتنی خوێنی كه‌س نه‌بووه. ...ئه‌مانه نه‌ك به‌رامبه‌ر ماموَستا وان به‌ڵكو به‌رامبه‌ر هه‌ندێ كه‌سایه‌تی تر وه‌ك ئه‌وانه‌ی كه وه‌ك ماموَستا بوَ ئیسلام به پاكی به یه‌ك دڵی هه‌وڵ ئه‌ده‌ن...
گوێ ی له‌وه ناگرن كه ئه‌مانه كوَلهكهی ولاَتن و ده‌بێ گوێ یان بوَ بگردرێ...ماموَستا فكرهییهكی گشتی هه‌بوو له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه ده‌دوا كه گرنگن بوَ ژیان و له ژیانی روَژانه دووباره ده‌بنه‌وه‌و سه‌ره‌كیترین لقه‌كانی ژیان بوون. ئیسلام خوَی شه‌رم له‌كه‌س ناكات ئه‌و به‌رنامه‌ش كه هه‌یه بوَ سوودی هه‌موو مروَڤایهتی یه نه‌ك بوَ چه‌وسانه‌وه‌یان ..زوَر به‌خه‌مه‌وه ده‌ستی ده‌خسته سه‌ر هه‌ندێ بابه‌تی گرنگ كه هه‌ندێ كه‌س پێ یان بڤه بوو ئه‌مه‌ش ته‌نها له‌به‌ر خاتری خوای گه‌وره‌و سه‌ركه‌وتنی مووسڵمانان بوو. هه‌ندێ بابه‌ت كه له‌سه‌رده‌می رژێمی به‌عس له‌سه‌ری دهدواو گرنگی پێ ی ده‌ده‌ات...ئه‌و كات حسێبی بوَ رژێمی به‌عس نه‌ده‌كرد!! ئه‌ویش له‌به‌ر خاتری خوای گه‌وره نه‌ك به ته‌ماشا سووك كردن...ماموَستا وه‌ك دارێكی به‌ردا وابوو ئه‌وه‌ی ده‌یویست لقه‌كانی داره‌كه بشكێنێت و به‌ردی تێ ی ده‌گرت بهلاَم ئه‌و داره به‌رداره میوه جوانی بوَ بهردهدایهوهو سێبه‌ری بوَ ده‌كرد!! هه‌موو كات به‌رژوه‌ندی ولاَتی له پێش هه‌موو شته‌كانه‌وه دانابوو به پێ ی به‌رنامه‌ی خوای گه‌وره و ده‌یووت" كوردستان له چاومان باشتر ده‌پاریزین و تا دوا دڵوَپهی خوێنمان دیفاع ئه‌كه‌ن،
هه‌ر كه‌سێ هه‌ڵسێ زه‌ربی سفرمان بكات ئه‌وه تێ ی نه‌گه‌یشتووه و له دین نه‌گه‌یشتوو، من به یه‌كێك له واجباتی ئیسلامی ده‌زانم". یه‌كێك له بواره فیكرییه‌كانی كه گرنگ بوو به‌لایه‌وه‌و به پێویستی ده‌زانی مه‌سه‌له هیجره‌ت بوو كه له وتارێكیدا كه باسی هیجره‌ت ده‌كات و هه‌موو كات له گوێم‌دا ده‌زره‌نگێته‌وه كه ده‌یفه‌رموو: "هیجرت به مانا روو وه‌رچه‌رخاندنه له كه‌لیمه‌ی زاڵمان، پشت كردنه له كه‌لیمه‌ی زاڵمان" له باره‌ی جیهاده‌وه فكره‌ی وابوو كه زوَر جوان بوَی چووه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه پێ وابوو ئیسلام بێ چه‌ك و خوێن نایه‌ته به‌رهه‌م و ده‌بێ ئوممه‌تی ئیسلامی وه‌ك هه‌موو گه‌لانی تری جیهان خاوه‌ن قودره‌ت و جه‌یش و سوپا بێت وه ده‌یفه‌رموو ده‌بێ مووسڵمانان وه‌ك ئیمام به‌ننا ده‌فه‌رموێ: هێزێكی چه‌كداریان هه‌بێت كه ئه‌گه‌ر هێزێك یان ناحه‌زێك به‌ربه‌ست بوون له رێگای بلاَوبوونهوهكهی په‌یامه‌كه‌ی خوادا ئه‌م هێزه چه‌كداره به‌رهه‌ڵستیان بوه‌ستێته‌وه‌و بیانترسێنێ...ماموَستا هه‌موو كات فكرهییهكی روحی هه‌بوو كه ئه‌مه‌ش له گوفتارهكانیدا بوَمان ده‌رده‌كه‌وێت كه له مهولودێكدا وتوویه كه ده‌یفه‌رموو" خوَزگه له‌م یاده شكوَدارهدا ئیسلام و مووسڵمانان خاوه‌ن ده‌وڵه‌ت ده‌بوون و چه‌ندین بوَمب و مووشه‌كی دوورهاوێژ تاقیده‌كرانه‌وه، نه‌ك به‌و شێوه لاوازه ئێستا یادی سه‌ركرده‌و موجاهیدان بكرێته‌وه!" بیركردنه‌وه‌و هه‌ڵوێستی ماموَستا، ئاكارو و هه‌ڵس و كه‌وتی و شه‌هامه‌تی...له قسه كردن و هه‌ڵوێستدا بوَ ئیسلام و مووسڵمانان...له ته‌فسیركردنی ئایه‌ته‌كان و نووسیهكانی به‌ڕاستی جێ ی تێڕامانن.. بوَ ئه‌وه كه‌سانه‌ی كه ده‌یانه‌وێ به‌و شێوه له ژیانیاندا بژین..
ده‌بێ ته‌ماشای كه‌سانی وه‌ك ماموَستا بكرێ بوَ ئه‌م سه‌رده‌مه. ئاكارو هه‌ڵس و كه‌وتی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه و سلم) و سه‌حابه و تابیعین زوَر له پێشترن و ده‌بێ له‌وانه‌وه فێری هونه‌ره‌كانی ژیان بین. ماموَستاش كه به‌ڕاستی هه‌ڵس و كه‌وتی ئه‌وانی به پێ ی توانای ده‌ره‌جه‌ی ئینسانی خوَی وه‌رگرتووه‌و له ژیانی دا ره‌نگی پێ ی داوه‌ته‌وه بوَیه ئێمه‌ش رێز له‌و كه‌سانه ده‌گرین كه رێز له خوای گه‌وره جل جلاله و پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه و سلم)و ئیسلام ده‌گرێت...له كوردستان له سالانی دوای هه‌شتاكان ته‌وژمی غه‌یری ئیسلامی و عه‌لمانی روویان كرده ناوچه‌كانی كوردستان ئه‌و كات، ماموَستا هه‌ڵوێستی هه‌بوو. به‌ڕاستی ئه‌وه‌ی كه هه‌یه به‌روبوومی ئه‌و كات ماموَستا بوو بوَیه هه‌روا ناوی ده‌مێنێته‌وه له گه‌ڵ ماموَستاكهی خوَی م. مه‌لا عوسمان خوای گه‌وره به به‌هشتی خوَی شادیان بكات. چونكه ئه‌وه‌ی ئهمڕوَ كه هه‌یه‌و ده‌وترێت و هه‌ركه‌س بێ گوێدانه هه‌ندێ ناراحه‌تی و بێ ئه‌وه‌ی به كوَسپی ناخوَش ناخوَش دا تێپه‌ڕێت وه‌ك گرتن، ئازار دان و پلان بوَ دانان به جوَرهها شێوه ئێستا ئه‌وه نه‌ماوه. ته‌نها ئه‌وه ماوه كه كه‌سێك لای خوای گه‌وره به‌ڕاست و دروستی گرتبێ ئه‌وه‌یه كه زوَر ئازاری بده‌ن یان دو تا سێ سه‌عات بانگی ده‌كه‌ن بوَ ئاسایش ئه‌گه‌ر كارمه‌ند بێت چاو ئه‌خه‌نه سه‌ری و ئه‌گه‌ر قوتابی بێت ته‌عین ناكرێت بشكرێت به دره‌نگ ده‌كرێت!! بهلاَم ماموَستا ئه‌و كاته له گه‌ڵ چه‌ند ماموَستایهك به په‌نجه‌ی ده‌ست ئهژماردران به هه‌موو ناره‌حه‌ت و ناخوَشییهكدا تێپه‌ڕین...بوَیه بیركرنه‌وه‌و نووسینه‌كانی قه‌ت نامرن و هه‌میشه زیندوون. بوَیه بهوڕاستی جێ ی تیِڕامانه بیڕوڕاكانی...با رابمێنین له ئیسلام و ئه‌و مووسڵمانانهی كه ئه‌و كات له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه و سلم) بوون ئیسلامی راسته‌قینه‌مان بوَ ده‌رده‌كه‌وێ بوَمان ده‌رده‌كه‌وێ كه به‌ڕاستی ئه‌و هه‌ڵس و كه‌وته‌ی جه‌نابی ماموَستا كردوویه جێ ی تێڕامانه و جێ ی ئه‌وه‌یه ده‌رسی لێ وه‌رگرین و فێربین چوَن له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ره‌كه‌مان هه‌ڵس و كه‌وت بكه‌ین.
هه‌رچی گه‌وره‌ی و رێز و هه‌یبه‌تی ئینسان هه‌یه له بیركردنه‌وه‌ی دایه نه‌ك له جه‌سته‌و هه‌یكه‌لی نه‌ك له جل و به‌رگه‌كه‌ی. هه‌ر وه‌ك پاسكاڵ ده‌ڵێت" تمام شأن و عڤمت انسان در فكر است." واته: هه‌رچی ویقار و گه‌وره‌ی مروَڤ هه‌یه له فكریایهتی." ئه‌مه‌ش له فكری ماموَستایا به‌دی ئه‌كرا ئه‌و فكره جوانه‌ی كه له دوای خوَی به‌جێ هێشت... له‌دوای هه‌ر روحێكی پاكه‌و فكرێك پاك هه‌یه و بوَیه بیركردنه‌وه‌ی ماموَستا له‌سه‌ر یاسای جوان و رێك و پێكی ئیسلام بنیاتنرابوو... ماموَستا چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ی نه‌ده‌كرد كه كه‌سێكی تر كاروباره‌كانی بوَ جێ به‌جێ بكات و چاوه‌ڕوانی بكات به‌ڵكو هه‌موو كات ماندوو نه‌ناسانه هه‌وڵی ده‌دا بوَ ئه‌م وته‌یه‌ش ته‌فسیره‌كه‌ی و كتێبه‌كانی و بیركردنه‌وه‌كانی كه نه‌مردون و ماون شاهێدن. شتێكی تر كه له ماموَستایا به‌دی ده‌كرا كه‌سێكی باش و نه‌رم و نیان بوو له گه‌ڵ هاوڕێكانیا و دوَست و براكانیا هه‌روه‌ك عیرفانی كوڕی ده‌ڵێت" باوكم پێی ده‌وتین ڕوَله ئه‌گه‌ر له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌م مینیان دانا پێم مه‌ڵێن بار رقم له كه‌س نه‌كه‌وێ". هه‌روه‌ك ئه‌بو عه‌لی سینا وته‌یه‌كی جوانی هه‌یه و ده‌ڵێت" نیشانه‌ی دوَستی بش ئه‌وه‌یه كه هه‌ڵه‌كانت بپَوَشی و نهێنییه‌كانت ئاشكرا نه‌كات" به‌ڕاستی له كوردستانا كه‌سانی وه‌ك ماموَستا چ شاعیر و گه‌وره پیاوانی ولاَت و ماموَستایانی ئایینی وه‌ك شێخ سه‌عیدی پیران و قازی محمد و شاعیرانی وه‌ك مه‌وله‌وی و مه‌حوی و ماموَستایانی ئایینی وه‌ك ماموَستا مه‌لا عوسمان(خوا لێ ی خوَش بێت) و...هتد. كه ده‌بێ زوَر باسبكرێن بوَ ئه‌وه‌ی ژیاننامه‌یان ببێته ده‌رسێك بوَ ئه‌م نه‌وه‌ی ئهمڕوَ.
هه‌ردی ئه‌نوه‌ر
قوتابی كوَلێژی
"الامام الاعڤم-رحمه الله عنه- الجامعه- كركوك
به‌شی((اصول ا‌لدین))
سه‌رچاوه‌كان:
1-گوَڤاری مه‌ردێ ڕێ ژوماره2
وتاره‌كانی:
هیجره‌ت
مه‌سه‌له‌ی كورد و نه‌ته‌وه‌ایه‌تی_هه‌ولێر_
ده‌ستووری كوردستان
2- مه‌راسیمی به‌خاكسپاردنی جه‌نابی م. احمدی كاكه محمود
3-سید قطب و بیداری اسلام((تألیف: فائز ابراهیم محمّد))