26/01/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
كۆبوونەوەیەكی كۆسرەتو هێرۆ و بەرهەم شكست دەهێنێت
شەوی رابردوو 25/26-1-2014 بۆ چارەسەركردنی كێشەی نێوان باڵەكانی یەكێتی، هەرسێ بەرپرسی باڵای ئەو حیزبە (كۆسرەت رەسوڵ، بەرهەم ساڵحو هێرۆ ئیبراهیم) كۆبوونەوەیەكی نێوانیان شكست دەهێنێت.
شەوی رابردوو وەك دوا كۆبوونەوەی پێش وادەی كۆنگرە، هەریەكە لەو سێ سەركردەیەی یەكێتی كۆبوونەوەیەكیان سازكردووە، بەڵام نەگەیشتوونەتە هیچ رێكەوتنێكو د.بەرهەمو كۆسرەت رەسوڵ كۆبوونەوەكەیان جێهێشتووە.
، كۆبوونەوەكەی شەوی رابردوو لە دەباشان سازكراوە.
لەچەند رۆژی رابردوودا وەفدێكی كۆماری ئیسلامی ئێران لەهەرێمی كوردستان بوونو یەكێك لە ئامانجەكانیان رێكخستنی ئەو سێ باڵەی یەكێتی بووە.
، كە هەریەكە لە كۆسرەت رەسوڵو بەرهەم ساڵح باڵێك بوونو لە بەرەیەكدابوون، هێرۆ ئیبراهیمیش لە بەرەیەكی دیكەدا.
ململانێی ئەم سێ باڵەی یەكێتی كە ئێستا بووەتە دوو باڵ بەرامبەر هێرۆ ئیبراهیم، بۆچوونی جیاوازیان لەسەر سەركردایەتی یەكێتی هەیە.
چەندین كادیری پێشكەوتووی یەكێتیش فشاریان خستووەتە سەر ئەو باڵانە بۆ چارەسەری گرفتەكانیان.