24/06/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئیسلام وعەلمانیەت ،دووڕیانی لێكجیابوونەوە ١
دووڕیانی لێكجیابوونه‌وه
پێرست
پێشكه‌ش بێت ...
سوپاس و پێ‌زانین ...
پێشه‌كی ...
به‌شی یه‌كه‌م : پێناسه‌ی عه‌لمانیه‌ت له‌ڕووی زمانه‌وانی و زاراوه‌وه
باسی یه‌كه‌م : عه‌لمانیه‌ت له‌ڕووی زمانه‌وانیه‌وه
باسی دوووه‌م : عه‌لمانیه‌ت وه‌كو چه‌مكێكی لاستیكی له زاراوه‌دا
به‌شی دوووه‌م : هوَكارهكانی سه‌رهه‌ڵدانی عه‌لمانیه‌ت له‌ئه‌وروپادا
باسی یه‌كه‌م : لادان و ده‌سكاریكردن له ئایندا
باسی دوووه‌م : سه‌ركێشیی و لهسنووردهرچونی كڵێسا
باسی سێهه‌م : شوَڕشی فه‌ڕه‌نسی
باسی چواره‌م : تێوَری په‌ره‌سه‌ندن(داروینیزم)
به‌شی سێهه‌م : هوَكارهكانی سه‌رهه‌ڵدانی عه‌لمانیه‌ت له جیهانی ئیسلامییدا
باسی یه‌كه‌م : له‌ڕێلادان له‌نێو ئومه‌تی ئیسلامییدا
باسی دوووه‌م : پیلانه ده‌ره‌كیه‌كان
به‌شی چواره‌م : ڕه‌نگدانه‌وه‌ی عه‌لمانیه‌ت له ژیانی ئه‌وروپیدا
باسی یه‌كه‌م : عه‌لمانیه‌تی حوكمڕانی
باسی دوووه‌م عه‌لمانیه‌تی ئابووریی
باسی سێهه‌م : عه‌لمانیه‌ت له‌زانست و مه‌عریفه‌دا
باسی چواره‌م : عه‌لمانیه‌ت لهههردووولایهنی كوَمهلاَیهتی و ئاكاردا
باسی پێنجه‌م : عه‌لمانیه‌ت له ئه‌ده‌ب و هونه‌ردا
به‌شی پێنجه‌م : تێڕوانینی ئیسلام و بووژیان و دیارده‌كانی
باسی یه‌كه‌م: سیاسه‌تی حوكم له ئیسلامدا
باسی دوووه‌م : پێگه‌ی حوكمڕانی و گرنگیهكهی له ئیسلامدا
باسی سێهه‌م : گه‌شه‌و سه‌ر هه‌ڵدانی ده‌وڵه‌تی ئئیسلامی
باسی چواره‌م : سروشتی حكومه‌ته‌كه‌ی پێغه‌مبه‌رو مه‌شخه‌ڵه‌كانی
باسی پێنجه‌م : ده‌وڵه‌تی ئیسلامی پاش كوَچی دوای پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌علیه‌وسلم)
باسی شه‌شه‌م : چه‌مكه‌كانی سیستمی سیاسی ئیسلامی
باسی حه‌وته‌م : تێڕوانینی ئیسلام بووزانست و مه‌عریفه
باسی هه‌شته‌م : مه‌شخه‌ڵه‌كانی ئابوووری ئیسلامی
پێشه‌كی
مرۆڤایه‌تی به‌تێپه‌ڕینی چاخه‌كان، به هه‌وراز و نشێو و به‌رز و نزمی فره‌چه‌شندا تێپه‌ڕیوه، وه‌كو ئهنسروَپوَلوَگهكان ـ مرۆناسان ـ باسیان لێوه‌كردووه، به ئه‌ندازه‌ی قوَناغهكانی ته‌مه‌نی هه‌ر مرۆیه‌كی ئاسایی، مرۆڤایه‌تیش قوَناغی جوداجودای له ژینیدا ناسیوه و، ده‌ست و په‌نجه‌ی له‌ته‌كدا نه‌رمكردووه، له‌مێژه‌وه ئه‌و ڕاستیه ده‌دره‌وشێته‌وه، كه هه‌ر سه‌رده‌مێك له‌سه‌رده‌مه‌كان، دۆخ و سیفاتی تایبه‌تی خوَیان هه‌بووه و، به په‌ره‌گرتنی ڕووداو و پێشهاته‌كانیش، گوَڕانیان به‌سه‌ردا هاتووه و ناوهڕۆك و مهغزایان بهڵگهنمای تری وه‌رگرتوه، مرۆیش، له هه‌ریه‌كێك له‌م قوَناغانهدا، هه‌ڵگری ئه‌دگار و بیروباوه‌ڕ و ئاینزای ههمهجوَر بووه.
دیاره بارگوَڕان و ئاڵوگۆڕی وه‌رز و بارودۆخه‌كان، مرۆی كردووه بهبوونهوهرێكی عهقڵئاوهر و بیركه‌ره‌وه، ئه‌م سیفه‌تانه‌ش، ههرلهئهزهلهوه كردگار وه‌كو تۆوێك له‌مرۆدا چاندوویه‌تی و له‌زه‌وی تێڕامان و وردبوونهوهدا پاراویكردووه و له‌جیهانی ڕاسقانیشدا ورده ورده به پێی داخوازی و پێویستیه‌كانی ژینی، به‌روبومه‌كه‌ی چنیوه‌ته‌وه.
له‌وه‌ته‌ی مرۆ له‌م سه‌ر زه‌مینه بوونی هه‌یه و به‌درێژای ئه‌و ماوهتولانیه، سه‌ر ده‌مێك نه‌بووه كه بۆ ڕێنمونی و ڕێبهدێییكردنی مرۆكان، په‌روه‌ردگار، په‌یامبه‌رێك، یاخود ڕێپیشاندهرێكی ڕه‌وانه نه‌كردبێت، بۆ هه‌ر نه‌وه‌یه‌ك چاوساغێكی ناردووه، وه‌ك ده‌فه‌رموێت:إِنَّا أَرْسَلْنَاكَ بِالْحَقِّ بَشِيرًا وَنَذِيرًا ۚ وَإِنْ مِنْ أُمَّةٍ إِلَّا خَلَا فِيهَا نَذِيرٌ (فاطر: 24) .
بێگومان، له‌گه‌ڵ دروستبوونی سه‌ره‌تایی مرۆدا و لهقوَناغی كوَرپهلهییدا، خودای گه‌وره تۆوی خێر و چاكه و ئه‌نگێزی خراپه‌كاریی تێدا ڕوواندووه، تاكو بیانكاته ماكی تاقیكردنه‌وه و له‌هه‌مان كاتیش‌دا توانستی جوداكردنه‌وه‌ی چاكه‌ی له خراپه بێبهخشیوه و، كردوویه‌تیه بوونه‌وه‌رێكی خاوه‌ن ئیراده، هه‌روه‌ك له دنیاشدا هوَكارهكانی ته‌فره‌دان و بێئاگایی و سه‌رگه‌رمیی خولقاندووه، وه‌لێ له‌ڕێی پهیامهكهیهوه، هوَشداریی داوه‌ته مرۆكان، كه له ڕێبازی ڕاستینه لانه‌ده‌ن و به‌دووی بانگه‌وازه‌كه‌یدا بڕۆن، له‌م هوَشدارییهشدا، هیچ زوَركارییهكی نه‌سه‌پاندووه و مرۆی به ته‌واوی مانا ئازادكردووه، تاكو كه‌س نه‌توانێت بیری به‌لای كوَیلهیی و ژێرده‌سته‌یی و بێتوانایی خوَیدا بچێت.
به‌ڵێ، ئه‌وه مرۆیه ته‌نیا كائینی ئازاد و سه‌ربه‌ست، هه‌ر ئه‌وه خاوه‌ن توانای تێڕامان و لێوردبوونه‌وه، بۆ خۆی سه‌ر پشكه كام له دوو ڕێگه‌كه هه‌ڵده‌بژێرێت:إِنَّا هَدَيْنَاهُ السَّبِيلَ إِمَّا شَاكِرًا وَإِمَّا كَفُورًا (الانسان:3).
دواتریش، هه‌ر كه‌س ئازاده بڕوا به په‌روه‌ردگار و په‌یامه‌كه‌ی بهێنێت، یا به پێچه‌وانه‌و:وَقُلِ الْحَقُّ مِنْ رَبِّكُمْ ۖ (الكهف:29).
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و ڕاستیانه‌شدا، كه ئاشكرا و نومایانن لای هه‌موو كه‌سێك، هێشتا بههوَی زیاده‌ڕه‌وی و، زوَر جاریش بههوَی لهخوَباییبوون و توانا زوَرهكانی مرۆوه - له‌ڕابردوو و ئێستاشدا- مرۆكان ڕووده‌كه‌نه لادان و، دژی فیتره‌تی خوداڕسك و پێچه‌وانه‌ی ڕێڕه‌وی بوونه‌وه‌ران ئاراسته‌یه‌كی دیكه هه‌ڵده‌بژێرن و، عه‌وداڵی تێركردنی ئاره‌زووه كاتییه‌كان ده‌بن و، سه‌وداسه‌ری تاقیكردنه‌وه‌ی توانا و هێزه لهبننههاتوهكانیان ده‌بن و، له ئاكامیشدا كردگارهكهی خوَیان له‌بیر ده‌چێته‌وه و، چاویان به‌رپێی خوَیان نابینێت، له كوَتایشدا، له ئه‌نجامی سه‌رگرتنی هه‌ندێ بۆچوون و هاتنه‌دی چه‌ند گریمانهیهكیاندا، به ته‌واویی خودا له‌بیر ده‌كه‌ن و نكۆڵیی له‌بوونیشی ده‌كه‌ن، ئاكامه‌كه‌شی، كه‌نارخستنی شه‌ریعه‌ته‌كه‌ی خودا و، په‌كخستنی به‌رنامه و یاساكانی و، پشتگوێخستنی ڕێنمایی و ئاموَژگاریهكانی ده‌بێت .
ئه‌وه‌ی باسكرا، كورته‌یه‌كی خێرای ئه‌و پرسه‌یه، كه له‌م كتێبه‌دا، ده‌یخوێننه‌وه.
سه‌رده‌می پێش هاتنی ئیسلام - به‌ڕای مێژوونووسه ئه‌وروپییه‌كان خوَیان - به‌سه‌ده تاریكه‌كان ناوده‌برێت، ئه‌ویش له به‌ره‌نجامی ئه‌و لهخوَباییبوون و سه‌رسامبوونه‌وه هات، كه مرۆی ئه‌وروپی دوای تێكدان و ده‌سكاریكردنی ئاین و زیاده‌ڕه‌ویكردنی پیاوانی ئاین بۆی دروست ببوو، بارودۆخه‌كه گه‌یشتبووه ئه‌و ڕاده‌یه‌ی، به‌و شێوه‌یه وه‌سفی بكه‌ن.
له‌و ئان و ساته‌وه‌خته‌دا، هه‌ندێك له ده‌سته‌بژێره‌كانی ئه‌وروپا - به‌تایبه‌ت له‌فه‌ڕه‌نسا - كه‌وتنه خۆ و، ده‌ستیانكرد به سازدانی جه‌ماوه‌ر و، دژی بیروباوه‌ڕ و ئه‌فسانه پڕووپوچهكانی كڵێسا و پیاوانی وه‌ستانه‌وه، دوای ململانێیه‌كی دوور و درێژی خوێناوی، توانیان كوَتایی به‌و دهسهلاَته چه‌وسێنه‌ره دروَینهیه بهێنن كه گیان و جه‌سته‌ی مرۆی ئه‌وروپیی ئه‌وده‌مه‌ی شه‌كه‌ت كردبوو.
به‌سه‌ركه‌وتنی شوَڕشی فه‌ڕه‌نسی (1789ز)، ده‌سكرا به دوورخستنه‌وه و كه‌نارخستنی ئایینی شێوێنراوی مه‌سیحی و، دانانی یاسا ده‌ستكرده‌كان له جێی، كات تێپه‌ڕی و ئه‌و شارستانیه‌ته‌ی كه له‌سه‌ر جوداكردنه‌وه‌ی ئاین له ده‌وڵه‌ت بنیاتنرابوو، به‌رهه‌مه ماتریاڵی و بهرجهستهكهی پێگه‌یشت. به دوایشیدا پێشكه‌وتنی كارگه‌كان و، به‌رزبوونه‌وه‌ی كوَشكهكان و، به‌گشتیكردنی سامان و ده‌رامه‌ته‌كان و، لهكوَتایشدا، ههڵتوَقینی سه‌رمایه‌داره‌كان و لاكهوتنی نه‌دارانی لێ سه‌وز بوو.
مرۆیه‌كی به‌رهه‌مهێنا پێوانه و ئایدیا و دنیابینیه‌كانی، ته‌نیا له ماده‌دا قه‌تیس ما، مرۆیه‌ك خاڵیی له هه‌ر به‌هایه‌كی ئایینی ڕاستینه، مرۆیه‌ك له شێوه‌ی ڕۆبۆت، بهلاَم به قوڕمیشی ماده كار بكات!
ئه‌مه‌بوو سه‌ره‌نجامی ئه‌و ململانێ مێژووییه‌ی كه له (ئه‌وروپای تاریك)ه‌وه ههڵقولاَ و، بههوَی هه‌ندێك هوَكارهوه ـ كه له ئاینه شێوێنراوه‌كه‌ی ئه‌واندا هه‌بوو ـ سه‌ریگرت و، به گوزارشتی فه‌یله‌سوفه مولحیده‌كان: ماڵئاوایی له خودا كرا.
وه‌لێ له هه‌مووی سه‌یرتر ئه‌وه‌یه، كه‌سێك بێت و بڵێت: ئێمه‌ش وه‌كو میلله‌تانی موسڵمان، هاوچه‌شنی ئه‌وروپییه‌كان پێویستمان به ڕاپه‌ڕینێكه وێنه‌ی ڕێنیسانس، پێویستمان بهڕیفوَرمێكه هاووێنه‌ی لوَسهرییهت و كاڵڤنیهت، پێویستمان بهشوَڕشێكه وێنه‌ی شوَڕشی فه‌ڕه‌نسی، پێویستمان بهجوداكردنهوهی ئاینه له ده‌وڵه‌ت، به‌وێنه‌ی دروشمی:( دَعْ ما لِقَیْصَر لِقَیْصَر، و ما لِلّه لِلّه)!
وه‌كو ئه‌وه‌ی گوایه ئیسلام پێی وتبین: ئێوه بۆتان نیه بیربكه‌نه‌وه، جگه له زاناكانتان! هه‌میشه‌و هه‌رده‌م ملكه‌چی زاناكانتان بن و لێیان یاخی مه‌بن! كه‌س ناتوانێت له قورئان تێبگات، مه‌گه‌ر زاناكانتان! بۆتان نیه قورئان بخوێننه‌وه و سه‌یری بكه‌ن، مه‌گه‌ر به پرسی ئه‌وان! ناچنه به‌هه‌شت، مه‌گه‌ر به ڕه‌زامه‌ندی ئه‌وان! ناچنه دۆزه‌خ، مه‌گه‌ر بهتوڕهكردنی ئه‌وان! ئێوه باسی هه‌رشتێك بكه‌ن، گه‌ر به‌عه‌قڵی زاناكانتاندا نه‌چوو، ئه‌وه وانیه ! بڕۆن به‌هه‌شت لای زاناكانتانه، بیكڕن تا بچنه ناوی! دۆزه‌خیش هه‌ر به‌ده‌ست ئه‌وانه، پاره‌یان پێبده‌ن، تاكو ڕێگربن له چونه ناوی! زاناكانتان جێگری خودان و بۆیان هه‌یه به ناوی ئه‌وه‌وه قسه‌بكه‌ن! گه‌رله قسه‌ی ئه‌وان ده‌ربچن، وه‌كو ئه‌وه وایه، له‌فه‌رمانی خودا ده‌رچوبن!
یاخود ئیسلام پێی وتبین: ئه‌وه‌ی بڵێت: زه‌وی ده‌سوڕێته‌وه، بێباوه‌ڕ و كافره! هه‌ركه‌س بڵێت: شێوه‌ی زه‌وی گوَییه، كافره و گه‌ر توَبه نه‌كات، ده‌بێت به مه‌قسه‌ڵه بكوژرێت! هه‌ركه‌س گوناهی كرد، ده‌بێت له به‌رده‌م زانایانی شاره‌زا له قورئاندا، ملكه‌چ دا‌نیشێت و ئه‌وان داوای لێبووردنی بۆ بكه‌ن!
یاوه‌كو ئه‌وه‌ی خودای گه‌وره فه‌رموبێتی: ئه‌ی به‌نده‌كانم، خوَتان بۆتان نیه لێم بپاڕێنه‌وه، مه‌گه‌ر له‌ڕێگه‌ی زاناكانتانهوه! ناتوانن نوێژ بكه‌ن، به بێ پرسی زاناكانتان! ڕه‌زامه‌ندی من له ڕه‌زامه‌ندی ئه‌واندایه، توڕه‌بوونی من، لهتوڕهبوونی ئه‌واندایه!
ئه‌مانه و چه‌ندین ئه‌گه‌ری تر، كه هه‌ر كه‌سێك توَسقاڵێك ویژدانی هه‌بێت، یا كه‌مترین شاره‌زایی له قورئان و مه‌به‌سته‌كانیدا هه‌بێت، به‌باشی ئه‌وه ده‌زانێت ئیسلام به ته‌واویی پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بیروباوه‌ڕه پوچ و خورافیانه‌یه و، ئازادیی و عه‌قڵی مرۆی سه‌رپشككردووه له‌گه‌ڕان و دۆزینه‌وه و داهێنان و تێڕامان و لێوردبوونه‌وه‌دا، مرۆی هانداوه بۆ گه‌ڕان و سوودوه‌رگرتن و په‌ندوه‌رگرتن، جا ئیتر به چی بیانویه‌كی نابه‌جێ، ڕوو له ئیسلام وه‌رگێڕین و دووی یاسا ده‌سكرده‌كان بكه‌وین؟ كامه‌یه ئه‌و لێكچون و خاڵه هاوبه‌شانه‌ی كه له نێوان ئاینی شێوێنراوی مه‌سیحییه‌ت و ئیسلامدا هه‌یه؟ ئیسلام و مه‌سیحییه‌تی تێكدراو، له‌كوێدا یه‌كده‌گرن و هه‌ماهه‌نگن؟
ئایا كه‌س هه‌یه له‌وه نهفامتربێت و بڵێت: خودا سێهه‌مینی سێ خوداكهیه:( لَقَدْ كَفَرَ الَّذِينَ قَالُوا إِنَّ اللَّهَ ثَالِثُ ثَلَاثَةٍ ۘ) ( المائده: ٧٣( ؟
كێ هه‌یه له‌و كه‌سه گێڵ و گهلحۆتر بێت و بڵێت : خودا و عیسای كوڕی مه‌ریه‌م یه‌كن : لَقَدْ كَفَرَ الَّذِينَ قَالُوا إِنَّ اللَّهَ هُوَ الْمَسِيحُ ابْنُ مَرْيَمَ ۚ ( المائده:١٧) ؟ كێ هه‌یه له‌و كه‌سه كهمئاوهزتر بێت و بڵێت: مه‌سیح كوڕی خودایه:وَقَالَتِ الْيَهُودُ عُزَيْرٌ ابْنُ اللَّهِ وَقَالَتِ النَّصَارَى الْمَسِيحُ ابْنُ اللَّهِ ۖ ذَٰلِكَ قَوْلُهُمْ بِأَفْوَاهِهِمْ ۖ يُضَاهِئُونَ قَوْلَ الَّذِينَ كَفَرُوا مِنْ قَبْلُ ۚ قَاتَلَهُمُ اللَّهُ ۚ أَنَّىٰ يُؤْفَكُونَ ﴿٣٠﴾التوبه:30)!
داخۆ ئه‌و كه‌سه‌ی بانگه‌شه‌ی عه‌لمانیه‌ت ده‌كات، تا چه‌ندێك له سروشتی ئیسلام حاڵیه؟ ئایا ئیسلام له كوێدا گوێڕایه‌ڵیی كوێرانه‌ی بۆ حاكم و فه‌رمانڕه‌وا به باش داناوه؟ له‌كام شوێندا شوێنكه‌وتنی كوێرانه‌ی بۆ زاناكان فه‌رزكردووه؟ ئه‌وه كام ئایه‌ت و كامه فه‌رموده‌یه دژی عه‌قڵه و ڕێ له به‌كارهێنانی له شوێنی شیاوی خوَیدا ده‌گرێت؟
به‌ڵێ خوێنه‌ری هێژا، ئه‌وه‌ی له‌م كتێبه‌دا ده‌یخوێنیته‌وه، به‌راوردێكی نێوان ئیسلام و عه‌لمانیه‌ت و مه‌ودا دووره‌كه‌ی نێوانیانه، گه‌ر به تێڕامان و لهسهرخوَیی بیخوێنیته‌وه، ئه‌وجا تێده‌گه‌ی كه دووری نێوان ئیسلام و عه‌لمانیه‌ت، دووری نێوان ئاسمان و ڕێسمانه، ئیسلام له دۆڵێكه و عه‌لمانیه‌ت له دۆڵێكیتر، هه‌ركه‌سیش بانگه‌شه‌ی كوَكردنهوهی دووشتی دژ به‌یه‌ك بكات، ئه‌وه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه دژی به‌كارهێنانی عه‌قڵی خوَیهتی و پهكیخستووه!
به‌و هیوایه‌م، له‌م نوسینه‌دا، توانیبێتم شا ڕێگه‌كانی تێڕوانینی ئیسلام بۆ دیارده‌كانی ژین و توله ڕێیه‌كانی عه‌لمانیه‌ت و كورتبینیهكهیم ڕوونكردبێته‌وه.
هه‌روه‌ك پێویسته ئاماژه به‌وه‌ش بكه‌م، ئه‌م كتێبه‌ی به‌رده‌ستت گوشراو و پوخته‌ی سێ كتێبی به ناوبانگن و زوَربهی زوَری نوسینه‌كه‌یان پێكهێناوه، ئه‌وانیش:( العلمانیه: د.سفر الحوالی) و (مذاهب فكریه معاصره: محمد قطب ) و ( كواشف زیوف مذاهب فكریه معاصره: عبدالرحمن حسن حبنكه المیدانی) و چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه‌یش كه له پێرستهكهدا ئاماژه‌یان پێكراوه.
به‌هیوای قه‌بوڵبوونی لای په‌روه‌ردگار ....
هه‌ولێر / 94ی باداوه
26 / 4 / 2013