24/01/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
له‌لایه‌ن دادگای انقلابی شاری سنه‌وه سێ جار حوکمی له‌سێداره‌دان بۆ زیندانییه‌کی کورد ده‌رده‌کرێت
مرتضا رحمانی زیندان سیاسی کورد له‌دادگای انقلابی سنه به‌تۆمه‌تی هه‌نگاونان دژی ئاسایش و سه‌قامگیری نه‌ته‌وه‌یی و ئه‌ندام بوون له‌یه‌کێک له‌پارته‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و نه‌یاری رژێمی ئێران، به‌سێ جار له‌سێداره‌دان و سێ ساڵ زیندانی حوکم درا.
که‌مپینی به‌رگری له‌زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نی ڕۆژی هه‌ینی رایان گه‌یاندوه که مرتضا رحمانی زیندن سیاسی کورد وخه‌ڵکی گوندی تیله‌کۆ له‌ناوچه‌ی کامیاران له پارێزگای کوردستان که 20 مانگ پێش ئیستا به‌تاوانی هاوکاری کردنی پارتی ژیانه‌وه‌ی ئازادی کوردستان (پژاک) له‌لایه‌ن ده‌زگای هه‌والگری کامیارانه‌وه ده‌ستگیر کرابوو.