25/01/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
داواكارييهكانى بزووتنەوەی گۆڕان له پارتى
(ئارام شێخ محەمەد) ئەندامی لیژنەی دانوستانكاری بزوتنەوەی گۆڕان لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا راگەیاند: كۆبونەوەكەی سبەینێ درێژە پێدەری كۆبونەوەكانی رابردوو دەبێت و زیاتر دەچینە ناو وردەكاریەكانی دابەشكردنی پۆستەكان.
بڕیارە سبەینێ وەفدی دانوستانكاری پارتی دموكراتی كوردستان بەسەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی و بزووتنەوەی گۆڕان بەسەرۆكایەتی عومەری سەید عەلی لەشاری هەولێر كۆببنەوە.
وتیشی: ئێمە بۆ سبەینێ لیستی خۆمان ئامادەكردووە و لەكۆبوونەوەكەدا دەیخەینەڕوو.لەبارەی ئاشكراكردنی داواكاریەكانیان، ئەو ئەندامەی لیژنەی دانوستانكاری گۆڕان ئامادە نەبوو هیچ زانیارییەك ئاشكرابكات.
به پێی سهرچاوه رۆژنامەوانیهكان بزووتنەوەی گۆڕاندا داوای پۆستی جێگری سەرۆكی حكومەت كردووه و بۆ ئەو پۆستەش یەكلابووەتەوە كە مستەفای سەید قادر كاندید بكرێت.
ههروهها بزوتنەوەی گۆڕان داوای وەزارەتەكانی (ناوخۆ، دارایی، تەندورستی و ئاوەدانكردنەوە) دەكات، لەگەڵ دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم.