26/01/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
رۆناڵدۆ: ده‌بووه جوانترین گۆڵ له ته‌مه‌نی یاریكردنمدا
كریستانۆ رۆناڵدۆ هێرشبه‌ری یانه‌ی ریاڵ مه‌درید داخ بۆ ئه‌و هه‌له ده‌خوازێت كه نه‌یتوانی گۆڵی پێ تۆمار بكات كه له‌وانه‌یه ببوایه جوانترین گۆڵ له ته‌مه‌نیدا.
دوای یارییه‌كه رۆناڵدۆ له باره‌ی ئه‌و هه‌له‌ی له‌گه‌ڵ غه‌رناته بۆی دروست بوو نزیك بوو گۆڵێكی جوان تۆماربكات، وتی ده‌بووه جوانترین گۆڵ له ته‌مه‌نی یاریكردنمدا، به‌ڵام به‌خت یاوه‌رم نه‌بوو، گۆڵچی غه‌رناته له شوێنێكی گونجاو‌دا بوو بۆ گێڕانه‌وه‌ی تۆپه‌كه، بێگومان ده‌بووه گۆڵێكی خه‌یاڵی.
له باره‌ی ئه‌و ئاهه‌نگه‌یش كه هانده‌ران بۆیان ساز كردبوو رۆناڵدۆ وتی تۆپی ئاڵتونییه‌كه هی هه‌موو خێرانی ریاڵ مه‌دریده به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه له یانه‌كه كار ده‌كه‌ن، سوپاسی هانده‌رانیشی كرد كه له ماوه‌ی دوو ساڵی پێشوودا زۆر به گه‌رمی هانیان داوه و پشتگیریان لێ كردووه.
وتیشی له راستیدا له چه‌ند ساڵی رابردوودا هه‌ستی به پشتگیری گه‌وره‌ی هانده‌ران كردووه چی له یاریگا و چی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگا، وتیشی ده‌مه‌وێت له‌سه‌ر ئه‌م شێوازه به‌رده‌وام بم.