24/01/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
نادال به بردنه‌وه‌ی له فێدێرر گه‌یشته یاری كۆتایی
رافائێل نادال به برده‌وه‌ی له ڕۆجێر فێدێرری سویسی گه‌یشته یاری كۆتایی تێنسی ئوستوڕاڵیا .
له قۆناغی نیوه‌ی كۆتایی تێنسی كراوه‌ی ئوستوڕاڵیا ئه‌مڕۆ هه‌ینی 24/1/2014 به ئه‌نجامدانی یه‌ك یاری به‌ڕێوه‌چوو كه له‌و یارییه رافائێل نادالی ئیسپانی توانی له سێ گێمی له‌سه‌ر یه‌ك رۆجێر فێدێره‌ری سویسی پاڵه‌وانی 17 گراند ی بباته‌وه و خۆی بگه‌به‌نێته یاری كۆتایی .
نادال دوای بردنه‌وه‌ی یارییه‌كه به ئاژانسی ئیسنای ڕاگه‌یاند : زۆر خۆشحاڵم كه توانیم بگه‌مه یاری كۆتایی . فێدێره‌ر یه‌كێكه له یه‌كه‌مینه‌كانی تێنسی جیهان و شكستدانی ئه‌و زۆر ئاسان نییه .
له‌كاتێكدا كه چاوانی پڕ فرمێسك بوو بوو ووتی : رۆژه سه‌خته‌كانی تێپه‌ڕاندووه . ئه‌و پێكانانه‌ی كه پارساڵ تووشیان بووم بوونه هۆی ئه‌وه‌ی كه له زۆربه‌ی پاڵه‌وانه‌تییه‌كان ئاماده نه‌بم به‌لاَم ئه‌و ڕۆژانه هه‌موو خه‌ڵكی به ناردنی نامه و پشتگیری لێ كردنم ووره‌یان به‌رزتر ده‌كردمه‌وه و له‌گه‌ڵم بوون و هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه زۆر زۆر سوپاسیان ده‌كه‌م .
رافائێل نادال تا ئێسته 13 گراندی تێنسی بردووه‌ته‌وه ، له یاری كۆتاییشدا ڕووبه‌ڕووی استانیسلاس واورینكا ده‌بێته‌وه .