له‌یه‌كه‌م یاریی قۆناخی دووه‌می خولی یانه‌كانی ئه‌ڵمانیا، بایێرن میونشن به‌دوو گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر له بۆروسیا مونشگلادباخی مێوانی برده‌وه یه‌كه‌مبوونی خۆی قایمتركرد.
هه‌رچه‌نده فرانك ریبێری به‌شداریی له‌یارییه‌كه نه‌كردو ئاریان رۆبنیش له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گه‌وه سه‌یری یارییه‌كه‌ی ده‌كرد، به‌ڵام پیاوه‌كانی گواردیۆلا ئاستێكی به‌رزیان پێشكه‌شكردو دوو گۆڵیان له‌رێگای ماریۆ گۆتزێ و تۆماس مۆله‌ر (به‌لێدانی سزا) تۆماركرد‌و سێ خاڵی گرنگیان ده‌سته‌به‌ركرد.
باڤارییه‌كان به‌م بردنه‌وه‌یان ژماره‌ی خاڵه‌كانیان بۆ 47 خاڵ به‌رزكرده‌وه‌و جیاوازی خاڵه‌كانیان له‌گه‌ڵ بایێر لیڤه‌ركوزنی دووه‌م كرده 10 خاڵ.