یوڤێنتوس جارێكی دیكه نه‌یتوانی له‌رۆماوه به‌براوه‌یی بگه‌ڕێته‌وه‌و له‌گه‌ڵ لازیۆ یه‌كسانبوو.
له‌خوله‌كی 25 له‌ئه‌نجامی هه‌ڵه‌یه‌كی ئۆگبۆنا لێدانی سزا بۆ هه‌ڵۆكانی رۆما هه‌ژماركراو بۆفۆن به‌كارتی سوور كرایه ده‌ره‌وه‌و كلۆزه لازیۆی به‌گۆڵێك پێشخست، به‌ڵام له‌نیوه‌ی دووه‌می یارییه‌كه لۆرێنتی نه‌یهێشت یارییه‌كه به‌دۆڕانی یۆڤی كۆتایی پێبێت و ئه‌نجامی یارییه‌كه‌ی یه‌كسانكرده‌وه.
به‌ر له‌ویارییه بیانكۆنێری 21 یاریی له‌سه‌ر یه‌كتری له‌كاڵچیۆ بردبۆوه‌و له‌م یارییه نه‌یتوانی درێژه به‌بردنه‌وه‌كانی بدات.
یۆڤی به‌م بردنه‌وه‌یه‌ی ژماره‌ی خاڵه‌كانی بۆ 56 خاڵ به‌رزكرده‌وه‌و هه‌ڵی كه‌مكردنه‌وه‌ی جیاوازیی خاڵه‌كانی نێوانیانی بۆ 6 خاڵ بۆ رۆما هێشته‌وه.